قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
27 : 22

وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ

- ئەی ئیبراھیم - جاڕ بدە بە نێو خەڵکدا و بانگیان بکە بۆ ئەنجامدانی حەج و زیارەتی ئەم ماڵەی کە فەرمانمان کرد بە بونیاتنانی، ئەوسا دەبینی خەڵکی بە پیادە و بە سواری پشتی ھەموو وشترێکی لاواز، چونکە ماندوو بووە لە ڕۆیشتنی ڕێگا، ئەو وشترانە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دەیانھێنن بۆ حەج کردن. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• حرمة البيت الحرام تقتضي الاحتياط من المعاصي فيه أكثر من غيره.
ڕێزی ماڵی خوا و کەعبەی پیرۆز، واپێویست دەکات مرۆڤی باوەڕدار زیاتر ئیحتیاط بکات لەوەی لەوێ بکەوێتە ناو گوناھ و تاوان کردنەوە. info

• بيت الله الحرام مهوى أفئدة المؤمنين في كل زمان ومكان.
ماڵی خوای گەورە کە حەرامکراوە تێیدا تاوان و گوناهـ ئەنجام بدرێت، جێگای سوکنایی دڵی باوەڕدارانە لە ھەموو کات و جێگایەکدا. info

• منافع الحج عائدة إلى الناس سواء الدنيوية أو الأخروية.
کەڵک و سوودەکانی حەج دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی، جا ئەو سوود و کەڵکانە ھی دونیا بن یان دواڕۆژ. info

• شكر النعم يقتضي العطف على الضعفاء.
سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکان وادەخوازێت کە مرۆڤ سۆز و بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران و نەداراندا. info