قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
10 : 92

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡعُسۡرَىٰ

ئەوە ھەر زوو ڕێگای خراپە وتاوانی بۆ ئاسان دەکەین، وە کاری چاکەی لا قورس وگران دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 92

وَمَا يُغۡنِي عَنۡهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ

ئەو کاتەیش کە دەمرێت و لەگۆڕ دەنرێت ودەچێتە ئاگرەوە؛ ماڵ وسامانی ھیچ سوودێکی پێناگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 92

إِنَّ عَلَيۡنَا لَلۡهُدَىٰ

بەڕاستی ڕوونکردنەوە وڕێنمونی کردنی ڕێبازی ڕاست وجیاکردنەوەی له باتڵ -پوچەڵ- وناھەق لەسەر ئێمەیە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 92

وَإِنَّ لَنَا لَلۡأٓخِرَةَ وَٱلۡأُولَىٰ

وە ھەردوو دونیاکە، چی ئەم دونیایە کە ئێستا تێیدا دەژین وچی دونیایی دواڕۆژیش ھەر هەمووی موڵکی ئێمەیە وبۆ ئێمەیە، ھەرچۆنێکمان بوێت بەو شێوەیە ئاراستەیان دەکەین، ھیچ کەسێک جگە ئێمە خاوەنی ھیچ شتێک نیە. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 92

فَأَنذَرۡتُكُمۡ نَارٗا تَلَظَّىٰ

-ئەی خەڵكینە- من ئێوەم ئاگادار کردەوە وترساندمن بە ئاگرێگی زۆر بڵێسەدار، ئەگەر ھاتوو سەرپێچی اللە -تەعالا- بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 92

لَا يَصۡلَىٰهَآ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى

کەس ناچێتە ناو ئاگری دۆزەخ و نا ناڵێنێت بەدەست گەرمیەكەیەوە کەسانی سەرکەش ویاخی وخوانەناس وبێباوەڕ نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 92

ٱلَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

ئەو کەسەی باوەڕی نەھێنا بەو پەیامەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ھێناویەتی، وە پشتیشی ھەڵکرد لەجێبەجێکردنی فەرمانەکانی اللە -تەعالا-. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 92

وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى

خواناسترین وپارێزکارترین کەسی لێ دوور دەخرێتەوە، وەک ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت-. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 92

ٱلَّذِي يُؤۡتِي مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ

ئەو کەسەی کە ماڵ وسامانی لەپێناو اللە -تەعاﻻ- دەبەخشێت بۆئەوەی دڵ ودەروونی پاک بکاتەوە لەخراپە وتاوان. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 92

وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعۡمَةٖ تُجۡزَىٰٓ

ئەوەی دەیبەخشن لەماڵ وسامان بۆ ئەوە نییە لەبەرامبەر نیعمەت وچاکەی کەسێک بەسەریەوە بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە، بەڵکو تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ-یە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 92

إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِ ٱلۡأَعۡلَىٰ

ئەوەی دەیبەخشێ لە ماڵ وسامانی تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە بەسەر دروستكراوەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 92

وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ

ئەو کەسەی وابێت لە دواڕۆژدا ڕازی دەبێت لە میھرەبانی وپاداشتی اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه لا تدانيها منزلة.
پلە وپایەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لای پەروەردگاری، ھیچ پلەوپایەیەکی دونیایی تری پێی ناگات. info

• شكر النعم حقّ لله على عبده.
شوکر وسوپاسی ناز ونیعمەتەکان مافێکی اللە -تەعاﻻ-یە بەسەر بەندەکانیەوە. info

• وجوب الرحمة بالمستضعفين واللين لهم.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران ونەداراندا ونەرم نیان بێت لەگەڵیان. info