அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

பக்க எண்:close

external-link copy
43 : 10

وَمِنۡهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيۡكَۚ أَفَأَنتَ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَلَوۡ كَانُواْ لَا يُبۡصِرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - ھەشیانە لەو بتپەرست و موشریکانە بە چاوی سەری تەماشات دەکات نەک بەچاوی دڵی، ئایا ئەو کەسەی کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە تۆ دەتوانیت چاوی دڵی بکەیتەوە؟! بێگومان تۆ ناتوانیت کارێکی لەو شێوەیە بکەیت، ھەروەک ناتوانیت ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەو کەسە بکەیت کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 10

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظۡلِمُ ٱلنَّاسَ شَيۡـٔٗا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ

بێگومان خوای گەورە ستەم لە بەندەکانی ناکات، پەروەردگار پاکوبێگەردە لەوەی ستەم لە بەندەکانی بکات، ھەرگیز بە ئەندازەی تۆزقاڵێکیش ستەمیان لێ ناکات، بەڵام خەلکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، بەوەی خۆیان بەدەستی خۆیان خۆیان دەخەنە ناو ھەلاکەت و فەوتان و تیاچوونەوە، بە ھۆی دەمارگیریان بۆ باتڵ و ناھەقی و خۆبەزلزانین و سەرسەختی و ملھوڕیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 10

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ كَأَن لَّمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيۡنَهُمۡۚ قَدۡ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ

خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و موحاسەبەکردنیان کۆیان دەکاتەوە، وەک ئەوە وایە لە دونیا و ژیانی ناو گۆڕ تەنھا ساتێک زیاتر نەمابنەوە، لەنێو خۆشیاندا یەکتر دەناسن، پاشان لەبەر بینینی دیمەنە ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانی ئەو ڕۆژە ئەو یەکتر ناسینەیان دەبچڕێنین، بێگومان خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە گەیشتنەوە بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، چونکە ئەوان لە دونیادا باوەڕدار نەبوون تاوەکو پارێزراوبن لەو زەرەر و خەسارۆمەندیەی ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 10

وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعۡضَ ٱلَّذِي نَعِدُهُمۡ أَوۡ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - یان ئەوەتانێ بەشێک لەو ھەڕەشانەت نیشان بدەین کە لەوانمان کردووە پێش مردنت، بەوەی ئاینەکەت ئاشکرا و زاڵ دەکەین و ئەوان ئەکوژین و لەناویان دەبەین، یان پێش ئەوەی نیشانتی بدەین دەتمرێنین، لەھەدوو حاڵەتەکەدا گەڕانەوەی ئەوان لەڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمەیە، پاشان خوای گەورە ئاگادارە بەتەواوی ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵە و سزای ھەموو کارە خراپەکانیشیان لێ دەسێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 10

وَلِكُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولٞۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمۡ قُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡقِسۡطِ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

ھەموو ئوممەتێک لە ئوممەتانی پێشووتر پێغەمبەری خۆیان ھەبووە، جا کاتێک ئەو پێغەمبەرە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە پێیان دەگەیەنێت و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەدرۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، خوای گەورە بەدادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، خوای گەورە بەفەزڵ و گەورەیی خۆی ئەوانی ڕزگار کرد لەدەستی ئەو بێباوەڕ و ستەمکارانە، وە ئەوانیشی بەدادگەری خۆی لەناو برد، بێگومان ھیچ ستەمێکیان لێ نەکراوە، چونکە تۆڵەی کاروکردەوەی خۆیان وەرگرتۆتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 10

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

جا کاتێک بەو بێباوەڕانە بوترێت لەخوا بترسن و بگەڕێنەوە ئەگینا سزای خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بۆ دەنێرێت، ئەوان دەڵێن: ئەی موحەممەد ئەو بەڵێن و سزایەی دەمان ترسێنن پێی کەی دێت ئەگەر ئێوە راستگۆن؟ info
التفاسير:

external-link copy
49 : 10

قُل لَّآ أَمۡلِكُ لِنَفۡسِي ضَرّٗا وَلَا نَفۡعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ فَلَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ سَاعَةٗ وَلَا يَسۡتَقۡدِمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: من بۆ خۆیشم زەرەر و زیان و سوودم بەدەست نییە، ناتوانم سودێک بەخوم بگەیەنم یان زیانێک لەسەر خۆم لابدەم، ئیتر چۆن دەتوانم سودێک یان زیانێک بەغەیری خۆم بگەیەنم، مەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، ئیتر من چۆن ئاگاداری غەیب و شتە شاراوە و نھێنییەکان ببم، ھەموو ئوممەت و نەتەوەیەک لای خوا ماوەو کاتێکیان بۆ دیاری کراوە لە ناویان ببات و نەیانھێڵێت، ھیچ کەسێک جگە لەخوا ئاگاداری ئەو کات و ساتە نییە، جا کەکاتی دیاریکراوی خۆیان ھات، ئیتر نەدوا دەکەوێت و نەپێشیش دەكەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 10

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَتَىٰكُمۡ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوۡ نَهَارٗا مَّاذَا يَسۡتَعۡجِلُ مِنۡهُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەوانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزای خوایانە: ئەگەر سزای سەختی خواتان لەھەر کات و ساتێکدا بۆ بێت بە شەو یان بە ڕۆژ، ئیتر بۆچی پەلە دەکەن لە ھاتنی ئەو سزایە؟! info
التفاسير:

external-link copy
51 : 10

أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓۚ ءَآلۡـَٰٔنَ وَقَدۡ كُنتُم بِهِۦ تَسۡتَعۡجِلُونَ

یاخود لەدوای دابەزینی ئەو سزایە بەڵێنتان پێدراوە باوەڕ دەھێنن؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن کەسزای خوای گەورەتان بۆ دابەزیووە، دەی باوەڕی وا چی کەڵک و سودێکی ھەیە، ئەگەر پێشتر نەبوبێت؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا؟ لە کاتێکدا ئێوە پێشتر پەلەی ئەوەتان بوو خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت؟! چونکە باوەڕتان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 10

ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡخُلۡدِ هَلۡ تُجۡزَوۡنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ

پاش ئەوەی دووچاری سزای سەختی خوا بوونەوە، وە داوایان کرد کە خوا لەو سزایە ڕزگاریان بکات و دەریان بھێنێت، پێیان دەوترێت: سزای ھەمیشەیی ڕۆژی دوایی بچێژن، ئایا بەدەر لەوەی کردوتانە و ئەنجامتان داوە لە بێباوەڕی و تاوان و خراپەکاری تۆڵەی ھیچ شتێکی ترتان لێ سەنراوەتەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
53 : 10

۞ وَيَسۡتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَۖ قُلۡ إِي وَرَبِّيٓ إِنَّهُۥ لَحَقّٞۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و بێباوەڕەکان لێت دەپرسن: ئایا ئەو سزایەی دەمانترسێن پێی ئایا ھەق و ڕاستە و دێتەدی؟ پێیان بڵێ: بەڵێ - سوێند بەخوا - ئەوە ھەق و ڕاستییە و قوتارتان نابێت لە دەستی. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• الإنسان هو الذي يورد نفسه موارد الهلاك، فالله مُنَزَّه عن الظلم.
مرۆڤ خۆی ھۆکاری مەترسی و تیاچوونی خۆیەتی، خوای گەورە پاکوبێگەردە لەھەموو جۆرە ستەم کردنێک. info

• مهمة الرسول هي التبليغ للمرسل إليهم، والله يتولى حسابهم وعقابهم بحكمته، فقد يعجله في حياة الرسول أو يؤخره بعد وفاته.
کاری پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) تەبلیغ و گەیاندن بووە، پاش ئەوە ئیتر خوای گەورە خۆی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەکات دژایەتی بانگەوازی پێغەمبەریان کردووە، وە ھەر خۆیشی بەحیکمەت و دانایی خۆی تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە، ھەندێک جار ھەر لە ژیانی پێغەمبەری خوادا تۆڵەی لێ سەندوون، وە ھەندێک جار دوای خستووە بۆ دوای مردنی پێغەمبەر. info

• النفع والضر بيد الله عز وجل، فلا أحد من الخلق يملك لنفسه أو لغيره ضرًّا ولا نفعًا.
سوود و زیان گەیاندن ھەمووی بە دەستی خوای گەورەیە (جل جلالە) ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ زیان و سوودێک بە خۆی یان بە غەیری خۆی بگەیەنێت. info

• لا ينفع الإيمان صاحبه عند معاينة الموت.
باوەڕھێنان لەکاتی سەرەمەرگدا ھیچ قازانج و سوودێک بەخاوەنەکەی ناگەیەنێت. info