قرآن کریم کے معانی کا ترجمہ - المختصر فی تفسیر القرآن الکریم کا کردی ترجمہ

صفحہ نمبر:close

external-link copy
181 : 3

لَّقَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٞ وَنَحۡنُ أَغۡنِيَآءُۘ سَنَكۡتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتۡلَهُمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ

بێگومان خوای گەورە ووتەی جولەکەکانی بیست کاتێک ووتیان: خوای گەورە ھەژار ونەدارە، چونکە داوای قەرزی لێکردین، وە ئێمەیش دەوڵەمەندین چونکە ماڵ وسامانمان ھەیە، ئەوەی ووتیان لە درۆ وبوھتان بەدەم پەردوردگاریانەوە، وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناھەق ھەر ھەموویمان لەسەر نووسین، وە پێیان دەڵێین: سزای بەسۆی سوتێنەر بچەژن. info
التفاسير:

external-link copy
182 : 3

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيكُمۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيۡسَ بِظَلَّامٖ لِّلۡعَبِيدِ

ئەی جولەکە ئەو سزایەش بەھۆی ئەو کارە وکردەوانەتان بوو کە پێش دەستی خۆتان خستن لە تاوان و گوناە وسەرپێچی خوای گەورە، وە بێگومان خوای گەورە ستەم لەھیچ یەکێک لەبەندەکانی ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
183 : 3

ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ عَهِدَ إِلَيۡنَآ أَلَّا نُؤۡمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأۡتِيَنَا بِقُرۡبَانٖ تَأۡكُلُهُ ٱلنَّارُۗ قُلۡ قَدۡ جَآءَكُمۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِي بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَبِٱلَّذِي قُلۡتُمۡ فَلِمَ قَتَلۡتُمُوهُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

ئەوانەی بەدرۆ وبوھتان ووتیان: خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی ولە کتێبەکانیدا وەسیەتی بۆ کردین کە باوەڕ بەھیچ پێغەمبەرێک نەکەین تا موعجیزەیەکمان بۆ دەھێنێت کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی ئەو، ئەویش بەوەی کە ھەرکەس خێر وسەدەقەیەک بکات ئاگرێک یان ھەورە بروسکەیەک لە ئاسمانەوە بێت و بیسوتێنێت، ئەمجا باوەڕی پێدەکەین، جولەکەکان درۆیان کرد ئەو وەسیەتەیان دایە پاڵ خوای گەورە، بەڵگەش لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەران ئەوە بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە موحەمەدی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) کە پێیان بڵێ: پێش من بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە پێغەمبەری ترتان بۆھات کە بەڵگەیان پێ بوو لەسەر ڕاستگۆیان، وە بەوەش کە باستانکرد کە خێر وسەدەقەیەک پێشکەش بکەن و ئاگرێک لە ئاسمانەوە بێتۆ وبیسوتێنێت، بۆ بەدرۆتان زانین و کوشتتان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە دەیڵێن؟ info
التفاسير:

external-link copy
184 : 3

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقَدۡ كُذِّبَ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَ جَآءُو بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُنِيرِ

ئەی پێغەمبەر جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت ھیچ خەفەت مەخۆ چونکە ئەوە خوی نەگریسی بێباوەڕانە، چونکە پێش تۆیش پێغەمبەرانێکی زۆریان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کە بەکۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ئاشکرا وپەڕاوی پڕ لەحیکمەت وئامۆژگاری وڕێنمونی ویاسا وڕێسای جوان ھاتن بۆ لایان. info
التفاسير:

external-link copy
185 : 3

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوۡنَ أُجُورَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ فَمَن زُحۡزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدۡخِلَ ٱلۡجَنَّةَ فَقَدۡ فَازَۗ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ

ھەموو کەسێک ھەرچی و ھەرچۆنێک بێت ھەر دەبێت تامی مردن بچەژێت، بۆیە با ھیچ کەس بەم دونیایە ھەڵنەخەڵەتێت وفریوی نەدات، وە لەڕۆژی دواییشدا پاداشتی ھەمو کار وکردەوەکانتان بە تەواوی وبەبێ کەم وکورتی وەردەگرنەوە، جا ھەرکەسێک خوای گەورە دووری خستنەوە لەئاگر وخستیە بەھەشتەوە، ئەوە بێگومان ئەوە سەرکەوتووە وئەو خێرە گەورەیەی کە ئومێدی بوو وەری گرت، وە ڕزگاری بوو لەو شەڕ وخراپەیەی کە لێی دەترسا، وە بێگومان ژیانی دونیاش تەنھا خۆشی ولەزەتێکی کاتیە ودوایی دێت، وە تەنھا کەسی فریودراویش پێیەوە پەیوەست دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
186 : 3

۞ لَتُبۡلَوُنَّ فِيٓ أَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ وَلَتَسۡمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَذٗى كَثِيرٗاۚ وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ

سوێند بەخوا ئەی باوەڕداران ئێوە لەماڵ وسامان وداراییتان تاقی دەکرێنەوە، بەوەی ئایا ئەو مافانەی کەواجبە تێیدا بەجێی دەھێنن (لە زەکات ولەسەدەقە ولەبەخشین لەڕێگای خوا) وە تاقی دەکرێنەوە بەو بەڵا وموسیبەتانەی کە دووچاری ماڵ وسامانتان دەبێت، وە تاقیش دەکرێنەوە بەگیانی خۆتان بەوەی ئایا ھەڵدەسن بەو داواکاریانەی کە شەریعەتی ئیسلام واجبی کردووە لەسەرتان، وە بەو بەڵا وموسیبەتانەیش کە دووچاری گیانتان دەبێت، وە زۆر قسەی ناخۆش ونابەجێیش دەبیستن لەوانەی کەپێش خۆتان نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە، وە لەوانەیشەوە کە ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە، بەوەی تانە وتەشەری زۆر لەخۆتان ولە ئاینەکەشتان دەدەن، جا ئەگەر ئێوە ئارام بگرن لەبەرامبەر ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشتان دەبێت، وە لەخوای گەورەش بترسن بەوەی ھەرچی فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وئەوەیشی ڕێگری لێکردوون لێی دوور بکەونەوە، بێگومان ئەمانە کۆمەڵە کارێکن لەکەسی مەرد وجوامێر دەوەشێنەوە، وە پێشبڕکێ کاران پێشبڕکێی لەسەر دەکەن. info
التفاسير:
حالیہ صفحہ میں آیات کے فوائد:
• من سوء فعال اليهود وقبيح أخلاقهم اعتداؤهم على أنبياء الله بالتكذيب والقتل.
یەکێک لە کارە نەگریس وخووە خراپەکانی جولەکە ئەوەیە دژایەتی سەرجەم پێغەمبەرانیان کردووە بە باوەڕ پێ نەکردن وکوشتنیان. info

• كل فوز في الدنيا فهو ناقص، وإنما الفوز التام في الآخرة، بالنجاة من النار ودخول الجنة.
ھەموو سەرکەوتنەکانی دونیا سەرکەوتنی کاتی وناتەواون، بەڵکو سەرکەوتنی تەواو سەرکەوتنی دواڕۆژە، ئەویش بەڕزگار بوون لەئاگر و چوونە بەھەشتەوە. info

• من أنواع الابتلاء الأذى الذي ينال المؤمنين في دينهم وأنفسهم من قِبَل أهل الكتاب والمشركين، والواجب حينئذ الصبر وتقوى الله تعالى.
یەکێک لەو تاقیکردنەوانەی کە دووچاری باوەڕداران دەبێت لە ئاین وگیانیان، ئەو تاقیکردنەوانەیە کە لەلایەن خاوەن نامەکان وبێباوەڕە ھاوەڵ بڕیاردەرەکانەوە ڕوو بەڕوویان دەبێتەوە، بۆیە پێویستە باوەڕدار لە بەرامبەریاندا ئارامگر بێت و لەخوا بترسێت. info