የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የኩርድኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን

external-link copy
36 : 56

فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا

[ فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا (٣٦) ] وە ئەوان كچن وەكو باسمان كرد نە جن و نە مرۆڤ پێشتر دەستی پێیان نەگەیشتووەو جیماعیان لەگەڵ نەكراوەو كچن، پیرێژنێك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتى: دوعام بۆ بكە خوا بمخاتە بەهەشتەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پیرێژن ناچێتە بەهەشتەوە) ئەویش بە گریانەوە گەڕایەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پێى بڵێن: بە پیرێژنى ناچێتە بەهەشتەوەو گەنج دەبێتەوە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە) . info
التفاسير: