قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
20 : 72

قُلۡ إِنَّمَآ أَدۡعُواْ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِهِۦٓ أَحَدٗا

-ئەی پێغەمبەر- بەو بت پەرست موشریکانە بڵێ: دڵنیا بن من ھەر تەنھا ھاوار لەپەروەردگاری خۆم دەکەم -تەنها لە ئەو زاتە مەزنە دەپاڕێمەوە- وھەر ئەویش دەپەرستم وھیچ یەکێک (هەرکەسێک بێت) ناکەم بە شەریک وھاوەڵی ئەو زاتە مەزنە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الجَوْر سبب في دخول النار.
ستەم وگوناهــ وتاوان وسەرپێچی پەروەردگار ھۆکاری چوونە نێو ئاگری دۆزەخە. info

• أهمية الاستقامة في تحصيل المقاصد الحسنة.
گرنگی ئیستقامە وبەردەوامی لەسەر ھیدایەت لەبەدەستھێنانی مەبەست ونیازە چاکەکان. info

• حُفِظ الوحي من عبث الشياطين.
پاراستنی وەحی لە فڕوفێڵ ودەست تێخستنی شەیتانەکان. info