വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
52 : 22

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٖ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلۡقَى ٱلشَّيۡطَٰنُ فِيٓ أُمۡنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ ثُمَّ يُحۡكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

- ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەر و نێرراوێکمان نەناردووە کە ئایەتەکانمان بەسەر خەڵیکدا بخوێننەوە، ئیللا ئەو پێغەمبەرە ھەرکاتێک ئەو کتێب و پەڕاوەی اللە تەعالای خوێندبێتەوە بەسەریاندا شەیتان وەسوەسەی دەخستە خوێندنەوەکەیەوە بۆ ئەوەی خەڵکی وابزانێت ئەو وەسوەسەیەش وەحی و نیگای اللە تەعالایە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەوسا اللە تەعالایش وەسوەسە و فڕوفێڵەکەی شەیتانی پوچەڵ کردەوە، وە ئایەت و نیشانەکانی خۆی چەسپاند، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیریان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• استدراج الظالم حتى يتمادى في ظلمه سُنَّة إلهية.
پەلکێش کردنی ستەمکاران بۆ ئەوەی زیاتر لەناو ستەمدا ڕۆبچن سوننەتێکی خواییە. info

• حفظ الله لكتابه من التبديل والتحريف وصرف مكايد أعوان الشيطان عنه.
اللە تەعالا کتێبەکەی خۆی پاراستووە لە دەستکاری کردن و گۆڕین و فروفێڵی شەیتان و ھاوکارەکانی. info

• النفاق وقسوة القلوب مرضان قاتلان.
دووڕوویی و دڵڕەقی دوو نەخۆشی کوشندەن. info

• الإيمان ثمرة للعلم، والخشوع والخضوع لأوامر الله ثمرة للإيمان.
باوەڕ و ئیمان بەروبومی زانست و زانیارین، ترسان و ملکەچ بوونیش بۆ فەرمانەکانی اللە تەعالا بەرووبومی باوەڕ و ئیمانە. info