Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Selahaddin

external-link copy
8 : 60

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ

چاكە كردن لەگەڵ كافراندا [ لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ] (قوتەیلە) ى دایكى (ئەسمائى كچى ئەبو بەكر) هات بۆ لاى و هەندێك دیارى بۆ هێنا كە هێشتا كافر بوو، (ئەسمائیش) لێى وەرنەگرت تا پرسیارى لە (عائیشە)ى خوشكى كردو ئەویش پرسیارى بۆ كرد، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: پەیوەندى لەگەڵ دایكتدا بگەیەنە، وە خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: خوای گەورە قەدەغەو بەرهەڵستیتان لێ ناكات لە چاكە كردن و دادپەروەر بوون و ستەم نەكردن لەو كەسانەی كە كوشتاری ئێوەیان نەكردووە لەبەر دینەكەتان، وە ئێوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەرنەكردووە [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٨) ] بەڕاستی خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ئەوێ كە دادپەروەرن, تەنانەت لەگەڵ كافرانیشدا . info
التفاسير: