قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

بەت نومۇرى:close

external-link copy
112 : 26

قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە ئەوانی وت : من چوزانم ئەو باوەڕدارانە چی کارێک دەکەن. من چاودێر نیم بەسەریانەوە تاوەکو کردەوەکانیان بژمێرم. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 26

إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ

حساب و لێپرسینەوەیان تەنھا لەسەر اللە تەعالایە کە ئاگاداری دیوی نھێنی و ئاشکرایانە، حساب و لێپرسینەوەیان لەسەر من نییە، ئەگەر ئێوە ھەستتان بەوە بکردایە پێم وتن ئەو قسەیەتان نەدەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 26

وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

من لەبەر داواکاری ئێوە باوەڕداران لە کۆڕ و کۆبوونەوە و دانیشتنەکانم دەرناکەم بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 26

إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ

من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام، بە سزای اللە دەتانترسێنم. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 26

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ

گەلەکەی بە نوحیان وت: ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە بانگەوازەکەت و ئەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، ئەوا دەکەویتە بەر جوێن و تانە وتەشەرمان، وە لەوانە دەبیت بە بەردباران کردن دەتکوژین. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 26

قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ

نوح لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم گەلەکەم بە درۆیان دانام و باوەڕیان نەکرد بەوەی لەلایەن تۆوە بۆم ھاتووە. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 26

فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بڕیار بدە لە نێوان من و ئەواندا و لەبەر سووربوونیان لەسەر ناھەقی و باوەڕی پڕوپوچیان لە ناویان ببە، وە من و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵمدان ڕزگار بکە لەو سزا و بەڵا و موسیبەتەی ئەوانی پێ لەناو دەبەیت. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 26

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ

اللە دەفەرموێت: نزا و پاڕانەوەکەی نوحمان گیرا کرد، خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لە خنکان لەو کەشتییەی پڕ کرابوو لە خەڵک و ھەموو جۆرە گیاندارێک. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 26

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ

پاشان دوای ڕزگار کردنی نوح و باوەڕدارانی گەلەکەی ئەوەی مایەوە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو ئاو کرد. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

بێگومان لەوەی باسکرا لە چیرۆک و بەسەرھاتی نوح و گەلەکەی، وە ڕزگارکردنی خۆی و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵی بوون، وە تیاچوونی ئەوانەی بێباوەڕبوون لە گەلەکەی پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و لێی ڕامێنن، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی باوەڕ ناھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانیشە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
123 : 26

كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

گەلی عادیش پێغەمبەرانی اللە یان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان بە ھودی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە ی لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
124 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ

بۆیان باس بکە کاتێک هودی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە) : ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
125 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، واللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم. info
التفاسير:

external-link copy
126 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
127 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 26

أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ

ئایا ئێوە لە ھەموو جێگایەکی بەرز و بڵند کۆشک و تەلاری بەرز و دیار بەبێ ھوودە دروست دەکەن، بەبێ ئەوەی لە دونیا یان لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی ھەبێت بۆتان ؟ info
التفاسير:

external-link copy
129 : 26

وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ

وە قەڵا و کۆشک و شورای بەرز دروست دەکەن، وەک ئەوەی لە دونیا بەھەمیشەیی بمێننەوە و نەمرن و نەیگوێزنەوە بۆ جێگایەکی تر؟! info
التفاسير:

external-link copy
130 : 26

وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ

وە ئەگەر دەستان لە یەکێک وەشاند بە کوشتن یان بە لێدان، ئەوا زۆر خراپ لێی دەدەن و ھیچ بەزەیی و سۆزتان نییە بەرامبەری. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 26

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ

وە بترسن لە سزا و خەشم و توڕەیی اللە، کە زۆریک لە ناز و نیعمەت و بەخششەکانی خۆی پێ بەخشیوون کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 26

أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ

مەڕ و ماڵات و وشتر و ڕەشەوڵاخی زۆری پێ بەخشیون، لەگەل کوڕ و کاڵ و مناڵی زۆر. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 26

وَجَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ

باخ و بێستان و کانیاوی لەبەر ڕۆیشتووی پێ بەخشیون. info
التفاسير:

external-link copy
135 : 26

إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ

- ئەی گەلەکەم - بێگومان من دەترسم لە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە كە توشتان بێت ، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 26

قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ

گەلەکەی بە ھودیان وت: لای ئێمە وەک یەک وایە، وە بیرمان بھێنیتەوە و ئامۆژگاریمان بکەیت، یان نەیکەیت، ھەر باوەڕت پێ ناھێنین، وە ناگەڕێینەوە لەوەی ئێمە لەسەرین. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• أفضلية أهل السبق للإيمان حتى لو كانوا فقراء أو ضعفاء.
ئەفزەڵیەتی ئەو باوەڕدارانەی کە زووتر باوەر دەھێنن، تەنانەت ئەگەر ھەژار و لاوازیش بن . info

• إهلاك الظالمين، وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە. info

• خطر الركونِ إلى الدنيا.
مەترسی دڵخۆش بوون بە دونیا و پاڵدان پێوەی. info

• تعنت أهل الباطل، وإصرارهم عليه.
سەرسەختی خەڵکی ناھەق و باتڵ، وە سووربوونیان لەسەر بیروباوەڕی پوچیان. info