ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - කුර්දි පරිවර්තනය - සලාහුද්දීන්

පිටු අංක:close

external-link copy
20 : 75

كَلَّا بَلۡ تُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ

[ كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ (٢٠) ] نه‌خێر ئێوه‌ حه‌زتان له‌ په‌له‌ كردنه‌و په‌له‌ ئه‌كه‌ن و مه‌به‌ستتان پێی دونیایه‌و بێئاگان له‌ قیامه‌ت، وه‌ له‌ هه‌موو كارێكتاندا حه‌زتان له‌ ئیشی په‌له‌یه‌، (نابێ مرۆڤ په‌له‌ بكات به‌ڵكو فه‌رمانكراوه‌ به‌ له‌سه‌رخۆیی، وه‌ په‌له‌كردن له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌، له‌سه‌رخۆیى له‌ خواى گه‌وره‌وه‌یه‌) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر جار له‌ په‌له‌ كردندا هه‌ڵه‌ ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 75

وَتَذَرُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ

[ وَتَذَرُونَ الْآخِرَةَ (٢١) ] وه‌ ئێوه‌ گرنگی ته‌نها به‌ دونیا ئه‌ده‌ن و به‌هۆى سه‌رقاڵى دونیاوه‌ وازتان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه‌و قیامه‌تتان له‌بیر كردووه‌و گرنگی و بایه‌خ به‌ ڕۆژی قیامه‌ت ناده‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 75

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ

{به‌ بینینى خواى گه‌وره‌ رووه‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه‌} [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پرشنگدارو جوانن و ئه‌دره‌وشێنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 75

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ

[ إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا، وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن وه‌كو فه‌رمووده‌كان موته‌واتیره‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ ئیجماع و یه‌كده‌نگی صه‌حابه‌و تابعین و سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ئه‌بینرێ له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه‌، چۆن خۆرو مانگى چوارده‌ كه‌ هیچ په‌ڵه‌ هه‌ورێك به‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌بێ به‌ ئاسانی ئه‌بینرێن به‌و شێوازه‌یش خوای گه‌وره‌ به‌ ئاسانی له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه‌ ئه‌بینرێ، ئه‌مه‌ش ته‌شبیهی بینینه‌كه‌یه‌ به‌ بینینه‌كه‌ نه‌ك ته‌شبیهی بینراوه‌كه‌ بێت به‌ بینراوه‌كه‌، وه‌ فه‌رمووده‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ موته‌واتیره‌و یه‌كجار زۆره‌ له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 75

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذِۭ بَاسِرَةٞ

[ وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ (٢٤) ] وه‌ كۆمه‌ڵێك ڕووی تر گرژن و خه‌م و خه‌فه‌ت دایپۆشیون كه‌ ڕووی كافران و بێباوه‌ڕان و خراپه‌كارانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 75

تَظُنُّ أَن يُفۡعَلَ بِهَا فَاقِرَةٞ

[ تَظُنُّ أَنْ يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ (٢٥) ] یه‌قینی هه‌یه‌و ئه‌زانێ به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا دێت، یاخود ئه‌زانێ كه‌ ئه‌چێته‌ ئاگره‌وه‌، یان له‌ناوئه‌چێ و تیائه‌چێ. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 75

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِيَ

[ كَلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ (٢٦) ] نه‌خێر ئه‌ى مرۆڤ ئێستا ناتوانیت مردن به‌ درۆ بزانیت، كاتێك كه‌ ڕوح ئه‌گات به‌ گه‌روو له‌ كاتی ڕوح كێشاندا. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 75

وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ

[ وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ (٢٧) ] ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدایه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رى ئه‌ڵێن: ئایا پزیشكێك هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكات، یاخود كه‌سێك ڕوقیه‌ی به‌سه‌ردا بخوێنێ تا چاك بێته‌وه‌، یاخود وتراوه‌: ئه‌مه‌ قسه‌ی فریشته‌كانه‌ ئایا كێ ڕوحه‌كه‌ی به‌رز ئه‌كاته‌وه‌: مه‌لائیكه‌تی ڕه‌حمه‌ت، یاخود مه‌لائیكه‌تی سزا. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 75

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلۡفِرَاقُ

[ وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ (٢٨) ] وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆى یه‌قینی هه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌سوكاری جیا ئه‌بێته‌وه‌و كۆتایی به‌ ژیانی هاتووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 75

وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ

[ وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ (٢٩) ] وه‌ قاچه‌كانی ئه‌ئاڵێنه‌ یه‌كدا ئه‌و قاچه‌ی كه‌ له‌ دونیادا پێی ئه‌ڕۆی ئێستا هه‌ڵی ناگرێت و ناتوانێ پێی بڕوات و قاچی ئاڵاوه‌ته‌ یه‌كدا، وه‌ خه‌ڵكی لاشه‌ی ئاماده‌ ئه‌كه‌ن بۆ ناشتن، وه‌ مه‌لائیكه‌تیش ڕوحه‌كه‌ی ئاماده‌ ئه‌كه‌ن بۆ بردن، یاخود دوارۆژى دونیاو یه‌كه‌م رۆژى قیامه‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن و سه‌ختى به‌سه‌ختى ده‌گات. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 75

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمَسَاقُ

[ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ (٣٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا گه‌ڕاندنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌، ڕوحه‌كه‌ به‌رز ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحه‌كه‌ ئه‌كێشێت. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 75

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ

[ فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّى (٣١) ] ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سی بێباوه‌ڕ كه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌و قورئان و زیندووبوونه‌وه‌ی به‌ڕاست دانه‌ناوه‌و باوه‌ڕی پێی نه‌بووه‌، وه‌ نوێژی بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 75

وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

[ وَلَكِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى (٣٢) ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یان قورئان یان ڕۆژی دوایی به‌درۆ زانیوه‌، وه‌ پشتی كردووه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵى و ئیمان هێنان. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 75

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ

[ ثُمَّ ذَهَبَ إِلَى أَهْلِهِ يَتَمَطَّى (٣٣) ] پاشان ڕۆیشتۆته‌وه‌ بۆ ناو كه‌سوكاری خۆی به‌ فه‌خرو شانازی كردن و له‌خۆبایی بوونه‌وه‌، یاخود له‌ ته‌مبه‌ڵیدا وه‌ڵامی بانگخوازی خوای گه‌وره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌و كارى چاكى نه‌كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 75

أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰ

[ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥) ] ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وای به‌ ئه‌بوجه‌هل فه‌رمووه‌و پێی فه‌رمووه‌: (أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥)) خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه‌، واته‌: ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته‌ له‌ ئه‌بوجه‌هل و كافرانی تر، واته‌: هه‌ڕه‌شه‌ بۆ تۆ وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت چاوه‌ڕێت ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 75

ثُمَّ أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰٓ

[ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥) ] ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وای به‌ ئه‌بوجه‌هل فه‌رمووه‌و پێی فه‌رمووه‌: (أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥)) خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه‌، واته‌: ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته‌ له‌ ئه‌بوجه‌هل و كافرانی تر، واته‌: هه‌ڕه‌شه‌ بۆ تۆ وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت چاوه‌ڕێت ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 75

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى

[ أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدًى (٣٦) ] ئایا مرۆڤ وا حساب ئه‌كات كه‌ ئیهمال ئه‌كرێ له‌ دونیادا فه‌رمانی پێ ناكرێ وه‌ قه‌ده‌غه‌ ناكرێ وه‌ له‌ناو گۆڕیشدا زیندوو ناكرێته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێ؟ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وا حساب بكات ئه‌مه‌ حسابێكی هه‌ڵه‌یه‌ به‌ڵكو له‌ دونیادا فه‌رمانی پێ ئه‌كرێ وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت و ناو قه‌بریشدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامی دابێ. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 75

أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ

{دروست كردنى مرۆڤ} [ أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِنْ مَنِيٍّ يُمْنَى (٣٧) ] ئایا سه‌ره‌تا مرۆڤ دڵۆپه‌ ئاوێك نه‌بووه‌ كه‌ مه‌نی بووه‌و ده‌رپه‌ڕیوه‌ته‌ ناو ڕه‌حمی ئافره‌ته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 75

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةٗ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ

[ ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً ] له‌ دوای ئه‌وه‌ بۆته‌ خوێنێكی مه‌یو، وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌ پارچه‌ گۆشتێك [ فَخَلَقَ فَسَوَّى (٣٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی دروست كردووه‌و ڕێكیخستووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 75

فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ

[ فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (٣٩) ] وه‌ هه‌ر له‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ له‌و مه‌نیه‌ نێرو مێ و ئافره‌ت و پیاوی دروست كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 75

أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ

[ أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى (٤٠) ] ئایا خوایه‌ك كه‌ مرۆڤ سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست بكات دواتر كه‌ مرۆڤه‌كه‌ هه‌یه‌و ئه‌مرێ ناتوانێ ڕوح بكاته‌ به‌ری و سه‌رله‌نوێ زیندووی بكاته‌وه‌؟ به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ ئاسانتره‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست كردن هه‌ر چه‌نده‌ هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌ ئاسانه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی بخوێندایه‌ ئه‌یفه‌رموو: {سُبْحَانَكَ فَبَلَى} (سنن أبي داود: ٨٨٤ ، سنن البيهقي الكبرى: ٣٥٠٧، انظر تمام المنة (١/ ١٨٦)، أصل صفة صلاة النبي (١/ ٤٠٧)) .سوننه‌ته‌ بڵێی (سُبْحَانَكَ فَبَلَى)، واته‌: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڵێ توانات هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رله‌نوێ مردووه‌كان زیندوو بكه‌یته‌وه‌، والله أعلم. info
التفاسير: