Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Selahaddin

طه

external-link copy
1 : 20

طه

سووره‌تی (طه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (١٣٠ و ١٣١) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه‌ (١٣٥) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ طه (١) ] له‌ سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانه‌وه‌ هاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 20

مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ

[ مَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَى (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان دانه‌به‌زاندۆته‌ سه‌رت بۆ ئه‌وه‌ى خۆت ماندوو بكه‌یت و خه‌فه‌ت بخۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سانێك باوه‌ڕ ناهێنن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 20

إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ

[ إِلَّا تَذْكِرَةً لِمَنْ يَخْشَى (٣) ] ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندووه‌ ته‌نها وه‌بیرهینانه‌وه‌و یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 20

تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى

[ تَنْزِيلًا مِمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَى (٤) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ دابه‌زێندراوه‌ له‌ لایه‌ن خوایه‌ك كه‌ دروستكاری زه‌وی و ئاسمانه‌ به‌رزه‌كانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 20

ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ

{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى (٥) ] خواى گه‌وره‌ به‌رزو بڵند بوه‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه‌ چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه‌، وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ ده‌بێت پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و (نونه‌) ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 20

لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ

[ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَى (٦) ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له‌ ژێر خاك و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی هه‌موویه‌تی. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 20

وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى

[ وَإِنْ تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى (٧) ] وه‌ كاتێك تۆ كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێیته‌وه‌ یان زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ی یان قسه‌ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ ئاشكرا بیكه‌ی ئه‌وا خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ هه‌موو نهێنی و شاراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ و نهێنی و له‌ نهێنی نهێنی تر ده‌زانێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 20

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ

[ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ تاك و ته‌نهایه‌و بێ شه‌ریكه‌ [ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى (٨) ] هه‌رچی ناوه‌ جوانه‌كان هه‌یه‌ هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ناوه‌ جوانه‌كانی هه‌یه‌، (ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره‌ خۆى نه‌بێت كه‌سى تر نایزانێت، چونكه‌ هه‌ندێك ناوى هه‌یه‌ به‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌وتووه‌و له‌ هیچ كتابێكدا داینه‌به‌زاندووه‌، به‌ڵكو لاى خۆى هێشتوویه‌تیه‌وه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ ناو له‌ ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له‌ خۆیدا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌). info
التفاسير:

external-link copy
9 : 20

وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

{گەڕانەوەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -لە مەدیەنەوە بۆ میسر} [ وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (٩) ] به‌ دڵنیایی ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چیرۆك و به‌سه‌رهاتی موسات - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ فیرعه‌وندا بۆ هاتووه‌و بۆت باسكراوه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا (وه‌كو دڵدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 20

إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى

[ إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] كاتێك كه‌ له‌ شه‌وێكی تاریكى زستاندا له‌ مه‌دیه‌نه‌وه‌ بۆ میصر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ ئاگرێكی بینی به‌ خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه‌ لێره‌دا بمێننه‌وه‌و جێگیر بن [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] من ئاگرێكم بینی له‌ دووره‌وه‌ [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ ] به‌ڵكو پشكۆیه‌ك له‌و ئاگره‌تان بۆ بێنم بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌ [ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (١٠) ] یان له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ كه‌سانێك ببینم كه‌ ڕێنماییمان بكه‌ن و ڕێگاكه‌مان نیشان بده‌ن (چونكه‌ رێگه‌یان هه‌ڵه‌ كردبوو). info
التفاسير:

external-link copy
11 : 20

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ

[ فَلَمَّا أَتَاهَا ] كاتێك كه‌ هاته‌ لای ئاگره‌كه‌و لێى نزیك بوه‌وه‌ [ نُودِيَ يَا مُوسَى (١١) ] خوای گه‌وره‌ بانگی كرد ئه‌ی موسا (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌). info
التفاسير:

external-link copy
12 : 20

إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى

[ إِنِّي أَنَا رَبُّكَ ] به‌ دڵنیایی من په‌روه‌ردگاری تۆم [ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ ] وه‌ نه‌عله‌كانت دابكه‌نه‌ بۆ زیاتر ته‌وازوع نواند بۆ خوای گه‌وره‌، وه‌ وه‌كو ڕێز لێنان و ئه‌ده‌بێك به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌، وه‌تا به‌پێى په‌تى له‌و زه‌ویه‌ پیرۆزه‌ بێت [ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌م كێوه‌ پیرۆزه‌ پاككراوه‌ی كه‌ (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه‌ له‌ زه‌وی (سه‌یناء). info
التفاسير: