قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
121 : 11

وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنَّا عَٰمِلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە باوەڕیان بە اللە نییە، وە بەیەکخوایش نایپەرستن: لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆتان بەردەوامبن کە پشتھەڵکردنە لەھەق و راستی و ڕێگری کردنی خەڵکییە لە باوەڕھێنان، وە ئێمەیش بەردەوام و دامەزراو دەبین لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆمان و بانگەوازیشی بۆ دەکەین و ئارام و خۆگریش دەبین لەسەر ھەر ناڕەحەتییەک دێتە ڕێگامان. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• بيان الحكمة من القصص القرآني، وهي تثبيت قلب النبي صلى الله عليه وسلم وموعظة المؤمنين.
ڕوونكردنەوەی حیكمەتی چیرۆكە قورئانییەكان، ئەویش بۆ ئەوە بووە كە دڵ و دەروونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ی پێ دابمەرزێت و پەند و ئامۆژگاریش بێت بۆ باوەڕداران. info

• انفراد الله تعالى بعلم الغيب لا يشركه فيه أحد.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەنها خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە شتە نهێنی و شاراوەكان، وە هیچ كەسێكی تر لەو كارەدا هاوبەشی خوا نییە. info

• الحكمة من نزول القرآن عربيًّا أن يعقله العرب؛ ليبلغوه إلى غيرهم.
حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەیە كە عەرەب پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ژیر ببن، تاوەكو بیگەیەنن بە غەیری خۆیان لەگەل و ئوممەتانی تری سەر زەوی. info

• اشتمال القرآن على أحسن القصص.
قورئانە پڕیەتی لە چیرۆك و بەسەرهاتی جوان و شیرین. info