Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

الشرح

Суранинг мақсадларидан..:
المنة على النبي صلى الله عليه وسلم بتمام النعم المعنوية عليه.
منەت لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پێبەخشینی تەواو و کامڵی نیعمەتە واتاییەکان. info

external-link copy
1 : 94

أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ

اللە -تەعاﻻ- دڵ و دەروون و سینەی بۆ ئاسوودە و گوشاد کردیت، وە وەرگرتنی وەحی لات خۆشەویست کرد. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 94

وَوَضَعۡنَا عَنكَ وِزۡرَكَ

وە لە گوناهەکانى پێشووترت خۆش بووین و ئەو قورسی و بارگرانیەمان لەسەر لابردیت کە تێیدا بوویت لە سەردەمی جاهیلیدا. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه لا تدانيها منزلة.
پلە وپایەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لای پەروەردگاری، ھیچ پلەوپایەیەکی دونیایی تری پێی ناگات. info

• شكر النعم حقّ لله على عبده.
شوکر وسوپاسی ناز ونیعمەتەکان مافێکی اللە -تەعاﻻ-یە بەسەر بەندەکانیەوە. info

• وجوب الرحمة بالمستضعفين واللين لهم.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران ونەداراندا ونەرم نیان بێت لەگەڵیان. info

external-link copy
3 : 94

ٱلَّذِيٓ أَنقَضَ ظَهۡرَكَ

بەئەندازەیەک ماندووی کردبوویت، خەریک بوو پشتت بشکێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 94

وَرَفَعۡنَا لَكَ ذِكۡرَكَ

ناو وناوبانگی تۆمان بەرز کردەوە (بەشێوەیەک ناوت کە لەگەڵ ناوی پەروەردگاردا دەھێنرێت لەکاتی بانگدان وقامەت ولەشوێنی تردا). info
التفاسير:

external-link copy
5 : 94

فَإِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرًا

بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 94

إِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرٗا

بەڕاستی دیسانەوە لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت، ئەگەر ئەمەت زانی، ئیتر ئەزیەت و ئازاری گەل و ھۆزەکەت ناڕەحەتت ناکات و ساردت ناکاتەوە و ڕێت لێ ناگرێت لە بانگەواز کردن بۆ لای اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 94

فَإِذَا فَرَغۡتَ فَٱنصَبۡ

ئەگەر لە کار وئیشەکانی خۆت بوویتەوە وتەواو بوویت لێیان، خۆت ماندوو بکە لەپەرستنی پەروەردگارتدا وچاک بۆی تێبکۆشە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 94

وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرۡغَب

نیەت ومەبەستت تەنھا بۆ اللە -تەعاﻻ- بێت، تەنھا ھەر لە ئەو بپاڕێوە وھەر لە ئەویش داوا بکە. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• رضا الله هو المقصد الأسمى.
ڕێزلێنانى خواى گەورە لە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى ناو و یادی بەرز کردەوە. info

• أهمية القراءة والكتابة في الإسلام.
بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- مەبەستە گەورە و مەزنەکەیە. info

• خطر الغنى إذا جرّ إلى الكبر والبُعد عن الحق.
گرنگی خوێندنەوە و نووسین لە ئیسلامدا. info

• النهي عن المعروف صفة من صفات الكفر.
مەترسی دەوڵەمەندی ئەگەر ھاتوو سەری کێشا بۆ خۆبەزلزانین و دوور کەوتنەوە لەھەق و ڕاستی. info

• إكرام الله تعالى نبيه صلى الله عليه وسلم بأن رفع له ذكره.
ڕێگری کردن لە کردەوەى چاکە سیفەتێکە لە سیفەتەکانى بێباوەڕی -کوفر-. info