قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
19 : 44

وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ

وە خۆتان بەسەر اللە تەعالادا بە گەورە نەزانن و وازبھێنن لەپەرستنی، وە بەسەر بەندەکانی ئەودا فیز و دەعیە لێ بدەن، بێگومان من بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون info
التفاسير:

external-link copy
20 : 44

وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ

وە بەدڵنیاییەوە پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوەیش کە بە بەرد بەردبارانم بکەن و بمکوژن. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 44

وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ

ئەگەر باوەڕ ناکەن بەوەی ھێناومە بۆتان ئەوا وازم لێ بھێنن و بە خراپ نزیکم مەکەونەوە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 44

فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە اللە تەعالا پاڕایەوە و فەرمووی: بێگومان ئەو گەلە-فیرعەون دەست و پێوەندەکەی- گەلێکی تاوانبارن و شایستەی ئەوەن سزایان بۆ پێش بخەیت و ھەر لەم دونیادا سزایان بدەیت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 44

فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ

اللە تەعالا فەرمانی کرد بە موسا خۆی و گەلەکەی بەشەو لەشار دەربچن، وە ئاگاداریان بکاتەوە کە فیرعەن و گەلەکەی شوێنیان دەکەون. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 44

وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٞ مُّغۡرَقُونَ

وە فەرمانی پێکرد کاتێک لە دەریاکە خۆی و بەنوئیسرائیل پەڕینەوە، وازی لێ بھێنە با وەک خۆی بە ھێمنى بمێنێتەوە -مەبەست پێی ئەوەیە کاتێک سەرەتا موسا گۆچانەکەی لێدا و دوو لەت بوو و پەڕێنەوە ئەوبەر موسا ویستی جارێکی تر گۆچانەکەی بداتەوە لەدەریا بۆ ئەوەی بێتەوە یەک، بەڵام پەروەردگار فەرمانی پێکرد وازی لەدەریا بھێنە با بەھێمنی وەک خۆی بمێنێتەوە خۆمان دەیدەینەوە بەیەکدا- بێگومان فیرعەون و سەربازەکانی لەناو دەریادا نوقم دەبن و تیادەچن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 44

كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ

فیرعەون و گەلەکەی چەند باخ و باخات و ئاو و کانی و ڕووباریان لە دوای خۆیان بەجێھێشت ! info
التفاسير:

external-link copy
26 : 44

وَزُرُوعٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ

وە چەند کشتوکاڵ و شوێنی مانەوەی باش و خاسیان لەدوای خۆیان بەجێھێشت ! info
التفاسير:

external-link copy
27 : 44

وَنَعۡمَةٖ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ

وە لەدوای خۆیان چەند نازو نیعمەت و بەخشش و خۆشگوزەرانیان بەجێھێشت. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 44

كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ

بەو شێوەیەی بۆمان باسکردن ئاوایان بەسەرھات، ھەموو ئەو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و کشتوکاڵ و کۆشک و تەلارانەمان لەدوای ئەوان بەخشى بە بەنوئیسرائیل و بوون بەمیراتگری ئەوان. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 44

فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ

نە ئاسمان و زەوی بۆ فیرعەون گەلەکەی گریان کاتێک نوقمی ناو دەریا بوون، وە نە مۆڵەتیش دران تاوەکو تەوبە بکەن بگەرێنەوە لە تاوان و گوناھیان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 44

وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ

بە دڵنیاییەوە بەنوئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزایەکی ڕیسواکەر، کاتێک فیرعەون و گەلەکەی کوڕەکانیان دەکوشتن و ئافرەتەکانیشان دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 44

مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيٗا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ

لە سزای فیرعەون ڕزگارمان کردن، بێگومان فیرعەون کەسێکی لووت بەرز و خۆبەزلزان بوو، ھەموو سنوری فەرمانەکانی اللە تەعالا و ئاینەکەی بەزاندبوو. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 44

وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ

بێگومان عیلم و زانیاریمان ھەبوو کە بەنوئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆیاندا، لەبەر زۆری پێغەمبەرەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 44

وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ

وە گەلێک بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکرامان پی بەخشین کەپشتگیری موسامان پێکرد، کە نیعمەتی ئاشکرابوون بۆیان وەک نیعمەتی گەزۆکە و باڵندەکە ، دەھات لەبەردەمیاندا دەنیشتەوە بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخۆن، وە چەندان نیعمەتی تریش. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 44

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ

بێگومان ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و دەڵێن: info
التفاسير:

external-link copy
35 : 44

إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ

تەنھا ئەو مردنە ھەیە لە ژیانی دونیادا بەسەرمندا دێت، ئیتر دوای ئەو مردنە ژیانێکی تر نییە، وە ھەرگیز جارێکی تر زیندوو ناکرێینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 44

فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

- ئەی موحەممەد - تۆ و شوێنکەوتوانت ئەگەر ڕاست دەکەن دوای مردن زیندوو بوونەوە و حیساب و لێپرسینەوە ھەیە، ئەوا باوباپیرانمان کە پێشتر مردوون جارێکی تر بۆمان زیندوو بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 44

أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەم بتپەرست و موشریکانەی گەلەکەت بەھێزترن یان گەلی توبەع و ئەوانەی پێش ئەوانیش؟ وەک گەلی عاد و سەموود، کە ھەر ھەموویانمان لەناوبرد، بێگومان ھەموویان بێباوەڕ و تاوانبار بوون. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 44

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ

ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە گاڵتە و گەپ و بێھوودە بەدیمان نەھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 44

مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

ئاسمانەکان و زەویمان لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بەدیھێناوە، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• وجوب لجوء المؤمن إلى ربه أن يحفظه من كيد عدوّه.
پێویستە باوەڕدار پەنا بگرێت بە پەروەردگاری تاوەکو بیپارێزێت لە فروفێڵ و تەڵەکەی دوژمنەکانی. info

• مشروعية الدعاء على الكفار عندما لا يستجيبون للدعوة، وعندما يحاربون أهلها.
دروستە باوەڕدار دوعا و نزا بکات لە بێباوەڕان کاتێک زانی نایەن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و دژایەتی خەڵکەکەی دەکەن. info

• الكون لا يحزن لموت الكافر لهوانه على الله.
گەردون خەفەت ناخوات و دڵتەنگ نابێت بەمردنی بێباوەڕان، چونکە مردنی ئەوان ئاسانە بەلای پەروەردگارەوە. info

• خلق السماوات والأرض لحكمة بالغة يجهلها الملحدون.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بووە، بەڵام زۆرێک لە مولیحد و بێباوەڕان ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی. info