قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
10 : 85

إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ

ئەو (تاوانبارانەی) کە باوەڕدارە پیاو وئافرەتەکانیان دووچاری ئەو سزا وناڕەحەتیە کرد، بۆ ئەوەی لەباوەڕھێنان بە پەروەردگاری تاک وتەنھا وازیان پێ بھێنن، لەپاشان ئەو خوانەناسانە بەردەوام بوون لەسەر سەرپێچی خۆیان وتەوبەشیان نەکرد، لەڕۆژی قیامەتدا سزای دۆزەخ وسزای سوتێنەریان بۆ ئامادەکراوە، لەتۆڵەی ئەوەی سزای باوەڕدارانیاندا وسوتاندنیان. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• يكون ابتلاء المؤمن على قدر إيمانه.
ئەو تاقیکردنەوە وبەڵا وموسیبەتانەی بەسەر مرۆڤی باوەڕداردا دێت بەپێی بەھێزی ولاوازی باوەڕەکەیەتی. info

• إيثار سلامة الإيمان على سلامة الأبدان من علامات النجاة يوم القيامة.
فەزڵدانی سەلامەت بوونی ئیمان وباوەڕ بەسەر سەلامەت بوونی جەسته ولاشەدا، نیشانەی ڕزگاربوونە لەڕۆژی قیامەتدا. info

• التوبة بشروطها تهدم ما قبلها.
تەوبەکردن بەو مەرجانەی کەبۆی دانراوە، ھەرچی گوناھـ وتاوانی پێشووترە ھەر ھەمووی دەسڕێتەوە لەناویان دەبات. info