قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
78 : 28

قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمٍ عِندِيٓۚ أَوَلَمۡ يَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَهۡلَكَ مِن قَبۡلِهِۦ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مَنۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرُ جَمۡعٗاۚ وَلَا يُسۡـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ

قارون وتی: ئەم سەروەت و سامانەم بە زانیاری و لێھاتوویی و دەسەڵاتی خۆم پەیدا کردووە، من شایستەی ئەوەم پێم دراوە، ئایا قارون نازانێت بێگومان اللە تەعالا لەناو ئوممەت و گەلانی پێشووتر کەسانێکی لەناو بردووە لەو بەھێزتر بوون لەویش سەروەت و سامانیان زیاتر بووە؟! ھێز و سەروەت و سامانەکەیان ھیچ سوود و قازانجێکی پێ نەگەیاندن، وە لە ڕۆژی دواییدا لەبەر ئەوەی اللە تەعالا ئاگادارە بەکار و کردەوەی تاوانباران ھیچ پرسیاریان لە بارەوە ناکات، پرسیار کردن لێیان پرسیاری سەرزەنشت و بێدەنگ کردنە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• كل ما في الإنسان من خير ونِعَم، فهو من الله خلقًا وتقديرًا.
ھەموو چاکە و ناز و نیعمەتێک بەسەر مرۆڤەوەیە ھەر ھەمووی لە اللە تەعالاوەیە کە ئەو بەدیھێنەر و ئەندازەگیریەتی. info

• أهل العلم هم أهل الحكمة والنجاة من الفتن؛ لأن العلم يوجه صاحبه إلى الصواب.
خەڵکانی خاوەن علیم و زانست ئەوانەن کە حیکمەت و داناییان ھەیە و ڕزگار دەبن لە فیتنە و بێباوەڕی، چونکە بێگومان عیلم و زانست خاوەنەکەی بەرەو چاکە ئاڕاستە دەکات. info

• العلو والكبر في الأرض ونشر الفساد عاقبته الهلاك والخسران.
لووت بەرزی و خۆ بەزلزانین لەسەر زەوی و بڵاو کردنەوەی فەساد و خراپەکاری سەرەنجامەکەی خەسارۆمەندی و تیاچوونە. info

• سعة رحمة الله وعدله بمضاعفة الحسنات للمؤمن وعدم مضاعفة السيئات للكافر.
فراوانی ڕەحمەت و بەزەیی و دادگەری اللە تەعالا، ئەوەیە کردەوە چاکەکان بۆ باوەڕداران چەند قات دەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا کردەوە خراپەکان تەنھا وەک خۆی ھەژمار دەکات لەسەر بێباوەڕان. info