Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi

Sayfa numarası:close

external-link copy
171 : 7

۞ وَإِذۡ نَتَقۡنَا ٱلۡجَبَلَ فَوۡقَهُمۡ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٞ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُۥ وَاقِعُۢ بِهِمۡ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱذۡكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

- ئەی موحەممەد - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کە کێوی طورمان لە بن ھێنا وە بەرزمان کردەوە بەسەر بەنوئیسرائیلدا کاتێک ئەوەی لە تەوراتدا بوو ڕازی نەبوون پێی، ئەو کاتە کێوەکە وەک پارچە ھەورێک بوو بەسەر سەریانەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە دەکەوێت بەسەریاندا، ئەو کات پێیان وترا: ئەو فەرمان و بڕیارانەی کە پێمانداون تون بیانگرن و کاریان پێ بکەن، وە ھەرچیشی تێدایە لەو حوكمانەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت و بەرنامەی ژیانتان لەیادتان بێت وکاری پێ بکەن و پشتگوێی نەخەن، بەئومێدی ئەوەی خۆتان بپارێزن و لەخواناسان بن ئەگەر کارتان پێکرد. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 7

وَإِذۡ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِيٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَأَشۡهَدَهُمۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ أَلَسۡتُ بِرَبِّكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ شَهِدۡنَآۚ أَن تَقُولُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنۡ هَٰذَا غَٰفِلِينَ

- ئەی موحەممەد - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت لە پشتی نەوەکانی ئادەم وەچە و نەوەی دەرھێنا، وە پەیمانی لێ وەرگرتن بە داننان بە پەروەردگاریەتی خوای گەورە، ئەویش بەوەی خوای گەورە لەناخ و فیترەتیاندا ڕواندبووی، کە ئەو دروستکار و خالق و پەروەردگاریانە، پێی فەرموون: ئایا من پەروەردگارتان نیم؟ ھەر ھەموویان وتیان: بەڵێ تۆ پەروەردگارمانیت، ئەمجا خوای گەورە فەرمووی: بێگومان تاقیمان کردنەوە و پەیمانمان لێ وەرگرتن نەکا ڕۆژی دوایی ئینکاری بەڵگەکەی خوای گەورە بکەن کە لەسەرتانە، وە بڵێن: بە ڕاستی ئێمە لەمە غافڵ و بێ ئاگا بووین. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 7

أَوۡ تَقُولُوٓاْ إِنَّمَآ أَشۡرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبۡلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةٗ مِّنۢ بَعۡدِهِمۡۖ أَفَتُهۡلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ

یان بەڵگە بەوە بھێننەوە کە بڵێن: باوباپیرانمان بوو پەیمان و بەڵێنەکەیان شکاند و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، وە ئێمەیش چاومان لەوانکرد کە لەسەر بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان بوون، وە بڵێن: - ئەی پەروەردگارمان- ئایا تۆ بەگوناە و تاوانی باوباپیرانمان دەمانگریت و سزامان دەدەیت کە بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان کاروکردەوەکانیان پوچەڵ کردەوە؟ ئێمە چی گوناھێکمان ھەیە، کاتێک ئێمە تەنھا نەزان بووین و چاولێکەری باوباپیرانمان بووین. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 7

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

ھەروەک چۆن ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان لەبارەی چارەنوسی گەل و نەتەوە بێباوەڕەکانەوە ڕوونکردەوە، ھەروەھا ڕوونیشی دەکەینەوە بۆ ئەوانە بە ئومێدی ئەوەی وازبھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان و بتپەرستی بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و عیبادەتی ئەو بەتاک و تەنھایی، ھەروەک چۆن لەو پەیمان و بەڵێنەدا ھاتبوو کە خوا کردبوونی بە شاھید بەسەر خۆیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 7

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ ٱلَّذِيٓ ءَاتَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنۡهَا فَأَتۡبَعَهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ھەواڵی ئەو پیاوە بە بەنو ئیسرائیل بدە کە ئایەت و نیشانەکانی خۆمان پێدا و فێری بوو، وە تێگەیشت لەو ھەق و ڕاستیەی کە لێی وەردەگیرا، بەڵام دواتر کاری پێ نەکرد، بەڵکو وازی لێھێنا و خۆی لێداماڵی، ئەمجا شەیتان دوای ھەنگاوەکانی خۆی خست، وە بوو بەیەکێک لە دۆست و ھاوەڵەکانی، جا چووە ڕیزی گومڕا و سەرلێشێواوە لەناوچووەکانەوە دوای ئەوەی یەکێک بوو لە ڕزگاربووان و ئەو کەسانەی کە ڕێنوێنی کرابوون. info
التفاسير:

external-link copy
176 : 7

وَلَوۡ شِئۡنَا لَرَفَعۡنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخۡلَدَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلۡكَلۡبِ إِن تَحۡمِلۡ عَلَيۡهِ يَلۡهَثۡ أَوۡ تَتۡرُكۡهُ يَلۡهَثۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۚ فَٱقۡصُصِ ٱلۡقَصَصَ لَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ

ئەگەر بمانویستایە کە سوود لەم ئایەت و نیشانانە ببینێت ئەوا بەو ئایەتانە پلەمان بەرز دەکردەوە، بەوەی کاری پێ بکردنایە و لە دونیا و دواڕۆژدا پلەی بەرز دەبوویەوە، بەڵام ئەوەی ھەڵبژارد کە سووک و ڕسوای دەکات، بۆیە مەیلی شەھوەت و خۆشیەکانی دونیای کرد، فەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژیدا، وە شوێن ھەواو ئارەزوەکانی کەوت لە ھەڵبژاردنی باتڵ و ناھەقیدا، جا نمونەی ئەو جۆرە کەسانە لە سوور بوونیان لەسەر ژیانی دونیا وەک نمونەی ئەو سەگە ھارە وایە کە لەھەموو کاتێکدا ھەڵپە دەکات و زمانی دەردەھێنێت، ئەگەر تاری بنێیت زمان دەردەھێنێت، وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنیت ھەر زمان دەردەھێنێت، ئەو نمونەی کە باسکرا وەک نمونەی ئەو گەلە ستەمکارە وایە کە باوەڕیان نیە بە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە و بەدرۆیان دادەنێن، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆکانەیان بۆ بگێڕەوە، بە ئومێدی ئەوەی بیربکەنەوە و واز بھێنن لەو گومڕایی و بەدرۆزانینەی کە لەسەرین. info
التفاسير:

external-link copy
177 : 7

سَآءَ مَثَلًا ٱلۡقَوۡمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمۡ كَانُواْ يَظۡلِمُونَ

ھیچ کەس ھێندەی ئەو گەل و ھۆزە خراپ نیە کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، وە باوەڕیان پێی نەھێنا، ئەوان بەو کارەیان زوڵم و ستەم لە خۆیان دەکەن چونکە بەو کارەیان خۆیان دوچاری فەوتان و تیاچون کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
178 : 7

مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِيۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

ھەرکەسێک خوای گەورە موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی لەسەر ڕێگای ڕاست، بێگومان ھەر ئەوە بەختیار و شارەزا و ڕێنوێنیکراوی ڕاستی، وە ھەر کەسیش بەھۆی لاساری خۆیەوە خوای گەورە دووری بخاتەوە لە ڕێگای ڕاست و گومڕایی بکات ئەوا بێگومان ئەوانە خەسارۆمەند و بێ بەختی ڕاستین، ئەوانەی خۆیان و ماڵومنداڵیان لە ڕۆژی قیامەتدا زایە کرد، بەراستی خەسارۆمەندی تەواو ئەوانەن. info
التفاسير:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• المقصود من إنزال الكتب السماوية العمل بمقتضاها لا تلاوتها باللسان وترتيلها فقط، فإن ذلك نَبْذ لها.
مەبەست لەدابەزاندنی کتێب و پەرتووکە ئاسمانیەکان کارپێکردنە بەوەی تێیاندا ھاتووە، نەک تەنھا بە زمان بیخوێنیتەوە و دەوری بکەیتەوە، چونکە ئەگەر تەنھا ھەر ئەوە بێت ئەوە پشتگوێ خستن و بەرکەنار کردنی کتێبەکانی خوایە. info

• أن الله خلق في الإنسان من وقت تكوينه إدراك أدلة الوحدانية، فإذا كانت فطرته سليمة، ولم يدخل عليها ما يفسدها أدرك هذه الأدلة، وعمل بمقتضاها.
بێگومان خوای گەورە لەسەرەتای دروستکردنی مرۆڤەوە ھەستی بەڵگەکانی یەکخواپەرستیشی پێداوە، جا ئەگەر ھاتوو فیترەتی ساغ و سەلیم بوو، وە ھیچ کەس دەستی تێنەخست بەوەی خراپی بکات ئەوا ھەست و دەرک بەو بەڵگانە دەکات و کار بە ناواخن و مەبەستەکانی دەکات. info

• في الآيات عبرة للموفَّقين للعمل بآيات القرآن؛ ليعلموا فضل الله عليهم في توفيقهم للعمل بها؛ لتزكو نفوسهم.
لەم ئایەتانەدا پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ ئەو کەسانەی خوای گەورە موەفەق و سەرکەوتوی کردوون کەکار بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەن، تاوەکو فەزڵ و چاکەی خوای گەورە بەسەریانەوە بزانن، کە چۆن سەرکەوتووی کردن بەکار پێکردنی، تاوەکو دڵ و دەرونی خۆیان لە ژەنگ و ژاری تاوان و گوناهـ پاک بکەنەوە. info

• في الآيات تلقين للمسلمين للتوجه إلى الله تعالى بطلب الهداية منه والعصمة من مزالق الضلال.
ئەم ئایەتانە ئاڕاستە کردنی موسڵمانانی تێدایە تاوەکو ھەمیشە داوای ھیدایەت و رێنوێنی بکات لە خوای گەورە، وە بیپارێزێت لە گومڕابوون و ھەڵخلیسکان. info