ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - ශුද්ධ වූ අල්කුර්ආන් අර්ථ විවරණයේ සංෂිප්ත අනුවාදය - කුර්දි පරිවර්තනය

external-link copy
38 : 41

فَإِنِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمۡ لَا يَسۡـَٔمُونَ۩

ئەگەر ئەو بتپەرست و موشریکانە خۆیان بە گەورە زانی و پشتیان ھەڵکرد و سوژدەیان نەبرد بۆ خوای بەدیھێنەر، ئەوا بزانە ئەو فریشتانەی لای اللە تەعالان خۆیان بە گەورە نازانن، بەشەو و ڕۆژ سەرگەرمی تەسبیحات و حەمد و سوپاس کردنی پەروەردگارن، ئەوان ھەرگیز بێزار نابن لەپەرستن و عیبادەتی ئەو. info
التفاسير:
මෙ⁣ම පිටුවේ තිබෙන වැකිවල ප්‍රයෝජන:
• منزلة الاستقامة عند الله عظيمة.
پلە و پایەی ئیستقامە و سەقامگیری و بەردەوامی لەسەر شەریعەت و ئاینەکەی خوای گەورە ، زۆر مەزن و گەورەیە. info

• كرامة الله لعباده المؤمنين وتولِّيه شؤونهم وشؤون مَن خلفهم.
ڕێزگرتنی اللە تەعالا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، وە پشتیوانی و کۆمەکی کردنیان لەھەموو کاروبارێکیاندا، وە ئەو کار و بارانەیش کە لەدوای خۆیان بەجێی دەھێڵن. info

• مكانة الدعوة إلى الله، وأنها أفضل الأعمال.
پلەوپایەی بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، بێگومان ئەوە باشترین کردەوەیە. info

• الصبر على الإيذاء والدفع بالتي هي أحسن خُلُقان لا غنى للداعي إلى الله عنهما.
ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکی و وەڵامدانەوەیان بەکار و کردەوەی چاک و جوان، دوو ڕەوشت و ئاکاری زۆر جوانن ھەرگیز بانگخواز لێیان بێ نیاز نابێت. info