Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

یس

Суранинг мақсадларидан..:
إثبات الرسالة والبعث ودلائلهما.
جێگیرکردنی پەیامی پێغەمبەران و زیندوووبونەوەی ڕۆژی دوایی و بەڵگەکانی. info

external-link copy
1 : 36

يسٓ

﴿يسٓ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 36

وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡحَكِيمِ

اللە تەعالا سوێند بەو قورئانە دەخوات کە ئایەتەکانی توند و تۆڵ و بتەون ، مانا و مەبەستەکانی ڕوون و ئاشکران، کە ھیچ کاتێک بەتاڵی و پڕوپوچی و بێ ھوودەیی لەبەردەمی و لەپشتیەوە ڕووی تێ ناکات و تێیدا نابینرێت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 36

إِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان تۆ یەکێکی لەو پێغەمبەر و نێرراوانەی کە اللە تەعالا ڕەوانەی لای بەندەکانی خۆی کردن، تاوەکو فەرمانیان پێ بکات بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 36

عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

لەسەر پەیڕەو و ڕێگایەکی ڕاست و شەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو و ڕێگا ڕاست و شەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 36

تَنزِيلَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ

لەسەر پەیڕەو وڕێگایەکی ڕاست وشەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو وڕێگا ڕاست وشەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستتەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بەبەزەیی ومیھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 36

لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمۡ فَهُمۡ غَٰفِلُونَ

ئەو پەیامە ڕاست و دروستەمان بۆ ناردیتە خوارەوە تاوەکو گەلێکی پێ بترسێنێت کە گەلی عەرەبە تا ئێستا پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، ئەوانە گەلێکی بێ ئاگان لە باوەڕ و یەکخواپەرستی، بێگومان حاڵی ھەر گەلێک دابڕابن لەبیرخستنەوە و ترساندن، پێویستیان بە پێغەمبەر و نێرراوێک ھەیە ئەوەیان بیر بخاتەوە و بیانترسێنێت بەسزای اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 36

لَقَدۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَىٰٓ أَكۡثَرِهِمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

بەدڵنیاییەوە سزای اللە تەعالا پێویست کرا لەسەر زۆربەی ئەوانە، دوای ئەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە ھەق و ڕاستیان پێ گەیشت لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی کەچی باوەڕیان پێ نەکرد و ئیمانیان نەھێنا و لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان مانەوە، ئەوانە باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە کار و کردەوەیش بەو پەیامە ھەق و ڕاستە ناکەن بۆیان ھاتبوو. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 36

إِنَّا جَعَلۡنَا فِيٓ أَعۡنَٰقِهِمۡ أَغۡلَٰلٗا فَهِيَ إِلَى ٱلۡأَذۡقَانِ فَهُم مُّقۡمَحُونَ

نموونەی ئەوانە لەمەدا وەک نموونەی ئەو کەسانە وایە کە کۆت و بەند کراوەتە گەردنیانەوە و دەست و گەردنیان لەژێر چەناکەیاندا کۆکرابێتەوە، جا ناچاربن سەریان بۆ ئاسمان بەرز بکەنەوە، ئەو کاتە نەتوانن سەریان دابنەوێنن، ئەوانە بەستراونەتەوە لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا بۆیە ناتوانن ملکەچ و گەردنکەچی بن، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەویش سەریان بۆ نەوی ناکەن و سوژدەی بۆ نابەن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 36

وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ سَدّٗا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدّٗا فَأَغۡشَيۡنَٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ

لەبەردەم بێباوەڕانەوە بەربەستێکمان داناوە کە ھەق و ڕاستیان لێوە دیار نییە، وە لە پشتیشیانەوە بەربەستمان داناوە، وە پەردەمان داوە بەسەر چاویاندا ھەق نەبینن، ئەوان ھەق نابینن بەشێوەیەک سوودی لێ ببینن، ئەمەیان بەسەردا ھات دوای ئەوەی نکۆڵیان کرد لەھەق و سوور بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 36

وَسَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

- ئەی موحەممەد- یەکسانە بەلای ئەو بێباوەڕە سەرسەخت و نکۆڵیکەرانەوە لەھەق تۆ بیانترسێنێت یان نەیانترسێنیت، ئەوان باوەڕ ناھێنن بەو پەیامەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 36

إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٖ وَأَجۡرٖ كَرِيمٍ

بێگومان ئەوەی بەھەق سوود وەردەگرێت لەترساندنی تۆ ئەو کەسانەن کە باوەڕ دەکەن بەو قورئانە و شوێن ئەو پەیامە دەکەون تێیدا ھاتووە، وە لە تەنھا و خەڵوەتیشدا لە پەروەردگاری دەترسێت، کاتێک جگە ئەو کەسی تر نایبینێت، - ئەی موحەممەد- موژدە بدە بەو کەسانەی ئەوە سیفەت و ئاکار و ڕەوشتیانە، اللە تەعالا گوناھەکانیان دەسڕێتەوە و لێیان خۆش دەبێت، وە موژدەی پاداشتی گەورە و مەزنیشیان بدەرێ لە دواڕۆژدا کە بریتیە لە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی و نەبڕاوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 36

إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَنَكۡتُبُ مَا قَدَّمُواْ وَءَاثَٰرَهُمۡۚ وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ فِيٓ إِمَامٖ مُّبِينٖ

بێگومان ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە بۆ حساب و لێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت، وە ھەرچیش لەژیانی دونیادا پێش خۆیان خستووە لەکار و کردەوەی چاک و خراپیش ھەر ھەمووی دەنوسین، وە ئەوەیشی لەدوای مردنی خۆیان لەکار و کردەوەی چاکەی وەک خێر وخێراتێک بەردەوام پێیان دەگات، یان لە شوێنەواری خراپە لەدوای خۆیان ھەموویان لەسەر دەنوسین، بەدڵناییەوە ھەموو شتێکمان لەپەڕاوێکی ڕوون و ئاشکرادا ژماردووە و نوسیوە، ئەویش (لوح المحفوظ) ە. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• العناد مانع من الهداية إلى الحق.
نکۆڵی کردن و سەرسەختی ڕێگرن لە ھیدایەت و ڕینموونی بۆ لای ھەق و ڕاستی. info

• العمل بالقرآن وخشية الله من أسباب دخول الجنة.
کارکردن بە قورئانی پیرۆز و ترسان لە اللە تەعالا لە ھۆکارەکانی چوونە بەھەشتن. info

• فضل الولد الصالح والصدقة الجارية وما شابههما على العبد المؤمن.
فەزڵی مناڵی صاڵح و سەدەقەی جاریە و ھاوشێوەکانیان لەسەر بەندەی باوەڕدار لەم ئایەتانەدا بە ڕوونی دیارە. info