قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
26 : 8

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ أَنتُمۡ قَلِيلٞ مُّسۡتَضۡعَفُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمۡ وَأَيَّدَكُم بِنَصۡرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

- ئەی باوەڕداران - وە بیرخۆتان بھێننەوە کاتێک لە مەککە بوون و ژمارەتان کەم بوو، خەڵکی ئەو شارە دەیانچەوساندنەوە و ستەمیان لێ دەکردن، وە لەوە دەترسان دوژمنەکانتان بتارفڕێنن و بتانکوژن، لەو کاتەدا خوای گەورە پەناییدان و شاری مەدینەی کردە پەناگاتان، وە بەھێزی کردن و سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا لەمەیدانی جەنگدا لەوانە جەنگی بەدر، وە ڕزق و ڕۆزی پاکوخاوێنی پێبەخشین، لە نێویاندا ئەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە دوژمنەکانتان بەھێز لێتان سەندن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خوابن لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیون، بەوەش خوای گەورە بۆتانی زیاد دەکات، وە نەکەن ناشکوری بن و کوفری نیعمەتەکانی بکەن ئەو کات نیعمەتەکانی خۆیتان لێ دەسێنێتەوە و لەسەر ئەوەش سزاتان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَخُونُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓاْ أَمَٰنَٰتِكُمۡ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، خیانەت لەخوا و پێغەمبەر مەکەن، بەوەی وازبھێنن لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و وازنەھینان لەرێگریەکانی، وە خیانەت مەکەن لەو سپاردانەی کەلاتان دادەنرێت لە قەرز و شتی تریش، وە ئێوە بۆ خۆیشتان دەزانن ئەوەی پێی ھەستان خیانەت بوو، ئەو کاتە لەوانە دەبن کە خیانەتکارن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 8

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ

- ئەی باوەڕداران - بزانن گشت ماڵ و سامان و منداڵتان مایەی تاقیکردنەوەی خوای گەورەن بۆتان، بەوەی دەبن بەمایەی ڕێگری کردن لەکاروکردەوە و خۆ ئامادە کردن بۆ ڕۆژی دوایی، وە ھاندەرتانن بۆ خیانەتکردن، وە ئاشکرایشە پاداشتی گەورە و زۆر و زەبەندە و فراوان ھەر لای خوای گەورەیە، وریا بن ئەو پاداشتە گەورەیەتان لەکیس نەچێت بەوەی بەرژەوەندی ماڵ و مناڵتان پێش بخەن بەسەر ئەو پاداشتە گەورەیەی لای خوایە، وە خیانەت بکەن لەبەر خاتری ماڵ و مناڵ و بەدەستھێنانی سەروەت و سامان. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَتَّقُواْ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّكُمۡ فُرۡقَانٗا وَيُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بزانن ئەگەر ئێوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، ئەوا پەروەردگار نوورێکتان پێ دەبەخشێت کە بتوانن چاک و خراپ و ھەق و ناھەقی پێ لێک جوودا بکەنەوە، وە لە گوناھەکانی پێشووتریشتان ببورێت، وە تاوانەکانیشتان ببەخشێت، بێگومان خوای گەورەش خاوەنی فەزڵ و بەھرەی گەورەیە، یەکێک لە فەزڵەکانی بریتیە لەو بەھەشتەی کە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناس و لەخوا ترسەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 8

وَإِذۡ يَمۡكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيُثۡبِتُوكَ أَوۡ يَقۡتُلُوكَ أَوۡ يُخۡرِجُوكَۚ وَيَمۡكُرُونَ وَيَمۡكُرُ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلۡمَٰكِرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەو کاتە وەبیرخۆت بھێنەرەوە، کاتێک کە بتپەرست و موشریکەکان ویستیان کە فڕوفێڵت لێ بکەن، بەوەی زیندانیت بکەن یان بتکوژن یان دوورت بخەنەوە لە وڵاتی خۆت بۆ وڵاتێکی تر، بەڵێ ئەوان فڕوفێڵی خۆیان دەکەن، بەڵام خوای گەورە فڕوفیڵەکانی ئەوانی بەتاڵ کردەوە، وە پیلانی خۆی لەوان گێرا، بێگومان پیلانی خوای گەورەش باشترینە بۆ پوچەڵکردنەوەی فڕوت فێڵ پیلانگێڕان. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 8

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا قَالُواْ قَدۡ سَمِعۡنَا لَوۡ نَشَآءُ لَقُلۡنَا مِثۡلَ هَٰذَآ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەیاخی بوون لەھەق و لوت بەرزیەوە دەڵێن: پێشتر نمونەی ئەمەمان بیستووە، ئەگەر بمانەویستایە ھاوشێوەی ئەم قورئانەمان دەووت، ئەو قورئانەی کە بیستمان ھەر قسەو ئەفسانەی پێشینانە، بۆیە ئێمە باوەڕی پێ ناکەین. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 8

وَإِذۡ قَالُواْ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلۡحَقَّ مِنۡ عِندِكَ فَأَمۡطِرۡ عَلَيۡنَا حِجَارَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئۡتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٖ

- ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەی خوایە ئەگەر ئەم قورئانەی کە موحەممەد ھێناویەتی ھەق و ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە، ئەوا لە ئاسمانەوە بەردبارانمان بکە و لەناومان ببە، یان سزایەکی بە ئازارمان بۆ بھێنە، ئەوان ئەوەیان وت وەک ڕۆچوون لە بێباوەڕی و سەرکەشی خۆیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 8

وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمۡ وَأَنتَ فِيهِمۡۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمۡ وَهُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - خوای گەورە سزای ئومەتەکەت نادات و لەناویان نابات ھەتا تۆ زیندوو بیت و لە ناویاندا بیت - جا ئەو ئوممەتە بێت کە ڕازی بوون بە ئیسلام، یان ئەو ئوممەتە بێت کە بانگەوازیان دەکەیت - بوونی تۆ لە نێویاندا مایەی دڵنیا بوونیانە لەوەی خوا سزایان نادات، وە خوای گەورە سزایان نادات مادام ئەوان داوای لێبوردن لە خوای گەورە بکەن لە تاوان و گوناھەکانیان. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الشكر نعمة عظيمة يزيد بها فضل الله تعالى، وينقص عند إغفالها.
شوکر و سوپاس کردن نیعمەتێکی گەورەیە کە فەزڵی خوای پێ زیاد دەکات، وە لەکاتی غافڵ بوون و بێ ئاگا بوون لێی پێی کەم دەکات. info

• للأمانة شأن عظيم في استقامة أحوال المسلمين، ما ثبتوا عليها وتخلقوا بها، وهي دليل نزاهة النفس واعتدال أعمالها.
ئەمانەت پارێزی پلەو پایەی گەورەی ھەیە لە سەقامگیری حاڵی موسڵمانان، مادام ئەوان جێگیربن و ئاکار و ڕەوشتی خۆیانی پێ بڕازێننەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پاکی دەروون و نێوەندگیری لە کاروکردەوەکاندا. info

• ما عند الله من الأجر على كَفِّ النفس عن المنهيات، خير من المنافع الحاصلة عن اقتحام المناهي لأجل الأموال والأولاد.
ئەوەی لای خوای گەورەیە لە وازھێنان لە ڕێگری و قەدەغەكراوەكان، باشترە لەو سوود و قازانجانەی کە بەدەست دەھێنرێت لە ڕۆچوون لەو کارانەی کە ڕیگریان لێکراوە لەبەر ماڵ و منداڵ. info

• في الآيات بيان سفه عقول المعرضين؛ لأنهم لم يقولوا: اللَّهُمَّ إن كان هذا هو الحق من عندك فاهدنا إليه.
ئەم ئایەتانە کاڵفامی عەقڵ و ژیری ئەوانەی بەیان کردووە کە پشتیان لەبەرنامەکەی خوا کردووە، لەبەر ئەوەی نەیانووت: ئەی خوای ئەگەر ئەم قورئانە بەڕاستی لەلایەن تۆوە ھاتووە ئەوا ھیدایەتمان بدە و ڕێنوێنمان بکە بۆ لای. info

• في الآيات فضيلة الاستغفار وبركته، وأنه من موانع وقوع العذاب.
ئەم ئایەتانە فەزڵ و گەورەی ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورەیان تێدا روون کراوەتەوە، وە یەکێکیشە لەو ھۆکارانەی کە ڕێگرن لە دابەزینی سزای خوای گەورە. info