قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
51 : 5

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوۡلِيَآءَۘ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَإِنَّهُۥ مِنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی ھەیە جولەکە وگاور مەکەن بە پشتیوان وخۆشەویست وپشتگیری خۆتان، چونکە جولەکەکان پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، وە گاورەکانیش پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، ھەردوو دەستەکەیش دژایەتی کردنیان بۆ ئێوە کۆیان دەکاتەوە، وە ھەر کەسێکیش لە ئێوە پشتیوان وپشتگیری ئەوان بێت ئەوە لەوان دەژمێررێت، بێگومان خوای گەورە ڕینوێنی گەلی ستەمکار ناکات بەھۆی پشتیوانیان بۆ بێباوەڕان. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 5

فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٞۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡرٖ مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ

ئەی پێغەمبەر دووڕوەکان دەبینیت کە باوەڕ لاوازن دەست پێشخەری دەکەن لە پشتیوانی و پشتگیری جولەکە وگاورەکاندا ودەڵێن: دەترسێین ئەوانە سەرکەون و ببنە خاوەنی دەسەڵات و ھێز ووڵات و تووشی ناخۆش وخراپەمان بکەن، بەڵکو بەم زوانە سەرکەوتن بۆ خوا وپێغەمبەرەکەی و باوەڕداران بێت ودەرگای خێریان لێ بکاتەوە، یان لەلایەن خۆیەوە فەرمانێک دەربکات بۆ ئابڕووبردنی جولەکە و ئەوانەیش لە دووڕوەکان کە پشتیوانیان لێ دەکەن، ئەوسا ئەوانەی کە پێشبڕکیان بوو لە سەر پشتیوانی کردنی جولەکەکان، پەشیمانی دایاندەگرێت لەو دووڕویەی و دوژمنایەتیەی کە لەناخیاندا شاردویانەوە بەرامبەر باوەڕداران، ئەویش لەبەر بەتاڵی ئەو ھۆکارە بێ بنەمایانەی کە دڵیانی پێوە پەیوەست کردبوو. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 5

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ إِنَّهُمۡ لَمَعَكُمۡۚ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَأَصۡبَحُواْ خَٰسِرِينَ

باوەڕدارانیش سەریان سووڕ دەمێنێت لەحاڵی ئەو دووڕوانە ودەڵێن: ئایا ئەی باوەڕداران ئەمانە ئەوانە بوون کە زۆر بەتوندی سوێندیان بۆ دەخواردن کە ھەتا سەر لەگەڵتان دەبن وپشتیوانتانن؟ ئەوانە خوای گەورە کاروکردەوەی بەتاڵ کردنەوە، وە مایە پووچ وخەسارۆمەند بوون بە لەدەستدانی ئەوەی مەبەستیان بوون کە بەدەستی بھێنن، لەگەڵ ئەوەش خوای گەورە سزای بە ئازاری بۆ ئامادە کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَن يَرۡتَدَّ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَسَوۡفَ يَأۡتِي ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ يُحِبُّهُمۡ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوۡمَةَ لَآئِمٖۚ ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکەسێک لەئاینەکەی خۆی وەرگەڕێت وبێباوەڕ ببێتەوە، ئەوا خوای گەورە لەبری ئەوان گەل وھۆزێکی تر دەھێنێت کە خوایان خۆش دەوێت و خوای گەورەش ئەوانی خۆش دەوێت لەبەر دامەزراوی و ڕاوەستاوی ئەوان لەسەر ئاینەکەیان، بەرامبەر بەباوەڕداران میھرەبان و بەڕەحمن و لەگەڵ بێباوەڕانیش توند وسەربەرز وسەر بڵندن، بە ماڵ وسەروەت وسامان وگیانی خۆیان لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی اللە تەعالا جھاد و تێکۆشان دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک لە لۆمەی لۆمەکاران و تانە و تەشەردەرانیش ناترسن، چونکە ڕەزامەندی خوای گەورە دەخەنە پێش بەدەستھێنانی ڕەزامەندی دروستکراوەکانی خوا، ئەمەش بەخششێکی خوای گەورەیە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت لەبەندەکانی، وە خوای گەورەش فەزڵ و چاکەکاری فراوانە، وە زۆریش زانایە بەوانەی کە شایانی فەزڵی خۆینی بۆیە دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت، وە ھەرکەسێکیش کە خۆی نەیەوێت بێ بەشی دەکات لە فەزڵی خۆی. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 5

إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمۡ رَٰكِعُونَ

نە جولەكه ونە گاورەکان و نە ھیچ بێباوەڕێکی تریش دۆست وپشتیوانی ئێوە نیە ئەی باوەڕداران، بەڵکو دۆست وپشتیوانی ئێوە تەنھا خوا وپێغەمبەرەکەیەتی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی کە بەتەواوی نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن وزەکاتی ماڵو سامانیان دەردەکەن، وە ملکەچی فەرمانەکانی خوا وزەلیلی لای ئەون. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 5

وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَإِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ

ھەرکەسێک دۆست وپشتیوانی خوا وپێغەمبەرەکەی وباوەڕداران بێت بە سەرخستنیان ئەوە بێگومان لە دەستە وتاقم وگروپی خوان، وە تەنھا دەستە وتاقم وگروپی خوایش زاڵ وسەرفراز وسەرکەوتوون، چونکە خوای گەورە سەرخەریانە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَكُمۡ هُزُوٗا وَلَعِبٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَٱلۡكُفَّارَ أَوۡلِيَآءَۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەوانەی کە گاڵتە وگەپ ولاقرتێ بە ئاینەکەتان دەکەن چی لەوانەی کە پێش ئێوە نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە لە جولەکە وگاورەکان وە چی لەوانەیش بن کە موشریک وبێباوەڕن دۆستایەتیان مەکەن ومەیانگێڕن بە ھاوپەیمانی خۆتان، بۆیە لەخوا بترسن بەوەی دوور بکەونەوە لەوەی کە خوای گەورە ڕێگری لێ کردوون لە پشتیوانی کردنیان ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەو ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەیش کە بۆتانی دابەزاندووە. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• التنبيه علي عقيدة الولاء والبراء التي تتلخص في الموالاة والمحبة لله ورسوله والمؤمنين، وبغض أهل الكفر وتجنُّب محبتهم.
ھۆشیاری بوون لە بیروباوەڕی دۆستایەتی کردن ودژایەتی کردن (الولاء والبراء)، کە خۆی لە خۆشەویستی وپشتیوانی خوا وپێغەمبەرەکەی وباوەڕداراندا دەبینێتەوە، وە ڕق بوون لە بێباوەڕان ودوور کەوتنەوە لەخۆشەویستنیان. info

• من صفات أهل النفاق: موالاة أعداء الله تعالى.
یەکێک لە سیفەتی دووڕوەکان ئەوەیە کە دۆست وپشتیوانی بێباوەڕانن. info

• التخاذل والتقصير في نصرة الدين قد ينتج عنه استبدال المُقَصِّر والإتيان بغيره، ونزع شرف نصرة الدين عنه.
سەرشۆڕی وکەمتەرخەمی نواندن لە پشتیوانی کردنی ئاینەکەی خوا، ھەندێک جار دەرەنجامی ئەوەی لێ دەکەوێتەوە کە کەسی کەمتەرخەم خوا بیگۆڕێت بەکەسانی تر، وە شەرەفی سەرخستنی دینەکەی خوایان لێ وەربگرێتەوە. info

• التحذير من الساخرين بدين الله تعالى من الكفار وأهل النفاق، ومن موالاتهم.
ھۆشیاری و دوور کەوتنەوە لە ئەوانەی کە گاڵتە و لاقرتێ دەکەن بە ئاینەکەی خوا، لەبێباوەڕان و دووڕوەکان، وە دوور کەوتنەوە لەپشتیوانی و پشتگیری و خۆشویستنیان. info