قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
87 : 9

رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَفۡقَهُونَ

ئەو دووڕوانە ڕازی بوون بە زەلیلی و ڕسوای خۆیان کاتێک ڕازی بوون لەگەڵ خاوەن عوزرەکان (لە منداڵان و ئافرەتان و پیروپەککەوتە و نەخۆشەکان) جێ بمێنن و نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ھەر بۆیە خوای گەورە بە ھۆی بێباوڕی و دووڕوییانەوە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، ئەوان ھیچ تێناگەن و نازانن جیھاد چی بەرژەوەندی و سەربەرزییەکی باوەڕدارانی تێدایە، بۆیە ئەوانیش نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 9

لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ جَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡخَيۡرَٰتُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

بەڵام پێغەمبەر و ئەوانەیش لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە وەک ئەو دووڕوانە لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا دوانەکەوتن، بەڵکو لە پێناوی خوادا بەماڵ و گیانیان جیھاد و تێکۆشانیان کرد، پاداشتی ئەوانیش لای خوا بەدەستھێنانی سوود و قازانجی دونیایی بوو، وەک سەرکەوتن بەسەر دوژمن و بەدەستھێنانی دەستکەوتەکانی جەنگ، وە لەوەش گرنگتر بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژە، لەچوونە بەھەشت و سەرفرازی ھەتاھەتایی و ڕزگار بوون لەئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 9

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

خوای گەورە بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دێن و دەچن و گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز نایشمرن، ئەو پاداشتەی ئامادەکراوە سەرفرازی مەزن و گەورەیە، بەشێوەیەک ھیچ خۆشی و سەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 9

وَجَآءَ ٱلۡمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ لِيُؤۡذَنَ لَهُمۡ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

عەرەبە دەشتەکییە باوەڕدارەکان لە ھۆزەکانی مەدینە و دەوروبەری عوزر و بیانویان ھێنایەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کە مۆلەتیان بداتێ و نەچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لەپێناوی خوادا، دەستەیەکی تریش (کە مەبەست پێی دووڕوەکانە) لە جیھاد و تێکۆشان دواکەوتن و لەگەڵ پێغەمبەر دەرنەچوون، لەگەڵ ئەوەشدا نەھاتن عوزر و بیانوو بۆ نەچوونیان بھێننەوە، چونکە ئەوان لە بنەمادا باوەڕیان بە پێغەمبەری خوا نییە، وە باوەڕیشیان بە بەڵێنەکانی خوا نییە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕییانەوە سزای بەسۆی بەئازاریان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 9

لَّيۡسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرۡضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُواْ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡسِنِينَ مِن سَبِيلٖۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئافرەتان و منداڵان و نەخۆشەکان و پیروپەککەوتە و کوێر و ئەوانەیش ھەژارن و دەسەڵاتی ئەوەیان نییە کەلوپەلی چوونە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان ئامادە بکەن، ئەوانە ھەموویان گوناھیان ناگات کە بەجێ بمێنن و نەچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا، چونکە بیانویەکی شەرعی قبوڵ کراویان ھەیە، ئەگەر ھاتوو ئەوانە دڵسۆزی خوا و پێغەمبەرەکەی بوون، وە کاروکردەوەیان بەپێی شەریعەتەکەی ئەوان بێت، خەڵکانی خاوەن بیانو و عوزری شەرعی ئەگەر نەچنە جیھادیش ھیچ ڕیگایەک نییە بۆ سزادانیان، خوای گەورەش لێبوردە و لیخۆشبووی گوناھەکانیانە، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
92 : 9

وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوۡكَ لِتَحۡمِلَهُمۡ قُلۡتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحۡمِلُكُمۡ عَلَيۡهِ تَوَلَّواْ وَّأَعۡيُنُهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُواْ مَا يُنفِقُونَ

ھەروەھا - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەیش کە ھاتنە لات و داوایان لێکردیت کە لەگەڵ خۆت بیانبەیت بۆ جیھاد و وڵاخیان بۆ پەیدا بکەیت، تۆیش پێت وتن: ھچ شتێک شک نابەم ھەڵتانگرێت و سواری بن، ئەوانەیش ھیچ گوناھیان ناگات کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئیتر ئەوان بەو حاڵەوە لای تۆیان بەجێھێشت لەداخ و خەفەتی ئەوەی کەخۆیان نەیانتوانی خۆ ئامادە بکەن، وە نەتۆیش توانیت شتێکیان بۆ بکەیت، چاوەکانیان ھۆن ھۆن فرمێسکیان پێدا دەھاتە خوارەوە. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 9

۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ وَهُمۡ أَغۡنِيَآءُۚ رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

دوای ئەوەی خوای گەورە ڕوونی کردەوە ئەوانەی خاوەن بیانوو و عوزری شەرعی بوون ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ سزادانیان، دێتە سەر باسی ئەوانەی کە شایستەی سزا و ڕەخنە و گلەیی و گازندە و تۆڵەن، وە دەفەرموێت: بەڵکو ڕێی گلەیی و گازندە و سزا و تۆڵە تەنھا بۆ ئەوانەیە کە دەوڵەمەندن و دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە خۆئامادە بکەن بۆ جیھاد کردن، کەچی دێنە لات - ئەی پێغەمبەری خوا - داوای مۆڵەتت لێ دەکەن کە بەجێ بمێنن و نەیەن لە گەڵتدا بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئەوان ڕازی بوون بە زەلیلی و ڕیسوایی و دانیشتن لەگەڵ منداڵان و ئافرەتان و پیروپەککەوتە و نەخۆشەکان، بۆیە خوای گەورەش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ئامۆژگاری و قسە لەگەڵ کردن ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان، وە بەم ھۆیەشەوە ئەوانە نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە تاوەکو ئەوە ھەڵبژێرن، وە چیش خراپەی تێدایه بۆیان وازی لێبھێنن. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• المجاهدون سيحصِّلون الخيرات في الدنيا، وإن فاتهم هذا فلهم الفوز بالجنة والنجاة من العذاب في الآخرة.
موجاھیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای خوا خێر و خێراتێکی زۆریان لە دونیا دەست دەکەوێت، وە ئەگەر ھاتوو ئەمەیشیان لە دونیا دەست نەکەوت ئەوە سەرکەوتن و سەرفرازی دواڕۆژ و ڕزگاربوون لە سزای دۆزەخیان بۆ دەبێت. info

• الأصل أن المحسن إلى الناس تكرمًا منه لا يؤاخَذ إن وقع منه تقصير.
بنەمای جێگیر وایە لە شەریعەتی ئیسلامدا کەسی خێرخواز و خێرمەند ئەگەر ھاتوو کەمتەرخەمیەکیشی کرد لەکارەکەیدا سەرزەنشت و لۆمە ناکرێت. info

• أن من نوى الخير، واقترن بنيته الجازمة سَعْيٌ فيما يقدر عليه، ثم لم يقدر- فإنه يُنَزَّل مَنْزِلة الفاعل له.
ھەرکەسێک نیەتی ئەنجامدانی خێرێکی ھەبێت، وە عەزمی جەزمیش کرد و ھەوڵی خۆیشیدا کە ئەنجامی بدات، بەڵام بۆی نەکرا، ئەوا پلە و پایەی ئەو کەسەی ھەیە کە کارێکی لەو شێوەیەی کردووە. info

• الإسلام دين عدل ومنطق؛ لذلك أوجب العقوبة والمأثم على المنافقين المستأذنين وهم أغنياء ذوو قدرة على الجهاد بالمال والنفس.
ئیسلام ئاینی دادگەری و عەقڵ و لۆژیک و مەنتیقە، لەبەر ئەوە سزای لەسەر ئەو دووڕوانە چەسپاند کە دەوڵمەند بوون ھاتن داوای ئەوەیان کرد لە پێغەمبەری خوا کە نەچن بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا و بەجێ بمێنن. info