Қуръони Карим маъноларининг таржимаси - Қуръон Карим мухтасар тафсирининг курдча таржимаси

یونس

Суранинг мақсадларидан..:
تقرير النبوة بالأدلة، ودعوة المكذبين للإيمان مع تهديدهم بالعذاب.
جەختکردنەوە لەسەر پێغەمبەرایەتی بە بەڵگەوە و بانگەوازى کردنی بێباوەڕان و بەدرۆخەرەوان بۆ ئیمان هێنان لەگەڵ هەڕەشە لێکردنیان بە سزادان info

external-link copy
1 : 10

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ

(الٓر) پێشووتر واتا و مەبەستی ئەم جۆرە ئایەتانەمان لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وە ڕوونکردەوە، ئەم ئایەتانەی لەم سورەتەدا دەخوێنرێنەوە ھەموویان ئایەتی قورئانی مەحکەم و واتا و مەبەست دیارن کە پێکھاتوون لە چەندین حیکمەت و کۆمەڵێک ئەحکامی بەپێز. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 10

أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ رَجُلٖ مِّنۡهُمۡ أَنۡ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنَّ لَهُمۡ قَدَمَ صِدۡقٍ عِندَ رَبِّهِمۡۗ قَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٞ مُّبِينٌ

ئایا بۆ خەڵکی جێگای سەرسوڕمانە کە ئێمە وەحیمان بۆ پیاوێک کردووە لە جنسی خۆیان و مرۆڤە، فەرمانمان پێکردووە کە سەرجەم خەڵکی لە سزای خوا بترسێنە؟! جا - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، لەبەرامبەر ئەو کاروکردەوە باشانەی کە پێش دەستی خۆیان خستووە خوای گەورە پلە و پایەیەکی بەرزی بۆ ئامادە کردوون، کەچی بێباوەڕەکان وتیان: ئەم پیاوەی ئەم ئایەتانەی ھێناوە جادووگەرێکی ڕوون و ئاشکرایە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 10

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ إِذۡنِهِۦۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

ئەی ئەوانەی سەرتان سووڕ دەمێنێت لەوەھا کارێک پەروەردگاری ئێوە اللە (جل جلالە) وە کە ئاسمانەکانی بەو گەورەییە، وە زەویشی بەو فراوانییە لە شەش ڕۆژدا دروستکردووە، پاشان بەرز و بڵند بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەیەی کە شایستە و شیاوی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، ئیتر چۆن سەرتان سوڕ دەمێنێت کە خوای گەورە پێغەمبەرێک لە ڕەگەز و جنسی خۆتان بۆ بنێرێت؟! ھەر ئەو بە تەنھا بۆ خۆی کاروباری تەواوی موڵکی فراوانی خۆی بەرێوە دەبات و ھەڵی دەسوڕێنێت، وە ھیچ کەسێک بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی ئەو ناتوانێت شەفاعەت و تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، ئەو زاتەی ئەوە سیفاتی بێت (اللە) تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوەیە، جا بۆیە ئێوەیش تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئاخۆ ئیتر بەم ھەمووە بەڵگە ڕوون و دیارانە پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن؟ ھەرکەسێک بەئەندازەی تۆزقاڵێک ژیری و زانیاری ھەبێت پەند و ئامۆژگاری لەمە وەردەگرێت و باوەڕی پێ دەھێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 10

إِلَيۡهِ مَرۡجِعُكُمۡ جَمِيعٗاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقًّاۚ إِنَّهُۥ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلۡقِسۡطِۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ

گەڕانەوەیشتان ھەموو ھەر بۆ لای ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی پاداشت و سزای کاروکردەوەکانتان بداتەوە، خوای گەورە بەمە بەڵێنی ڕاست و دروستی داوە بە خەڵکی وە ھیچ کاتێکیش پێچەوانەی بەڵێنەکەی ڕوونادات، وە ئەو بەدەسەڵاتە لەجێ بەجێکردنیدا، چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بۆ خۆی لە سەرەتاوە دروستکراوەکانی خۆی بە دی دەھێنێت بە شێوەیەک پێشووتر وێنەی نەبووە، وە پاش مردن و تیاچوونیان دەیانگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بە خوا ھێناوە و کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە بە دادگەری پاداشتیان بداتەوە، وە ھیچیش لە چاکەکانیان کەم ناکاتەوە، وە ھیچیش لە گوناھ و تاوانەکانیان زیاد ناکات، ئەوانەیش کە بێباوەڕن بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی خواردنەوەیەکی زۆر گەرمی بێ ئەندازە و سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە ھەموو ڕێخۆڵەکانیان لەت و پەت دەکات، ئەویش ھەموو بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 10

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلشَّمۡسَ ضِيَآءٗ وَٱلۡقَمَرَ نُورٗا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ يُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

خوای گەورە ھەر ئەو زاتەیە کە تیشك و ڕوناکی بە ڕۆژ بەخشیوە و بڵاوی دەکاتەوە، وە مانگیشی ڕووناک کردوەتەوە کە سوود لە ڕوناکیەکی وەردەگیرێت، وە چەند جێگا و مەنزڵگەیەکیشی بۆ دیاریکردووە بە ژمارەی بیست و ھەشت جێگاکەی، مەنزڵگەیش بریتییە لەو ماوەیەی کە لە شەو و ڕۆژێکدا دەیبڕێت، بۆ ئەوەی - ئەی خەڵکینە - بە ڕۆژ ژمارەی ڕۆژەکان و بە مانگیش ژمارەی مانگ و ساڵەکانتان بزانن، خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە ناویاندایە بێھوودە دروست نەکردووە بەڵکو بەھەق و ڕاستی بە دیھێناوە، تاوەکو دەسەڵات و گەورەیی خۆی بۆ خەڵکی بە دیار بخات، خوای گەورە ئەم ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و دیارانەی ڕوون کردوەتەوە بۆ گەل و کەسانێک کە بە دەسەڵاتی ئەو بزانن کە چۆن بەڵگەن لەسەر گەورەیی و ھێز و دسەڵاتی بێ سنووری ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 10

إِنَّ فِي ٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَّقُونَ

بێگومان لە ھاتوچۆی شەو و ڕۆژ و ئاڵوگۆڕیان بە سەر بەندەکاندا، وە ئەو تاریکی و ڕووناکیەش لە ئەنجامی شەو و ڕۆژ دروست دەبێت، کورتی یەکێکیان و درێژی ئەوی دیکەیان، وە ئەو ھەموو دروستکراوانەیش لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە لە سزای خوا خۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی. info
التفاسير:
Ушбу саҳифадаги оят фойдаларидан:
• إثبات نبوة النبي صلى الله عليه وسلم وأن إرساله أمر معقول لا عجب فيه .
جێگیر کردنی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، وە ناردن و ڕەوانەکردنی شتێکی ژیرانە و پڕ لۆژیک بوو، وە ھیچ جێگای سەر سوڕمان و تێڕامان نییە. info

• خلق السماوات والأرض ومن فيهما، وتدبير الأمر، وتقدير الأزمان واختلاف الليل والنهار كلها آيات عظيمة دالة على ألوهية الله سبحانه.
دروستكردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی تێیاندایە، وە بەڕێوەبردنی کارەکان، وە ئەندازەگیری و ڕێکخستنی کاتەکان و جیاوازی شەو و ڕۆژ، ھەر ھەمووی بەڵگەی گەورەن لەسەر خوایەتی (اللە) و بە تەنھا پەرستنی زاتی ئەو (سبحانە و تعالی). info

• الشفاعة يوم القيامة لا تكون إلا لمن أذن له الله، ورضي قوله وفعله.
شەفاعەت و تکاکردن لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی خوای گەورە ھەرگیز نابێت، وە دەبێت ڕازی بێت لە گوفتار و کردەوەی کەسی شەفاعەتکار. info

• تقدير الله عز وجل لحركة الشمس ولمنازل القمر يساعد على ضبط التاريخ والأيام والسنين.
ئەندازەگیری خوای گەورە (سبحانە و تعالی) بۆ جوڵەی رۆژ و جێگا و مەنزڵگەی مانگ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی مێژووی ڕووداوەکان، وە ڕێکخستنی ڕۆژ و ساڵەکان. info