قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
73 : 21

وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِمۡ فِعۡلَ ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِۖ وَكَانُواْ لَنَا عَٰبِدِينَ

وە کردمانن بە پێشەوا تاوەکو خەڵکی ڕێنوێنی بکەن بۆ خێر و چاکە، بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بەئیزن و مۆڵەتی پەروەردگاری بەرز و بڵند، وە وەحی و نیگامان بۆ کردن کە کاری خێر و چاکە بکەن، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، ھەمیشە و ھەردەم ئەوان ئێمەیان دەپەرستن و گوێڕایەڵی فەرمان و بڕیاری ئێمە بوون. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• فعل الخير والصلاة والزكاة، مما اتفقت عليه الشرائع السماوية.
کاری خێر و چاکەکردن و نوێژ ئەنجامدان و زەکات دەرکردن، ئەو پەرستن و شەعائیرانەن کە تەواوی شەریعەتە ئاسمانییەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەری. info

• ارتكاب الفواحش سبب في وقوع العذاب المُسْتَأْصِل.
ئەنجامدانی کاری ناپەسەند و فاحیشە و داوێن پیسی ھۆکاری دابەزینی سزای خوا و ڕیشەکێش کردنی ئەنجامدەرانیەتی. info

• الصلاح سبب في الدخول في رحمة الله.
چاکەکردن و چاک بوون ھۆکاری چوونە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە. info

• الدعاء سبب في النجاة من الكروب.
نزا و پاڕانەوە ھۆکاری ڕزگار بوونە لە بەڵاو ناڕەحەتییەکان. info