ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - ශුද්ධ වූ අල්කුර්ආන් අර්ථ විවරණයේ සංෂිප්ත අනුවාදය - කුර්දි පරිවර්තනය

external-link copy
37 : 25

وَقَوۡمَ نُوحٖ لَّمَّا كَذَّبُواْ ٱلرُّسُلَ أَغۡرَقۡنَٰهُمۡ وَجَعَلۡنَٰهُمۡ لِلنَّاسِ ءَايَةٗۖ وَأَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمٗا

وە گەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکردن، ئەویش بەوەی باوەڕیان بەنوحی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە لافاوی دەریادا نوقممان کردن و تیاچوون، وە لەناوچوونەکەیانمان کرد بە پەند و ئامۆژگاری بۆ کەسانی تر و بەڵگە لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان کە دەتوانین ھەرچی ستەمکار ھەیە لەڕیشەوە دەریان بھێنین، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سەختی بە ئازارمان ئامادە کردووە بۆ ستەمکاران. info
التفاسير:
මෙ⁣ම පිටුවේ තිබෙන වැකිවල ප්‍රයෝජන:
• الكفر بالله والتكذيب بآياته سبب إهلاك الأمم.
بێباوەڕی بە اللە تەعالاو بەدرۆ زانینی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ھۆکاری تیاچوونی ھەموو ئوممەتانی پێشوو بووە. info

• غياب الإيمان بالبعث سبب عدم الاتعاظ.
باوەڕ نەبوون بە زیندووبونەوە ھۆکاری وەرنەگرتنی پەند و ئامۆژگارییە. info

• السخرية بأهل الحق شأن الكافرين.
گاڵتەکردن بە باوەڕداران و ئەھلی ھەق، كار و پیشەی بێباوەڕانە. info

• خطر اتباع الهوى.
ئەم ئایەتانە مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوومان بۆ ڕوون دەکەنەوە. info