قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

الواقعة

سۈرىنىڭ مەقسەتلىرىدىن:
بيان أحوال العباد يوم المعاد.
ڕوونکردنەوەى حاڵی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا. info

external-link copy
1 : 56

إِذَا وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ

کە ڕۆژی قیامەت ھات و ڕوویدا، ئیتر ھیچ چارەیەک نییە و هەر ڕوو دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 56

لَيۡسَ لِوَقۡعَتِهَا كَاذِبَةٌ

ئەو کاتە ھیچ کەسێک نییە کە بە درۆی بزانێت و باوەڕی پێ نەکات، کە چۆن لە دونیادا باوەڕیان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 56

خَافِضَةٞ رَّافِعَةٌ

نزم کەرەوەیە بۆ کافر و خوانەناسان، بە فڕێدانیان بۆ ناو دۆزەخ، وە بەرزکەرەوەیە بۆ ئیمانداران و خۆپارێزان بۆ ناو بەھەشت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 56

إِذَا رُجَّتِ ٱلۡأَرۡضُ رَجّٗا

کاتێک زەوی بەتوندی دەلەرزێت و دەشڵەقێت و لەنگەری تێک دەچێت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 56

وَبُسَّتِ ٱلۡجِبَالُ بَسّٗا

کێوەکانیش ورد و خاش دەبن، تەخت و ساف دەکرێن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 56

فَكَانَتۡ هَبَآءٗ مُّنۢبَثّٗا

کێوەکان دەبنە تەپ و تۆز و پەرش و بڵاو دەبنەوە و لەجێگای خۆیان نامێنن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 56

وَكُنتُمۡ أَزۡوَٰجٗا ثَلَٰثَةٗ

ئەو ڕۆژه ئێوە دەبنە سێ دەستە و تاقمەوە: info
التفاسير:

external-link copy
8 : 56

فَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ

دەستەیەکیان دەستەی ڕاستن، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بە دەستی ڕاست وەردەگرن، ئای چەند گەورە و بڵندە جێگاکەیان!! info
التفاسير:

external-link copy
9 : 56

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ

ھەروەھا دەستەی چەپ، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بەدەستی چەپ وەردەگرن، ئای چەند خراپ و ناخۆشە جێگاکەیان!! info
التفاسير:

external-link copy
10 : 56

وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلسَّٰبِقُونَ

دەستەیەکی تریش، دیارە پێشکەوتووەکانن، ئەوانە کەسانێکن کاتی خۆی لە ھەوڵدا بوون و بە پەرۆش بوون بۆ کاری چاکە و بانگەوازی بۆ یەکخواناسی و دینداری، ئەوا ئێستەش لەڕیزەکانی پێشەوەن بۆ چوونە بەھەشت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 56

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡمُقَرَّبُونَ

ئەوانە له نزیکەكانن لای الله تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 56

فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ئەو بەختەوەرانە لە باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعەمەت و خۆشییەکی بێ سنووردان. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 56

ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ

ئەوانە زۆربەیان لە ئەوانەن کەپەیڕەوی ئەم دینە دەکەن و کۆمەڵێکیشیان لە پەیڕەوانی ئاینى پێغەمبەرانی پێشوون. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 56

وَقَلِيلٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ

وە ھەندێک لەوانەش ئەو ئیماندارانەن کە لەپاش پێشکەوتووەکان دێن تا کۆتایی زەمان ئەوانە پێشکەوتوون لەپلەکاندا و نزیکن لە پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 56

عَلَىٰ سُرُرٖ مَّوۡضُونَةٖ

ئەوانە کە باسکران لە ڕۆژی قیامەتدا لەبەھەشتی ڕازاوەدا لەسەر تەخت و قەنەفەی بەزێڕ و یاقوت و مەرجان چنراو دانیشتوون. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 56

مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ

بەرانبەر بەیەکتری دادەنیشن و پاڵ دەدەنەوە، کەسیان سەیری پشتی ئەوی تریان ناکات. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• دوام تذكر نعم الله وآياته سبحانه موجب لتعظيم الله وحسن طاعته.
بەردەوام یادخستنەوەی ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بەڵگەکانی ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ھەردەم بەگەورەی بزانین و بە چاکی بیپەرستین. info

• انقطاع تكذيب الكفار بمعاينة مشاهد القيامة.
ھەر بە بینینی ڕۆژی قیامەت ئیتر بێباوەڕەكان ناتوانن بەدرۆی بزانن و باوەڕی پێ نەكەن. info

• تفاوت درجات أهل الجنة بتفاوت أعمالهم.
پلە بەندی خەڵکی بەھەشت بەپێی کردارەکانیانە. info