قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
29 : 25

لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا

بێگومان ئەو ھاوەڵە بێباوەڕ و خراپەم منی لە قورئانی پیرۆز وێل و گومڕا کرد، دوای ئەوەی ڕێبازی پێغەمبەرم پێگەیشت، وە شەیتانیش ھەمیشە مرۆڤ شەرمەزار و ڕیسوا دەکات، ھەر کاتێک تووشی ناخۆشیەک دەبێت خێرا خۆی لێ بەری دەکات. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info