የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ

external-link copy
13 : 8

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

ئەو حاڵەی بێباوەڕان لەکوشتن و لێدانی جومگە و جەستەیان، لەبەر ئەوەی بوو دژایەتی و سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەیان دەکرد، ئەوان فەرمانیان بەوە نەدەکرد کە فەرمانیان پێکرابوو، وە ڕێگریشیان لەوە نەدەکرد کە ڕێگریان لێ کرابوو، ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەكەی بکات و سەرپێچی ئەوان بکات، ئەوا بێگومان تۆڵەی خوای گەورە بۆیان زۆر بەھێزە لەدونیادا بەکوشتن و بەدیل گرتنیان، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• في الآيات اعتناء الله العظيم بحال عباده المؤمنين، وتيسير الأسباب التي بها ثبت إيمانهم، وثبتت أقدامهم، وزال عنهم المكروه والوساوس الشيطانية.
لەم ئایەتانەدا بایەخ و گرنگی پێدانی گەورەی خوا بۆ بەندەکانی دەردەکەوێت، وە ئاسانکردنی ئەو ھۆکارانەیش کە دەبێتە دامەزراندنی باوەڕەکەیان، وە مەحکەم کردن و سەقامگیر کردنی قاچەکانیان، وە دوور خستنەوەی ناخۆشی و ناڕەحەتی و وەسوەسە شەیتانیەکان لێیان. info

• أن النصر بيد الله، ومن عنده سبحانه، وهو ليس بكثرة عَدَدٍ ولا عُدَدٍ مع أهمية هذا الإعداد.
سەرکەوتن بەدەست خوای گەورەیە، وە لەلایەن ئەویشەوەیە، ئەوەش بزانین کە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و چەک و چۆڵ نیە، بەڵکو بەپشت بەستن بەخوایە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین ژمارە و چەک و چۆڵیش گرنگی خۆی ھەیە. info

• الفرار من الزحف من غير عذر من أكبر الكبائر.
ھەڵھاتن و پشتکردنە دوژمن لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا بەبێ بوونی ھیچ عوزرێک یەکێکە لە گەورەترین گوناھە گەورەکان. info

• في الآيات تعليم المؤمنين قواعد القتال الحربية، ومنها: طاعة الله والرسول، والثبات أمام الأعداء، والصبر عند اللقاء، وذِكْر الله كثيرًا.
ئەم ئایەتانە بنەماکانی جەنگ و شەڕکردن فێری باوەڕداران دەکات، لەوانەیش: گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر، وە دامەزراوی لەڕووی دوژمناندا، وە ئارامگرتن لەکاتی ڕوو بەڕوبونەوەدا، وە زۆر یادی خوا کردن. info