Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
171 : 4

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ إِنَّمَا ٱلۡمَسِيحُ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلۡقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرۡيَمَ وَرُوحٞ مِّنۡهُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۖ وَلَا تَقُولُواْ ثَلَٰثَةٌۚ ٱنتَهُواْ خَيۡرٗا لَّكُمۡۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٞۘ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا

ئەی پێغەمبەر بە گاورەکانی خاوەن ئینجیل بڵێ: سنوری ئاینەکەی خۆتان مەبەزێنن، وە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھیچ شتێک مەڵێن جگە لەھەق وڕاستی، چونکە مەسیح کە عیسای کوڕی مەریەمە تەنھا پێغەمبەری خوایە، بە ھەق وڕاستی ناردوویەتی، خوای گەورە بە توانا و ووشەی خۆی کە ناردی بۆ مەریەم بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھاویشتیە نێو مناڵدانیەوە ودروستی کرد، ئەویش بە ووشەی (کن= ببە) ئەویش (کان= بوو)، ئەو دروستکردنەیش فوویەک بوو لەخواوە، جوبرەئیل بە فەرمانی خوا فووی پێداکرد وپاشان مەریەم دووگیان بوو پێی، دواتر عیسی لەدایک بوو، جا لەبەر ئەوە باوەڕ بەخوا و بەسەرجەم پێغەمبەرەکانی بھێنن بەبێ جیاوازی خستنە نێوانیانەوە، وە مەڵێن: خوا سیانن، کۆتایی بھێنن بەم ووشە درۆ وخراپە، وە کۆتایی ھێنان پێی خێری دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، چونکە خوا ھەر یەک خوایە وپاکوبێگەرد ودەوڵمەند وبێ نیازە لەھەموو شەریک وھاوەڵ ومناڵ و نەوەیەک، ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوایە، وە خوای گەورەش ھەر خۆی بەسە بۆ پێکھێنان وبەرێوەبردنی کاروباری بوونەوەر، وەھیچ پێویستی بە کەسی تر نیە. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 4

لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ وَمَن يَسۡتَنكِفۡ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَيَسۡتَكۡبِرۡ فَسَيَحۡشُرُهُمۡ إِلَيۡهِ جَمِيعٗا

عیسای کوڕی مەریەم ھەرگیز خۆی لەوە بەگەورەتر نەزانیوە وڕێگر نەبووە لەوەی بەندەی خوا بێت، ھەروەھا ئەو فریشتانەیش نزیک بەخوان حاشایان نەکردووە کە عەبد وبەندەی خوا نەبن، بەڵکو پلەو پایەیان بەوە بەزر دەبێتەوە کە بەندەی خوابن، ئیتر ئێوە چۆن عیسای کوڕی مەریەم دەکەن بەخوا؟! ھەرکەسێک خۆی بەگەورە بزانێت کە بەندەی خوا بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە ھەموویان لای خۆی کۆ دەکاتەوە، وە ھەموو کەسێکیش بەو شێوەیەی کە شایستەی بێت پاداشت وسزای خۆی دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 4

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡتَنكَفُواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ فَيُعَذِّبُهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا

ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە وسەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی، وە کاروکردەوەی چاکیان کرد وە دڵسۆز وموخلیس بوون بۆی بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، ئەوا خوای گەورە پاداشتی تەواوی بێ کەموکورتی کارەکانیان دەداتەوە، وە لەسەر ئەوەشەوە بەفەزڵ وئیحسانی خۆی بۆیان زیاد دەکات، بەڵام ئەوانەی کە خۆیان ھەڵاوێرد لەبەندایەتی خوا وگوێڕایەڵی بۆی، وە خۆیان بەگەورەتر زانی لە فەرمانەکانی خوا، ئەوا خوای گەورە سزای بەسۆ وبەئازاریان دەدات، وە جگە لەخوایش کەسێکی تر نابیننەوە کە پشتیوانیان بێت و سوودو وقازانجیان پێ بگەیەنێت، وە کەسێکیش بەدی ناکەن سەریان بخات وزیانیان لێ بەدوور بخاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُم بُرۡهَٰنٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ نُورٗا مُّبِينٗا

ئەی خەڵکینە بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لای پەروەردگارتانەوە بۆھات، کە ھەموو بڕوبیانوو و گومانێک ناھێڵێت، ئەویش مەبەست پێی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم) وە نوور و ڕووناکیەکی ئاشکرامان دابەزاندووە بۆتان کە مەبەست پێی قورئانە. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 4

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَٱعۡتَصَمُواْ بِهِۦ فَسَيُدۡخِلُهُمۡ فِي رَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَفَضۡلٖ وَيَهۡدِيهِمۡ إِلَيۡهِ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا

ئەمجا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوا ودەستیان گرتووە بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەیان، بەچوونە بەھەشت ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا، وە پاداشتیان بۆ زیاد دەکات، وە پلە وپایەشیان بەرز دەکاتەوە، وە سەرکەوتویان دەکات لەگرتنەبەری ڕێگای ڕاستی ئیسلام کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئەو ڕێگایەیە کە بەندەکانی خوا دەگەیەنێتە بەھەشتی ھەتا ھەتایی. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• بيان أن المسيح بشر، وأن أمه كذلك، وأن الضالين من النصارى غلوا فيهما حتى أخرجوهما من حد البشرية.
ڕوونکردنەوەی ئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر ئەویش مرۆڤە، ھەروەھا دایکیشی، بەڵام گومڕاکانی ناو گاورەکان زیادەڕۆییان تێدا کرد تا ئەو ئەندازەیەی لەمرۆڤ بوون دەریانکردن و کرندیانن بەخوا. info

• بيان بطلان شرك النصارى القائلين بالتثليث، وتنزيه الله تعالى عن أن يكون له شريك أو شبيه أو مقارب، وبيان انفراده - سبحانه - بالوحدانية في الذات والأسماء والصفات.
ڕوونکردنەوەی ھیچی وبەتاڵی ھاوەڵ بڕیاردانی گاورەکان ئەوانەی باوەڕیان وایە کە خوا سیانە، وە پاکوبێگەردی خوای بەرز وبڵند لەوەی کە ھیچ ھاوەڵ ولێکچوو و نزیکێکی ھەبێت، وە ڕوونکردنەوەی ئەوەی خوا تاک و تەنھایە لە زات و ناو وسیفاتیدا. info

• إثبات أن عيسى عليه السلام والملائكة جميعهم عباد مخلوقون لا يستكبرون عن الاعتراف بعبوديتهم لله تعالى والانقياد لأوامره، فكيف يسوغ اتخاذهم آلهة مع كونهم عبيدًا لله تعالى؟!
سەلماندنی ئەوەی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) وسەرجەم فریشتەکانیش بەندە ودروستکراوی خوان، وە ھیچیان خۆیان لەوە بەگەورەتر نازانن کە دان نەنێن بە بەندایەتیان بۆ خوای گەورە، وە گوێڕایەڵی فەرمانی نەبن، جا ئیتر چۆن دەکرێت بکرێن بەخوا، لەکاتێکدا کە بەندەی خوابن؟! info

• في الدين حجج وبراهين عقلية تدفع الشبهات، ونور وهداية تدفع الحيرة والشهوات.
لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بەڵگەگەلێکی عەقڵی ولۆژیکی زۆر ھەن کە گومانەکان بەتاڵ دەکەنەوە، وە نور وڕێنمونیش ھەن کە وەڵامی سەرسامی و ئارەزووە ئاژەڵیەکان دەدەنەوە. info