قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى

external-link copy
20 : 10

وَيَقُولُونَ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۖ فَقُلۡ إِنَّمَا ٱلۡغَيۡبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ

بتپەرست و موشریکەکان دەڵێن: ئایا نەدەکرا لەلایەن پەروەردگارییەوە بەڵگە و موعجیزەیەک داببەزیایە بۆ موحەممەد شاھیدی ڕاستی بۆ بدایە؟ تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دابەزینی بەڵگە و نیشانە و موعجیزە عیلم و زانینی غەیبە و تایبەتە بە خوای گەورە، دەی چاوەڕوان بن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم کە ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزە ھەست پێکراوەی داوای دەکەن ببینین، چونکە من ھیچ شتێکم بەدەست نییە. info
التفاسير:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• عظم الافتراء على الله والكذب عليه وتحريف كلامه كما فعل اليهود بالتوراة.
گەورەیی درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵبەستن، وە گۆڕین و دەستکاری کردنی وتار و گوفتاری خوا، ھەروەک چۆن جولەکەکان لە تەوراتدا ئەنجامیاندا. info

• النفع والضر بيد الله عز وجل وحده دون ما سواه.
سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا و تەنھا بە دەستی خوایە، وە جگە لەو ھیچ کەسێک ناتوانێت بێ ئیزن و مۆڵەتی ئەو سوود و زیان بە کەس بگەیەنێت. info

• بطلان قول المشركين بأن آلهتهم تشفع لهم عند الله.
پڕوپوچی ئەو وتەیەی بتپەرست و موشریکەکان کە دەیڵێنەوە گوایە بت و خواکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە. info

• اتباع الهوى والاختلاف على الدين هو سبب الفرقة.
شوێنکەوتنی ھەواو ھەوەس و ناکۆکی و جیاوازی لە دیندا ھۆکاری پەرت بوون و لەیەکدوورییە. info