Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Selahaddin

Sayfa numarası:close

external-link copy
45 : 21

قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ

[ قُلْ إِنَّمَا أُنْذِرُكُمْ بِالْوَحْيِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: من دەتانترسێنم و ئاگادارتان دەكەمەوە لە سزاى خواى گەورە بەو قورئانە پیرۆزە [ وَلَا يَسْمَعُ الصُّمُّ الدُّعَاءَ إِذَا مَا يُنْذَرُونَ (٤٥) ] بەڵام كەسێك كەڕ بێت كاتێك ئاگاداریش بكرێتەوە گوێی لە بانگەواز نابێت، واتە: ئەوان وەكو كەڕ وان و نابیستن . info
التفاسير:

external-link copy
46 : 21

وَلَئِن مَّسَّتۡهُمۡ نَفۡحَةٞ مِّنۡ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

[ وَلَئِنْ مَسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (٤٦) ] وە ئەگەر كەمترین سزای خوای گەورە بیانگرێتەوە ئەو كاتە دان بە تاوانەكانیاندا دەنێن و دەڵێن: هاوارو تیاچوون بۆ خۆمان بەڕاستی ئێمە ستەمكار بووین. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 21

وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ

لە رۆژى قیامەت تەرازوى دادپەروەرى دادەنرێت [ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وە لە ڕۆژی قیامەتدا تەرازووی دادپەروەرى دائەنێین بۆ كێشانی كردەوەكانی مرۆڤ (یەك تەرازووە بەڵام بە كۆ باسكراوە چونكە كردەوەى سەرجەم خەڵكى پێ دەكێشرێت و كردەوەكان زۆرو جۆراوجۆرن، وە مرۆڤەكان و كردەوەكانیان و پەڕاوەكانیشیانى پێ دەكێشرێت) [ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ] وە هیچ كەسێك ستەم و زوڵمی لێ ناكرێت [ وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ] وە ئەگەر بە ئەندازەی گەردێكی بچووك لە تۆوی دانەوێڵەیەك بێت ئەوەندە كردەوەی كەمی كردبێ ئەیهێنین و هیچی نافەوتێ و ئامادەی ئەكەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای بدەینەوە لەسەری [ وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ (٤٧) ] وە بەسە كە ئێمە حساب و لێپرسینەوە بكەین لەبەر وردەكاریمان كە هیچ شتێكمان لێ ون نابێت و نافەوتێ . info
التفاسير:

external-link copy
48 : 21

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ

[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى وَهَارُونَ الْفُرْقَانَ وَضِيَاءً وَذِكْرًا لِلْمُتَّقِينَ (٤٨) ] وە بە دڵنیایی ئێمە فورقانمان بە موسا و هارون بەخشیووە كە تەورات بوو لەبەر ئەوەی جیاكاری نێوان حەق و باتڵ و حەڵال و حەڕامی تیابووە، وە ڕووناكی و هیدایەت بووە بۆ ئەو كەسانەی كە لە كاتی خۆیدا شوێنی كەوتوونە، وە زیكرو یادخستنەوەیەكیش بووەو پەندو ئامۆژگاری تیادا بووە بۆ ئەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورەیان كردووە . info
التفاسير:

external-link copy
49 : 21

ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشۡفِقُونَ

[ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ ] ئەو كەسانەی كە لە خوای گەورە ئەترسێن بە نهێنی لە كاتێك كە خوای گەورەیان لە دونیا نەبینیوە [ وَهُمْ مِنَ السَّاعَةِ مُشْفِقُونَ (٤٩) ] وە ئەوان ترسی هاتنی ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەیان هەیە . info
التفاسير:

external-link copy
50 : 21

وَهَٰذَا ذِكۡرٞ مُّبَارَكٌ أَنزَلۡنَٰهُۚ أَفَأَنتُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ

[ وَهَذَا ذِكْرٌ مُبَارَكٌ أَنْزَلْنَاهُ ] وە ئەم قورئانە پیرۆزەیش زیكرو یادخستنەوەو پەندو ئامۆژگارییەو پڕ خێرو بەرەكەتە دامانبەزاندۆتە خوارەوە [ أَفَأَنْتُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٥٠) ] ئایا ئێوە ئینكاری ئەكەن لە كاتێكدا زۆر روون و ئاشكرایە. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 21

۞ وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَآ إِبۡرَٰهِيمَ رُشۡدَهُۥ مِن قَبۡلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ

بەسەرهاتى ئیبراهیم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و قەومەكەى [ وَلَقَدْ آتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِنْ قَبْلُ ] وەبە دڵنیایی هەر لە پێشتردا ڕێگای ڕوشدو ڕاستمان بە ئیبراهیم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەخشی [ وَكُنَّا بِهِ عَالِمِينَ (٥١) ] وە ئێمە ئەمانزانی كە شایەنی ئەوەیە كە ڕێگای هیدایەت و ڕاستی پێ نیشان بدەین و بیكەین بە پێغەمبەر . info
التفاسير:

external-link copy
52 : 21

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِيٓ أَنتُمۡ لَهَا عَٰكِفُونَ

[ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا هَذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنْتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ (٥٢) ] ئیمامى عەلى بە لاى كەسانێكدا تێپەڕى كە یارى شەتڕەنجیان دەكرد ئەم ئایەتەى بەسەریاندا خوێندەوە: كاتێك كە ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم بە (ئازەر) ی باوكی و بە قەومەكەی وت: ئەم بتانە چین كە ئێوە بەدیاریانەوە دانیشتوونەو ماونەتەوەو عیبادەتیان ئەكەن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 21

قَالُواْ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ

[ قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءَنَا لَهَا عَابِدِينَ (٥٣) ] ئەوان هیچ بەڵگەیەكیان پێ نەبوو تەنها وتیان: ئێمە باوك و باپیرانی خۆمان بینیوە كە عیبادەت و پەرستشیان بۆ ئەم بتانە كردووەو ئێمەیش لاسایى ئەوان دەكەینەوە . info
التفاسير:

external-link copy
54 : 21

قَالَ لَقَدۡ كُنتُمۡ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

[ قَالَ لَقَدْ كُنْتُمْ أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٥٤) ] ئیبراهیمیش صلى الله علیه وسلم فەرمووی: بە دڵنیایی ئێوە و باوك و باپیرانتان لە گومڕاییەكی زۆر ئاشكرادا بوونە كە عیبادەت و پەرستن بۆ ئەو بتانە دەكەن . info
التفاسير:

external-link copy
55 : 21

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا بِٱلۡحَقِّ أَمۡ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ

[ قَالُوا أَجِئْتَنَا بِالْحَقِّ أَمْ أَنْتَ مِنَ اللَّاعِبِينَ (٥٥) ] وتیان: ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ حەقت بۆ هێناوین و بەڕاستتە یان گاڵتەمان لەگەڵدا ئەكەی؟ چونكە پێشتر قسەى وامان لێت نەبیستووە . info
التفاسير:

external-link copy
56 : 21

قَالَ بَل رَّبُّكُمۡ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ

[ قَالَ بَلْ رَبُّكُمْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الَّذِي فَطَرَهُنَّ ] ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم فەرمووی: بەڵكو پەروەردگاری ئێوە تەنها پەروەردگاری ئاسمانەكان و زەوییە كە دروستی كردوون، وە تاك و تەنهاو بێ شەریكە [ وَأَنَا عَلَى ذَلِكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ (٥٦) ] وە منیش لەسەر ئەم یەكخواپەرستییە شایەتم . info
التفاسير:

external-link copy
57 : 21

وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصۡنَٰمَكُم بَعۡدَ أَن تُوَلُّواْ مُدۡبِرِينَ

[ وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُمْ بَعْدَ أَنْ تُوَلُّوا مُدْبِرِينَ (٥٧) ] وە سوێند بێ بەخوای گەورە ئەبێ هەموو بتەكانتان بشكێنم كاتێك كە ئێوە پشت هەڵئەكەن و ئەڕۆن بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى چەژنەكەتانەوە. info
التفاسير: