قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
30 : 36

يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

پەشیمانی و داخی سەخت و ھاوار لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم بەندە بێباوەڕانە کاتێک سزای سەخت دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دونیادا ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە گاڵتەیان پێدەکرد و پێیان ڕادەبوارد، بۆیە سەرەنجامیان لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی و داخ و خەفەت و حەسرەتە لەوەی لە دەستیان چوو لە گوێڕایەڵی و بەندایەتی اللە تەعالا. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• ما أهون الخلق على الله إذا عصوه، وما أكرمهم عليه إن أطاعوه.
هیچ شتێک لەوە سووک و ڕیسواتر نییه لای اللە تەعالا کەسەرپێچی ئەو بکات، وە هیچ شتێکیش لەوە بەڕێزتر نییە لای ئەو کە گوێڕایەڵی ئەو بێت. info

• من الأدلة على البعث إحياء الأرض الهامدة بالنبات الأخضر، وإخراج الحَبِّ منه.
یەکێک لەبەڵگەکان لەسەر زیندووبونەوەی مردووەکان: زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە وشک و مردووەیە پاش باران بارین جارێکی تر ئەو ھەموو ڕووەک و گژوگیا و دانەوێڵە دەڕوێنەوە و سەوز دەبنەوە. info

• من أدلة التوحيد: خلق المخلوقات في السماء والأرض وتسييرها بقدر.
یەکێک لە بەڵگە و نیشانەکانی تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا: بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانە لە ئاسمان و زەوی بە ئەندازەیەکی زۆر ورد . info