قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
14 : 32

فَذُوقُواْ بِمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمۡۖ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡخُلۡدِ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

لە ڕۆژی قیامەتدا بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: بیچەژن سزای ئاگری دۆزەخ بەھۆی بێ ئاگاییتان لە ژیانی دونیا و گەیشتنەوە بە اللە تەعالا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، بێگومان ئێمەیش ئێوەمان لەبیر خۆمان بردەوە، وە بەجێمان ھێشتن لەناو سزادا وە ھیچ گوێ نادەین بەو ناڕەحەتیانەیش تووشتان دەبێت، لەبەر ئەوە سزای ئاگرێک بچەژن کە ھەمیشە و بەردەوامە و بڕینەوەی نییە، بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەی لە دونیادا دەتانکرد. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• إيمان الكفار يوم القيامة لا ينفعهم؛ لأنها دار جزاء لا دار عمل.
باوەڕھێنانی کافر و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، چونکە ڕۆژی دوایی ماڵ و جێگای پاداشتدانەوەیە نەک کارکردن. info

• خطر الغفلة عن لقاء الله يوم القيامة.
مەترسی بێ ئاگایی لە گەیشتنەوە بە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا. info

• مِن هدي المؤمنين قيام الليل.
یەکێک لە کردەوە جوان شیرینەکانی کەسانی لەخوا ترس شەو نوێژ کردنە. info