அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

பக்க எண்:close

external-link copy
107 : 10

وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يُرِدۡكَ بِخَيۡرٖ فَلَا رَآدَّ لِفَضۡلِهِۦۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە دووچاری بەڵا و ناخۆشییەکی کردیت، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەسەرت لایبات جگە خۆی نەبێت، وە ئەگەر نیازی خێر وخۆشی و چاکەیەکیشی پێ کردیت کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە فەزڵ و چاکەی ئەو، وە بە فەزڵ و گەورەیی خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی پێی دەبەخشێت و تووشی خێر و خۆشی دەکات، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاتی ھەق تەعالا ناچار بکات بەئەنجامدانی ھیچ کارێک، وە تەنھا ھەر خۆیەتی لێبوردە و لێخۆش بووی گوناھ و تاوانەکان بۆ ھەر بەندەیەکی خۆی کە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 10

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە، لە لایەن پەروەردگارتانەوە قورئانتان بۆ ھاتووە، جا ھەرکەسێک ڕینمونی وەربگرێت و باوەڕی پێ بھێنێت ئەوا سوود و قازانج و کەڵکی بۆ خۆیەتی، چونکە خوای گەورە بێ نیازە و ھیچ پێویستی بە تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوان نییە، وە ھەر کەسێکیش گومڕا بوو، وە باوەڕی پێ نەھێنا و لە ڕێگای ڕاست لابدات ئەوا زەرەر و زیانی تەنھا ھەر بۆ خۆیەتی، وە گوناھ و تاوانی بەندەکانی ھیچ زیانێک بە خوا ناگەیەنێت، وە پێیان بڵێ: من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە تاوەکو کاروکردەوەکانتان بژمێرم و لێپرسینەوەتان بکەم لەسەری. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 10

وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَٱصۡبِرۡ حَتَّىٰ يَحۡكُمَ ٱللَّهُۚ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - شوێن ئەو نیگا و وەحییە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی کردویت و کاری پێ بکە، وە ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ئازاری گەلەکەت، وە لەسەر گەیاندنی ئەو پەیامەی کە پەروەردگارت فەرمانی پێ کردویت بەگەیاندنی، وە بەردەوامبە لەسەری تا خوای گەورە بڕیار دەدات بە سەرکەوتنت لە دونیا بە سەریاندا، وە بە سزادانیان لە ڕۆژی دوایی ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر و بێباوەڕی مردن و تەوبەیان نەکرد و نەگەرانەوە بۆ لای خوا. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• إن الخير والشر والنفع والضر بيد الله دون ما سواه.
خێر و خۆشی و ناڕەحەتی و خراپە، سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا بە دەستی خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێک جگە لەو ھیچی بەدەست نییە. info

• وجوب اتباع الكتاب والسُّنَّة والصبر على الأذى وانتظار الفرج من الله.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن قورئان و سوننەت بکەوێت، وە ئارامگر و خۆڕاگر بێت لەسەر ئەو ئەزیەت و ئازارانەی کە ڕوو بەڕووی دەبێتەوە، وە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرووی خێر بێت لە لایەن خواوە. info

• آيات القرآن محكمة لا يوجد فيها خلل ولا باطل، وقد فُصِّلت الأحكام فيها تفصيلًا تامَّا.
ئایەتەکای قورئانی پیرۆز ھەر ھەموویان مانا و مەبەست ڕوونن وە ھیچ کەموکورتی و ناھەقیەکیان تێدا نییە، وە حوکم و بڕیارەکانیشی ھەموو بەدوور و درێژی و ڕوون و ئاشکرا تێدا باسکراوە. info

• وجوب المسارعة إلى التوبة والندم على الذنوب لنيل المطلوب والنجاة من المرهوب.
واجبە کە پەلە بکرێت لە تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا، وە پەشیمانی دەرببڕێت لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی کە ئەنجامی داون بە ئومێدی بە دەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و ڕزگار بوون لە ڕۆژە ناڕەحەتەکە. info