قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
17 : 22

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلۡمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡصِلُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ

بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە لە ئوممەتی ئیسلام، وە لە جولەکە و سابیئە (سابیئەکان: شوێنکەوتەی ھەندێک لە پێغەمبەرانن) و لە گاور، وە ئاگرپەرست و بتپەرستەکان ، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، جا ئەو کاتە باوەڕداران دەخاتە بەھەشتەوە، وە جگە لە باوەڕدارانیش ھەموویان دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگاداری تەواوی گوفتار و کرداری بەندەکانیەتی، وە ھیچ شتێکیشی لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەموویشیان دەداتەوە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الهداية بيد الله يمنحها من يشاء من عباده.
ھیدایەت و ڕێنوێنی بە دەستی خوای گەورەیە، بە ویستی خۆی دەیبەخشێت بەھەر بەندەیەک لە بەندەکانی خۆی کە بیەوێت. info

• رقابة الله على كل شيء من أعمال عباده وأحوالهم.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر چاودێری خوای گەورە بەسەر کار و کردەوەو گوفتار و ئەحواڵی بەندەکانییەوە. info

• خضوع جميع المخلوقات لله قدرًا، وخضوع المؤمنين له طاعة.
ھەرچی بەدیھێنراوی خوای گەورە ھەیە بە قەدەری خۆی ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەوە، وە باوەڕدارانیش بەتاعەت و گوێڕایەڵی خۆیان ملکەچی ئەون. info

• العذاب نازل بأهل الكفر والعصيان، والرحمة ثابتة لأهل الإيمان والطاعة.
سزای خوای گەورە دابەزیووە و چەسپاوە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچیکەران، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشی جێگیر و چەسپاوە بۆ باوەڕداران و گوێڕایەڵانی ئەو. info