Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

external-link copy
9 : 7

وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَظۡلِمُونَ

وە ھەر کەسێک لە كاتی كێشانەدا تای تەرازووی خراپەکانی قورستر بێت لەتای تەرازووی چاکەکانی، ئەوانە ئەو كەسانەن کە زیانیان بە خۆیان گەیاند بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەبنە مایەی تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ھۆی ئەوەی لەبەرامبەر ئایەت و نیشانەکانی ئێمەدا ستەمیان کرد و ڕوویان لێ وەرگێڕا و باوەڕیان پێ نەکرد. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• من مقاصد إنزال القرآن الإنذار للكافرين والمعاندين، والتذكير للمؤمنين.
لە مەبەست و ئامانجەکانی دابەزینی قورئان ئاگادار کردنەوە و ترساندنی بێباوەڕان و کەسانی عیناد و سەرخەستە، وە لەھەمان کاتدا یادخستنەوە و ئامۆژگارییە بۆ بڕاواداران. info

• أنزل الله القرآن إلى المؤمنين ليتبعوه ويعملوا به، فإن فعلوا ذلك كملت تربيتهم، وتمت عليهم النعمة، وهُدُوا لأحسن الأعمال والأخلاق.
خوای گەورە قورئانی دابەزاند بۆ بڕواداران تاوەکو شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن، ئەگەر ئەوەیان کرد ئەوا پەروەردەکەیان تەواو کردووە، وە ناز و نیعمەتەکانیش تەواو بووە بۆیان، وە ھیدایەتیش دراون بۆ باشترین کارو کردەوە و ئاکار و ڕەوشتی جوان. info

• الوزن يوم القيامة لأعمال العباد يكون بالعدل والقسط الذي لا جَوْر فيه ولا ظلم بوجه.
کێشانەی کارو کردەوەی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانە دەبێت و ھیچ جۆرە ستەم و زوڵمێکی تێدا ناکرێت. info

• هَيَّأ الله الأرض لانتفاع البشر بها، بحيث يتمكَّنون من البناء عليها وحَرْثها، واستخراج ما في باطنها للانتفاع به.
خوای گەورە زەوی ئامادە کردووە تاوەکو سوود بەخش بێت بۆ مرۆڤەکان، بەشێوەیەک بتوانن ئاوەدانی بکەنەوە بە دروستکردنی خانوو بەرەو کشتوکاڵ تێدا کردنی، وە بتوانن ئەوەی لەناو سکی زەوی ھەیە دەری بھێنن و سوودی لێ وەربگرن. info