قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
28 : 50

قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ

(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر و کردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• علم الله بما يخطر في النفوس من خير وشر.
زانینی (اللە تعالی) بە ھەر جۆرە ختورەیەک بێت بەسەر دڵی مرۆڤدا لە چاک یان خراپ. info

• خطورة الغفلة عن الدار الآخرة.
مەترسی بێ ئاگایی و غافڵ بوون لە ژیانی دواڕۆژ. info

• ثبوت صفة العدل لله تعالى.
جێگیر کردن وجەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (العدل=دادگەری) بۆ الله تەعالا. info