Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
12 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٞۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمۡ أَن يَأۡكُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتٗا فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٞ رَّحِيمٞ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کە بۆتان دیاریکراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، خۆتان لەگەلێ گومان بردن دوور بگرن (بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکت ھەبێت)، چونکە ھەندێك گومان بردن بەخەڵک گوناھە، وەک گومانی خراپ بردن بەوەی کە لەڕووکەشدا کەسێکی باشە، ھەروەھا بە شوێن عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن، وە لەپاش ملە -غەیبەت- باسی یەکتر بەخراپە مەکەن، ئەگەر بە خراپە باسی برایەکی کرد وەک ئەوە وەھایە گۆشتی بە مردوویی بخوات، ئایا کێتان ئامادەیە گۆشتی براکەی بەمردوویی بخوات ؟! دەی ھەروەھا خۆتان بەدوور بگرن لەغەیبەت و بەخراپی بزانن، لەخوای خۆتان بترسن وە فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن، وە خۆتان بەدوور بگرن لەقەدەغەکراوەکانی، بێگومان (اللە تعالی) تەوبەی تەوبەکاران قبوڵ دەکات، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 49

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ

ئەی خەڵکینە ئێمە ئێوەمان لە نێر و مێیەک بەدیھێناوە (مەبەست باوکە ئادەم و دایە حەوایە) ڕەچەڵەکی ھەمووتان یەکە و کەس شانازی بە بنەچە و ڕەچەڵکی خۆیەوە نەکات، ئێمە ئێوەمان لەچەندەھا ھۆز و تیرەی جیاواز بەدیھێناوە، بۆ ئەوەی یەکتر بناسن نەک بۆ ئەوەی خۆتان بە جیاواز بزانن، چونکە بەڕێزترتان لای (اللە تعالی) ئەوانەیە کە زیاتر (اللە تعالی) دەناسن ولێی دەترسن -تەقوادارن-، وە زیاتر خۆیان لەحەرام و گوناهـ و خراپە دەپارێزن، وە دڵنیاش بن کە (اللە تعالی) تەواو زانایە بەھەموو شتێک، وە ئاگادارە بە ناخ و نیەتی تاکە تاکەی بەندەکانی لەھەموو کات و ساتێکدا، وە ھیچی لێ ون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 49

۞ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡۖ وَإِن تُطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتۡكُم مِّنۡ أَعۡمَٰلِكُمۡ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

ئەی (موحەممەد) ( صلی اللە علیە وسلم) ھەندێک لە عەرەبە بیابان نشینەکان -ئەعرابیەکان- دێن بۆ لات و دەڵێن: ئێمەش ئیمان و باوەڕمان ھێناوە بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی، تۆش پێیان بڵێ: ئیمانتان نەھێناوە بەڵکو بڵێن: ئێمە ھاتووین و تەسلیم وگوێڕایەڵ بووین، ھێشتا ئیمان و باوەڕ بەتەواوەتی جێگیر نەبووە لەدڵ و دەرونتاندا، چاوەڕێ دەکرێت ئیمان و باوەڕ بەتەواوەتی جێگیر ببێت لەدڵ و دەرونتاندا، - ئەی ئەعرابیەکان- جا ئیتر ئەو کاتە ئەگەر فەرمانبەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی بن لە باوەڕهێنان وکردەوەى چاکدا، ئەوە دڵنیابن کە ھیچ کار و کردەوەیەکتان بەزایە ناچێت، بەڕاستی (اللە تعالی) تەواو لێخۆشبوو و میھرەبانە، بەتایبەت بۆ ئەوانەتان کە تۆبە دەکەن لە تاوانەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 49

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمۡ يَرۡتَابُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ

لەڕاستیدا باوەڕدارانی تەواو ئەو کەسانەن کە ئیمان و باوەڕێکی پتەو و دامەزراویان ھێناوە بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، پاشان نەکەوتونەتە ھیچ دوودڵی و دڵەڕاوکێ و گومانێکەوە، ئینجا خەبات و تێکۆشانیان کردووە بەماڵ و سامان و خۆیان بۆ خزمەتکردن بە ئاینی ئیسلام و گەیاندنی، مەبەستیشیان تەنھا بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی) بووە، وە ھیچ کات پیسکەیی و بەرچاوتەنگیان پێوە دیار نییە، ئا ئەو جۆرە کەسانە کە ئەو ڕەوشتانەیان ھەیە، کەسانێکی ڕاستگۆ و ڕاست و دروستن و جێی متمانەن. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 49

قُلۡ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو عەرەبانە بڵێ : ئایا ئێوە دەتانەوێت باوەڕ و ئایینی خۆتان بە (اللە تعالی) ڕابگەیەنن و ئاگاداری بکەن؟! لە کاتێکدا کە (اللە تعالی) ھەرچییەک لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەھەمووی دەزانێت، وە زانیاری (اللە تعالی) بێ سنوورە و ھیچی لێ ون نابێت و زانیاری ھەیە بەھەموو شتێک کە لەم گەردوونەدا ھەیە و ڕوو دەدات پێویست بە ڕاگەیاندنی ئێوە ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 49

يَمُنُّونَ عَلَيۡكَ أَنۡ أَسۡلَمُواْۖ قُل لَّا تَمُنُّواْ عَلَيَّ إِسۡلَٰمَكُمۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيۡكُمۡ أَنۡ هَدَىٰكُمۡ لِلۡإِيمَٰنِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانە منەتت بەسەردا دەکەن کە موسڵمان بوون، تۆش پێیان بڵێ : ئێوە منەت بەسەر مندا مەکەن، بەوەی کە ھاتوونەتە ناو دینی (اللە تعالی)، سودی ئەو باوەڕ ھێنانە - ئەگەر ھەبێت - بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، بەڵکو (اللە تعالی) منەت دەکات بەسەرتاندا کە ھیدایەتی داون بۆ ئەوەی ئیمان بھێنن، ئەمە باش بزانن ئەگەر ڕاست دەکەن کە دەڵێن ئیمانمان ھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 49

إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

بێگومان (اللە تعالی) ئاگادار و زانایە بەوەی لە ئاسمانەکان و لەزەویدا شاردراوەتەوە، وە ئاگادارە بە ھەموو کردەوەیەکی بەندەکانی و ھیچی لێ ون نابێت، وە ئاگای لەوەش ھەیە کە ئێوە دەیکەن، وە پاداشتان دەداتەوە لەسەر کارە چاک و خراپەکانتان. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• سوء الظن بأهل الخير معصية، ويجوز الحذر من أهل الشر بسوء الظن بهم.
گومانی خراپ بەکەسی چاکەکار تاوانە، وە دروستە بۆ خۆپاراستن گومانی خراپ ببەیت بە کەسی خراپەکار. info

• وحدة أصل بني البشر تقتضي نبذ التفاخر بالأنساب.
لە بنچینەدا مرۆڤەکان یەکن ئەمە دەبێـە هۆی ڕیشە کێشکردن و لەبن دەرهێنانى شانازی کردنە بە بنچینە و ڕەچەڵەکەوە. info

• الإيمان ليس مجرد نطق لا يوافقه اعتقاد، بل هو اعتقاد بالجَنان، وقول باللسان، وعمل بالأركان.
ئیمان تەنها بەزار نییە ئەگەر دڵیشی لەگەڵ نەبێت، بەڵکو دەبێت باوەڕت بەدڵ ھێنابێت و بەکردەوەش بیسەلمێنێت. info

• هداية التوفيق بيد الله وحده وهي فضل منه سبحانه ليست حقًّا لأحد.
ھیدایەتی تەوفیق - بۆ پابەند بوون لەسەر ڕێگای ڕاست بۆ بەندە- تەنها بەدەستی (اللە تعالی) یە، چاکە و فەزڵی ئەو زاتەیە، وە مافی هیچ كەسێكی تر نییە. info