قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
38 : 40

وَقَالَ ٱلَّذِيٓ ءَامَنَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُونِ أَهۡدِكُمۡ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ

جارێکی تر ئەو پیاوەی کە لەدەست و پێوەندەکەی فیرعەون باوەڕی ھێنابوو ئامۆژگاری گەلەکەی کردەوە و ڕێنومایی کردن بۆ ھەق و ڕاستی و پێی وتن: ئەی گەلەکەم شوێنم بکەون تاوەکو ڕێگای ھەق و ڕاستیتان نیشان بدەم و ڕێنوماییتان بکەم بۆی. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الجدال لإبطال الحق وإحقاق الباطل خصلة ذميمة، وهي من صفات أهل الضلال.
مشت و مڕ و دەمەقاڵێ کردن بۆ پوچەڵ کردنەوەی ھەق و ڕاستی ڕەوشت و ئاکارێکی زۆر خراپە، وە لە سیفاتی خەڵکانی گومڕا و دوور لە خوایە. info

• التكبر مانع من الهداية إلى الحق.
لوت بەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگای ھیدایەت لە مرۆڤ دەگرێت کە ھەق و ڕاستی بناسێت. info

• إخفاق حيل الكفار ومكرهم لإبطال الحق.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مایە پووچ بوونی فڕت و فێڵی بێباوەڕان کە ھەمیشە لە پیلاندان بۆ ئەوەی ھەق و ڕاستی لەخەڵکی بشێوێنن. info

• وجوب الاستعداد للآخرة، وعدم الانشغال عنها بالدنيا.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆژی دوایی، وە زۆر سەرقاڵی ژیانی دونیا نەبێت، چونکە ژیانی دونیا کۆتایی دێت و ژیانی ھەقیقی و ڕاستی ئەو ژیانەیە لای اللە تەعالایە لە ڕۆژی قیامەتدا. info