قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
7 : 63

هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُواْ عَلَىٰ مَنۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّواْۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَفۡقَهُونَ

ئەوانە کەسانێکن دەڵێن : ھیچ مەبەخشن بەوانەی (موھاجیرن) و لە دەوری پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم)، لە هەژاران و عەرەبە دەشتەكییەكانی دەوروبەری مەدینە تاوەکو (ماندوو دەبن) و بڵاوەی لێ دەکەن، (ئەوانە نازانن!!) ھەرچی گەنجینەکانی زەوی و ئاسمانە موڵکی اللە تەعالایە، ڕزق و ڕۆزی هەركەسێك خۆی بیەوێت لەبەندەكانی لێی دەدات، بەڵام دووڕووەکان (لەبەر دەروونی نەخۆشیان) ھیچ تێناگەن و نافامن كە هەرچی گەنجینەكانی ڕزق و ڕۆزییە بەدەستی الله تەعالایه. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الإعراض عن النصح والتكبر من صفات المنافقين.
پشت هەڵكردن لە ئامۆژگاری و خۆبەزلزانین لەبەرامبەر بانگخوازاندا سیفاتی دووڕووەكانه. info

• من وسائل أعداء الدين الحصار الاقتصادي للمسلمين.
یەكێك لەو هۆكارانەی دوژمنانی ئیسلام بەكاری دەهێنن لە دژی موسڵمانان ئابڵوقەی ئابووری دانانە لەسەریان. info

• خطر الأموال والأولاد إذا شغلت عن ذكر الله.
مەترسی ماڵ و سەروەت و سامان و منداڵ، ئەگەر هاتوو مرۆڤی سەرقاڵ كرد له یادی الله تەعالا و نەیهێشت بەپێی پێویست یادی پەروەردگاری بكات. info