قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
168 : 37

لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرٗا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• سُنَّة الله نصر المرسلين وورثتهم بالحجة والغلبة، وفي الآيات بشارة عظيمة؛ لمن اتصف بأنه من جند الله، أنه غالب منصور.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە پێغەمبەران و میراتگرانیان بە بەڵگە و زاڵبوون سەردەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، لەم ئایەتانەدا مژدەیەکی گەورەی تێدایە بۆ ئەوانەی ئەو وەسفی کردوون بە سەربازانی اللە، بێگومان ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون. info

• في الآيات دليل على بيان عجز المشركين وعجز آلهتهم عن إضلال أحد، وبشارة لعباد الله المخلصين بأن الله بقدرته ينجيهم من إضلال الضالين المضلين.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر دەسەوسان بوونی بتپەرست و موشریکەکان وە دەسەوسان بوونی خواکانیشیان لەوەی بتوانن ھیچ کەسێک گومڕا و سەرلێشێواو بکەن، وە مژدەیشی تێدایە بۆ بەندە دڵسۆز و موخلیسەکانی اللە تەعالا، بەوەی ئەو زاتە پیرۆزە بەدەسەڵاتی خۆی ڕزگاریان دەکات لە گومڕاکردنی گومڕابوانی گومڕاکەران. info