Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurdi - Swalahuddin

numero y'urupapuro:close

external-link copy
76 : 17

وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَاۖ وَإِذٗا لَّا يَلۡبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلٗا

[ وَإِنْ كَادُوا لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ الْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ] كافرانى قوڕه‌یش ویستیان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ مه‌ككه‌ ده‌ربكه‌ن خواى گه‌وره‌ به‌م ئایه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردن: وه‌ كافران نزیك بوو له‌سه‌ر زه‌وی مه‌ككه‌ بێزارت بكه‌ن تا مه‌ككه‌ به‌جێ بێلی و ده‌رت بكه‌ن لێی [ وَإِذًا لَا يَلْبَثُونَ خِلَافَكَ إِلَّا قَلِيلًا (٧٦) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ریان بكردیتایه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ دوای ده‌ركردنی تۆ زۆری نه‌ئه‌خایاند خوای گه‌وره‌ له‌ناوی ئه‌بردن. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 17

سُنَّةَ مَن قَدۡ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِن رُّسُلِنَاۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحۡوِيلًا

[ سُنَّةَ مَنْ قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنْ رُسُلِنَا ] ئه‌وه‌ سوننه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ناردوون كه‌ قه‌ومه‌كانیان ده‌ریان كردبێتن ئیلا له‌ دوای ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون [ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا (٧٧) ] وه‌ سوننه‌تی ئێمه‌ هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نایات. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 17

أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمۡسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيۡلِ وَقُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِۖ إِنَّ قُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِ كَانَ مَشۡهُودٗا

{فەرمانكردن بە نوێژ كردن} [ أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ ] نوێژه‌كانت بكه‌ كاتێك كه‌ خۆر لار ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان تا تاریكی شه‌و كۆ ئه‌بێته‌وه‌، كه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سرو مه‌غریب و عیشا ده‌گرێته‌وه‌ [ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ ] وه‌ نوێژی به‌یانیش بكه‌ [ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا (٧٨) ] به‌ڕاستی مه‌لائیكه‌ته‌كان ئاماده‌ی نوێژی به‌یانی ئه‌بن، بۆیه‌ پێی وتراوه‌: قورئان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نوێژی به‌یانیدا قورئانی زۆری تیادا ئه‌خوێندرێ و سوننه‌ته‌ قورئانی زۆری تیادا بخوێندرێ. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 17

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا

[ وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ ] وه‌ به‌ شه‌ویش له‌ پاش خه‌وتن هه‌ڵسه‌وه‌و شه‌ونوێژ بكه‌ [ نَافِلَةً لَكَ ] وه‌كو زیاده‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان [ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا (٧٩) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و پله‌و پایه‌ سوپاسكراوه‌ت پێ ئه‌به‌خشێ كه‌ شه‌فاعه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌ ئه‌كه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ خه‌ڵكی هه‌موو حه‌مدو سوپاست ئه‌كه‌ن، (عَسَى) له‌ لایه‌ن خواوه‌ بۆ جه‌خت كردنه‌، واته‌: به‌ دڵنیایی/ info
التفاسير:

external-link copy
80 : 17

وَقُل رَّبِّ أَدۡخِلۡنِي مُدۡخَلَ صِدۡقٖ وَأَخۡرِجۡنِي مُخۡرَجَ صِدۡقٖ وَٱجۡعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلۡطَٰنٗا نَّصِيرٗا

[ وَقُلْ رَبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ ڕۆیشتیته‌ مه‌دینه‌وه‌ بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چوونه‌ ناو مه‌دینه‌م چاك و باش بێ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ رۆیشته‌ شارى مه‌دینه‌ فه‌رمووى: (خوایه‌ مه‌دینه‌مان لا خۆشه‌ویست بكه‌ هه‌روه‌كو چۆن مه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویست كردبووین، یان زاتریش له‌ مه‌ككه‌، وه‌ ته‌ندروستى بكه‌و به‌ره‌كه‌تمان بۆ بخه‌ره‌ كێشانه‌و پێوانه‌وه‌ى) [ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ ] وه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌ش ده‌ركرام ده‌ركردنه‌كه‌یشم هه‌ر چاك بێت و به‌عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بێت [ وَاجْعَلْ لِي مِنْ لَدُنْكَ سُلْطَانًا نَصِيرًا (٨٠) ] وه‌ له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرام پێ ببه‌خشه‌ كه‌ سه‌رم بخه‌یت و پشتیوانیم بكه‌یت. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 17

وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا

[ وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: ئه‌وه‌ حه‌ق هات و باتڵ و پووچه‌ڵ و شیركیش نه‌ماو پووچه‌ڵ بوه‌وه‌، به‌ڕاستی پووچه‌ڵ و باتڵ و شیرك هه‌ر له‌ناو چووه‌و نه‌ماوه‌، له‌ فه‌تحی مه‌ككه‌دا سێ سه‌دو شه‌ست بت له‌ ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزدا هه‌بوو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك یه‌ك ده‌یشكاندن و به‌ری ئه‌دانه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌خوێنده‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 17

وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارٗا

{قورئان شیفاو رەحمەتە بۆ باوەڕداران} [ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ] وه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه‌ شیفاو ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی، وه‌ شیفای دڵه‌ له‌ گومان و نیفاق و شیرك [ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (٨٢) ] وه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هیچ شتێك بۆ سته‌مكاران زیاد ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ درۆیان زانیوه‌ ئیلا زه‌ره‌رمه‌ندی و به‌هیلاك چوون نه‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 17

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسٗا

[ وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ ] وه‌ كاتێك كه‌ نیعمه‌تی خۆمان بڕژێنین به‌سه‌ر مرۆڤدا وه‌ك له‌شساغی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و پشت له‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كات [ وَنَأَى بِجَانِبِهِ ] وه‌ ڕووی خۆی و لایه‌كانی وه‌رئه‌گێڕێ و پشت ئه‌كات له‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ [ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ كَانَ يَئُوسًا (٨٣) ] به‌ڵام كاتێك تووشی خراپه‌یه‌ك بێت وه‌كو نه‌خۆشی و هه‌ژاری ئه‌و كاته‌ زۆر بێ ئومێد ئه‌بێ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 17

قُلۡ كُلّٞ يَعۡمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَنۡ هُوَ أَهۡدَىٰ سَبِيلٗا

[ قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: هه‌موو كه‌سێك با كار بكات له‌سه‌ر ئاراسته‌و سرووشت و نیه‌ت و دین و ڕێگای خۆی، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ كافران [ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَى سَبِيلًا (٨٤) ] په‌روه‌ردگارتان خۆی زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ كێ هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌ وه‌ كێیش كافرو بێباوه‌ڕه‌. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 17

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا

{كەس نازانێت حەقیقەتی روح چییەو چۆنە} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي ] (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كێڵگه‌یه‌ك ده‌ڕۆیشتین له‌ مه‌دینه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆى دابووه‌ سه‌ر لقه‌ دارێكدا، به‌ لاى كۆمه‌ڵێك جوله‌كه‌ تێپه‌ڕى، هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ روح، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن نه‌وه‌كو شتێك بڵێت پێتان ناخۆش بێت، پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ى روح و وتیان ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - روح چیه‌؟ ده‌فه‌رمێت به‌رده‌وام خۆى دابوو به‌سه‌ر داره‌كه‌ گومانم ده‌برد وه‌حى بۆ دابه‌زێت، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو خوێندیه‌وه‌، هه‌ندێكیان وتیان: وتمان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن، واته‌: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی روح و حه‌قیقه‌تی روح چیه‌؟ بڵێ: روح كاری خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ حه‌قیقه‌تی روح چیه‌و چۆنه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ مه‌ككه‌یش دابه‌زیوه‌ كه‌ قوڕه‌یش به‌ جوله‌كه‌یان وت شتێكمان پێ بڵێن تا پرسیارى له‌ محمد پێ بكه‌ین، ئه‌وانیش وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ روح، ئه‌وانیش پرسیاریان لێ كردو خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو دواتریش له‌ مه‌دینه‌ دووباره‌ دایبه‌زانده‌وه‌ [ وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (٨٥) ] وه‌ ئێوه‌ له‌ زانیاری شتێكی كه‌م نه‌بێ هیچتان پێ نه‌دراوه‌و نایزانن. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 17

وَلَئِن شِئۡنَا لَنَذۡهَبَنَّ بِٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيۡنَا وَكِيلًا

[ وَلَئِنْ شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ وه‌حی بۆمان دابه‌زاندوویت ئه‌یسڕینه‌وه‌و شوێنه‌واری ناهێلین، یاخود مه‌به‌ست پێى پێش هاتنى قیامه‌ته‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ قورئان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ لاى خۆى و لاپه‌ڕه‌كان به‌ سپێتى ده‌مێنێته‌وه‌و یه‌ك وشه‌ى تێدا نامێنێت [ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِ عَلَيْنَا وَكِيلًا (٨٦) ] وه‌ دواتریش كه‌ قورئانمان له‌بیرت برده‌وه‌و نه‌مانهێشت نابینی هیچ كه‌سێك پشتیوانت بێ. info
التفاسير: