Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

Бет рақами:close

external-link copy
27 : 53

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوەی ڕۆژی دوایی نییه، فریشتەکانی (اللە تعالی) بە مێ ناوزەد دەکەن و وەھایان دەزانی کە فریشتەکان کچی پەروەردگارن، پاکی و بێگەردی وبڵندی بۆ (اللە تعالی) لەوەی ئەوان دەیڵێن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 53

وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـٔٗا

لە کاتێکدا ئەوانە ھیچ زانیاریەکیان لەو بارەوە نییە، کە دەڵێن : (فریشتەکان کچی پەروەردگارن)، بەڵکو شوێنی گومانی بێ سەروبن کەوتون، بە مەرجێك ھیچ گومانێك شوێنی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە تا جێگەی بگرێتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
29 : 53

فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - گوێ مەدەرە ئەو کەسانەی کە یاخی بوون لە یاد و بەرنامەی ئێمە و ئاوڕ لە ئیمان ھێنان نادەنەوە، ئەوانە لە ئارەزووی دونیایی خۆیان زیاتر، ھیچی تریان ناوێت، وە ھیچ خۆیان بۆ ھاتنی ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە ئامادە نەکردووە، چونکە باوەڕیان پێی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 53

ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ

ئەوانە ھەر ئەوەندە تێگەیشتنیان لە ڕاستییەکان ھەیە کە دەڵێن - فریشتەکان کچی پەروەردگارن - وە ھەر ئەوەندەی لێ دەزانن چونکە ئەوان زۆر نەزانن و نەگەیشتوون بە ھەقیقەت و ڕاستی، لە ڕاستیدا ھەر پەروەردگاری تۆیە کە زانیاری و زانستی بێ سنورە و ئاگادارە لەوەی کە کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە و گومڕایە، وە چ کەسێک ڕێبازی ھیدایەت و دینداری و خواناسی گرتۆتە بەر، وە ھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 53

وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە و خۆی بەدیهێناوه، وە ھەر خۆی تەدبیرکار و بەڕێوەبەرە، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدات کە خراپەیان کردووە بە گوێرەی خراپەکانی خۆیان و پاداشتی ئەوانەیش بداتەوە کە چاکەیان کردووە بەباشتر لە چاکەکانی خۆیان کە بەھەشتە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 53

ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ

وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە و لەکاری نالەباری و داوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک و ورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش و لێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە و تەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ و ئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا و چ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن و بێ گوناھـ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھـ پاراستووە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 53

أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ

ئایا تۆ ئەو کابرا خراپەت دیوە کە پشتی لە موسوڵمانەتی ھەڵکرد و پاشگەز بووەوە؟ لە کاتێکدا نزیک بووبوویەوە لە ئیسلام. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 53

وَأَعۡطَىٰ قَلِيلٗا وَأَكۡدَىٰٓ

کەمێک لە ماڵ و سامانی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە، چونکە پیسکەیی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی زۆر بە پاک و بێگەرد پیشان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 53

أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ

باشە بۆچی ئەو جۆرە کەسانە زانیارییان دەربارەی نھێنی و شاراوەکان ھەیە؟! ئایا ھەموو شتێک دەبینن؟! تا ئاوا زانیاری بڵاو دەکەنەوە!! info
التفاسير:

external-link copy
36 : 53

أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ

یا ئەوانە درۆ و دەلەسە بە ناو (اللە تعالی) وە ھەڵدەبەستن؟! یان خەبەری ئەوەی نەدراوەتێ کە لە پەڕە وەحییەکانی موسا دا ھاتووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
37 : 53

وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ

وە لە پەڕە وەحییەکانی ئیبراھیمیشدا ھاتووە؟! کە ھەرچی فەرمانی پەروەردگارە هەمووی جێبەجێکرد. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 53

أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ

کەوا ھیچ کەسێک تاوانی کەسێکی تر ناگرێتە ئەستۆ. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 53

وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ

کەسیش ھیچی دەسگیر نابێت بەرھەمی کردەوەی خۆی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 53

وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ

ھەوڵ و کۆششەکانی دەبینرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 53

ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ

پاشانیش پاداشتی تەواوی بێ کەم و کورتی خۆی بەرانبەر بە کردەوەکانی ئەدرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 53

وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی سەرەنجامی کۆتایی ھەموو بەندەکان وچارەنووسیان بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە - یانی پاش مردن - . info
التفاسير:

external-link copy
43 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ

لەڕاستیدا ھەر ئەو زاتەیە دڵی ھەندێك خۆش دەکات و دەیھێنێتە پێکەنین، یان خەفەت باری دەکات و دەیھێنێتە گریان. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا

وە ھەر ئەو خۆیەتی کە مرۆڤەکان ئەمرێنێت لە دونیادا و زیندوویشیان ئەکاتەوە لە قیامەتدا. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• انقسام الذنوب إلى كبائر وصغائر.
دابەشبوونی تاوانەکان بۆ: تاوانە گەورەکان وتاوانە بچووکەکان. info

• خطورة التقوُّل على الله بغير علم.
مەترسی قسە هەڵبەستن بەناوی (اللە تعالی) وە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەكت پێی هەبێت. info

• النهي عن تزكية النفس.
ڕێگری کراوە لەوەی مرۆڤ تەزکیەی دەروونی خۆی بکات وخۆی بەچاک دابنێت. info