قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
111 : 21

وَإِنۡ أَدۡرِي لَعَلَّهُۥ فِتۡنَةٞ لَّكُمۡ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ

وە ناشزانم ئەو سزایەی کە خوای گەورە ھەڕەشەی پێکردوون و دواخراوە، لەوە دەچێت تاقیکردنەوەیەک بێت بۆتان، تاوەکو زیاتر پەلکێشی ناو گوناھ و تاوانتان بکات، بۆ ئەوەی لە دونیا بۆ ماوەیەک کە لە عیلم و زانستی ئەودا دیاریکراوە ڕابوێرن، تاوەکو لەناو کوفر و بێباوەڕی و ستەمکاریدا زیاتر ڕۆبچن ئەمجا سزا و تۆڵەتان زیاتر و گەورەتر بێت. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی. info

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی. info

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی. info