قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
125 : 6

فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهۡدِيَهُۥ يَشۡرَحۡ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِۖ وَمَن يُرِدۡ أَن يُضِلَّهُۥ يَجۡعَلۡ صَدۡرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجٗا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي ٱلسَّمَآءِۚ كَذَٰلِكَ يَجۡعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ

جا خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت سەرکەوتووی بکات و تەوفیقی بدات بۆ سەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی بۆ بوێت، ئەوا دڵ و سینگی فراوان دەکات و ئامادەی دەکات بۆ وەرگرتنی ئیسلام، وە ھەرکەسێکیشی بوێت کە سوک و ڕیسوای بکات و سەرکەوتووی نەکات و تەوفیقی نەدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوا دڵ و سنگی تەواو تەنگ و تەسک دەکات لە وەرگرتن و رازی بوون بەھەق، بەشێوەیەک ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ھەق و ڕاستی بۆ ناو دڵی، وەک چۆن ناتوانێت خۆی بۆ خۆی بەرز بێتەوە بۆ ئاسمان، جا ھەروەک چۆن حاڵی کەسانی گومڕا و سەرلێشێواو بەم حاڵی دڵ و سنگ تەنگیە دەبێت ئاواش سزای سەخت دەدات بەسەر ئەو كەسانەی باوەڕدار نین. info
التفاسير:

external-link copy
126 : 6

وَهَٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسۡتَقِيمٗاۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ

ئەی پێغەمبەر ئەو ئاینەی کە کردومانە بە شەریعەت بۆت ڕێگای ڕاستی پەروەردگارتە کە ھیچ خوار و خێچیەکی تێدا نیە، بێگومان ئایەت و نیشانەکانمان ڕوون کردوەتەوە بۆ ئەوانەی کە ھەست و تێگەیشتنیان ھەیە و پێی تێدەگەن لە گەورەیی زاتی اللە. info
التفاسير:

external-link copy
127 : 6

۞ لَهُمۡ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمۡۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەوانە ماڵ و جێگایەکی پر لە ئاشتی و ئارامیان بۆ ھەیە کە سەلامەت دەبن لەھەموو شتێکی ناخۆش کە بەھەشتە، وە خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری ئەوانە لەپاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیانداوە. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 6

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ قَدِ ٱسۡتَكۡثَرۡتُم مِّنَ ٱلۡإِنسِۖ وَقَالَ أَوۡلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلۡإِنسِ رَبَّنَا ٱسۡتَمۡتَعَ بَعۡضُنَا بِبَعۡضٖ وَبَلَغۡنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِيٓ أَجَّلۡتَ لَنَاۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثۡوَىٰكُمۡ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژە بھێنەرە یادی خۆت کە خوای گەورە ھەرچی مرۆڤەکان و جنۆکە ھەیە کۆ دەکاتەوە، پاشان خوای گەورە پێیان دەڵێ: ئەی گرۆی جنۆکە زۆرێک لەمرۆڤەکانتان گومڕا وسەرلێشێواو کرد وڕێگریتان لێکردن لەباوەڕھێنان و ڕێگای خوا، شوێنکەوتوانیان لە مرۆڤەکان وەڵامی پەروەردگاریان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕاستە ھەرکەسێک لەئێمە تام ولەزەتی برد لەگەڵ ھاوڕێکەیدا، جنۆکە تام و لەزەتی برد بە گوێڕایەڵی کردنی مرۆڤەکان بۆی، وە مرۆڤەکانیش تام و لەزەتیان برد بە بەدەستھێنانی خۆشی و شەھوەتەکانیان، تا ئەوەی گەیشتین بەو ئەجەل و کاتەی کە تۆ دیاریت کردبوو بۆمان، ئا ئەمە ڕۆژی دواییە وگێرۆدەی کار و کردەوەی خۆمان بووین، خوای گەورەش دەفەرموێت: لە تۆڵەی ئەوەدا ئاگری دۆزەخ شوێنی مانەوەی ھەتا ھەتایی ئێوەیە، مەگەر خوای گەورە مەیل و ویستی خۆی هەبێت کە ماوەیەک لە نێوان زیندوو بوونەوەیان لە گۆڕەکانیان تاوەکو سەرەنجامیان بەرەو دۆزەخ بێ سزا بن، خوای گەورە ئەو ماوەی جیا کردوەتەوە کە بەھەمیشەیی نەبن لەناو ئاگری دۆزەخدا، بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- زۆر دانا و کار بەجێیە لە ئەندازەگیری دروستکراوەکانی و بەڕێوەبردنیان، وە زۆریش زانا و بە ئاگایە بەبەندەکانی، کە کامیان شایستەی سزای دۆزەخە. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 6

وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعۡضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعۡضَۢا بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

ھەروەک جنۆکە سەركەش و خراپەکارەکانمان کردە سەرپەشتیار بەسەر ھەندێک لەمرۆڤەکان و زاڵمان کردن بەسەر ھەندێکیاندا تاوەکو گومڕایان بکەن و سەریان لی بشێوێنن، ھەر بەو شێوەیەش ھەموو ستەمکارێک زاڵ دەکەین بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە ھانی بدات لەسەر خراپەکاری و دووری بخاتەوە لە کاری خێر و چاکە و لێی بێ نیاز بێت ، ئەوەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو تاوان و گوناھ و خراپەکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 6

يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ رُسُلٞ مِّنكُمۡ يَقُصُّونَ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِي وَيُنذِرُونَكُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَاۚ قَالُواْ شَهِدۡنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَاۖ وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَشَهِدُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰفِرِينَ

لەڕۆژی قیامەتدا پێیان دەڵێین : ئەی گرۆی ئادمی و جنۆکە ، مەگەر ھەر لە رەگەزی خۆتان (كە ئەوانیش لە ئادەمین) پێغەمبەرتان بۆ نەھات؟ کە ئەوەی لە لایەن خواوە بۆیان دابەزێنراوە بۆیان بخوێننەوە ، وە بتانترسێنن لە گەیشتن بەم ڕۆژە، كە ئەویش ڕۆژی قیامەتە ؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان : بەڵێ، ئەمڕۆ دان دەنێین بەوەدا و شاھیدی لەسەر خۆمان دەدەین، کە پێغەمبەرەکانت ھاتن و ھەموو شتێکیان پێگەیاندین، وە دانمان نا بە گەیشتن بە ئەم ڕۆژە ، بەڵام پێغەمبەرەکانی تۆمان بە درۆ زانی ، وە ھاتنی ئەم ڕۆژە و گەیشتنمان پێی بە درۆ دانا. بەڵام ڕازاوەیی و زرق و برق و ناز و نیعمەتی بڕاوەی دونیا فریویدان، وە دانیان نا پێیدا و شاھیدیان لەسەر خۆیاندا کە لە دونیادا بێباوەڕ بوون بەخوا و بە پێغەمبەرەکانی، بەڵام ئەو دان پێدانان و شاھیدی دانە لەسەر خۆ و باوەڕھێنانەی ئەو کاتە ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت، چونکە تازە کاتەكەی بەسەرچووە. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• سُنَّة الله في الضلال والهداية أنهما من عنده تعالى، أي بخلقه وإيجاده، وهما من فعل العبد باختياره بعد مشيئة الله.
سوننەتی خوای گەورە لە گومڕاکردن و ھیدایەتداندا ئەوەیە ھەردووکیان لە لای خوای گەورەیە، واتا: دروستکردن و بە دیھێنانی لە لایەن خۆیەوەیە، ھەردووکیشیان کار و کردەوەی بەندەکانە و بە هەڵبژاردەی خۆیان دەبێت لە پاش ویست و مەشیئەتی خوای گەورە. info

• ولاية الله للمؤمنين بحسب أعمالهم الصالحة، فكلما زادت أعمالهم الصالحة زادت ولايته لهم والعكس.
پشتیوان و پشتگیری خوای گەورە بۆ باوەڕداران بە پێی کارو کردەوە چاکەكانیانە، جا ھەرچەندە کارو کردەوەی چاکیان زیاد بکات پشتگیری و پشتیوانی خوای گەورەش بۆ ئەوان زیاد دەکات، وە بە پێچەوانەیشەوە. info

• من سُنَّة الله أن يولي كل ظالم ظالمًا مثله، يدفعه إلى الشر ويحثه عليه، ويزهِّده في الخير وينفِّره عنه.
یەکێک لەسوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە ستەمکارێک زاڵ دەکات بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ خراپەکاری وھانی دەدات بۆی، وە دووری دەخاتەوە لەچاکە کردن وساردی دەکاتەوە لەئەنجامدانی. info