قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
15 : 17

مَّنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبۡعَثَ رَسُولٗا

ھەرکەسێک ڕێگای باوەڕ و ھیدایەت بگرێتە بەر ئەوا پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیەتی، وە ھەر کەسێکیش گومڕا ببێت ئەوا سزای گومڕا بوونەکەی لەسەر خۆیەتی، ھیچ کەسێک گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، وە ئێمە سزای ھیچ گەل و نەتەوەیەک نادەین تاوەکو بەڵگەیان لەسەر دەچەسپێنین بەناردنی پێغەمبەران بۆ لایان. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• من اهتدى بهدي القرآن كان أكمل الناس وأقومهم وأهداهم في جميع أموره.
ھەر کەسێک بە ھیدایەتی قورئان ھیدایەت بدرێت ئەوە تەواوترین کەسی ناو خەڵکە، وە ڕێک و پێکترین و ڕاسترینە لە تەواوی فەرمانەکانیدا. info

• التحذير من الدعوة على النفس والأولاد بالشر.
ھۆشداریدان بە خراپ نزا کردن لە خۆت و ماڵ و مناڵت. info

• اختلاف الليل والنهار بالزيادة والنقص وتعاقبهما، وضوء النهار وظلمة الليل، كل ذلك دليل على وحدانية الله ووجوده وكمال علمه وقدرته.
جیاوازی شەو و ڕۆژ لە زیادی و کەمی و بە دوای یەکتردا ھاتن، وە ڕوناکی ڕۆژ تاریکی شەو، ھەر ھەمووی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر تاک و تەنھایی و کەماڵی زانست و دەسەڵاتی خوای گەورە. info

• تقرر الآيات مبدأ المسؤولية الشخصية، عدلًا من الله ورحمة بعباده.
ئەم ئایەتانە بنەمای بەرپرسیاریەتی تاکە کەسی دەچەسپێنێت، ئەمەش وەک دادگەری خوای گەورە و میھرەبانی بۆ بەندەکانی. info