Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

سبأ

Impamvu y'isura:
بيان أحوال الناس مع النعم، وسنة الله في تغييرها.
ڕوونکردنەوەى حاڵی خەڵکی لەگەڵ نیعمەتەکاندا و ڕێباز و سوننەتی خواى گەورە لە گۆڕینیاندا. info

external-link copy
1 : 34

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بە بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیشیەوە ھەموو موڵکی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە، وە ئەو دانا و کاربەجێیە لە لەبەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا، وە ئاگادارە بەحاڵ و بارودۆخی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 34

يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلۡغَفُورُ

دەزانێت و ئاگادارە چی دەچێت بەناو ناخى زەویدا لە ئاو و ڕووەک، وە چیش لەزەوی دێتە دەرەوە لە ڕووەک و شتی تریش، وە دەزانێت چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە لەباران و فریشتەکان و ڕزق و ڕۆزی، وە دەزانێت چیش بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان لە فریشتەکان و کار و کردەوە و ڕۆحی بەندەکانی، ئەو زاتە پیرۆزە بەڕەحم و بە بەزەییە بە بەندە باوەڕدارەکانی، وە لێبوردەیە بۆ گوناھی ھەر کەسێکیان تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَأۡتِينَا ٱلسَّاعَةُۖ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأۡتِيَنَّكُمۡ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِۖ لَا يَعۡزُبُ عَنۡهُ مِثۡقَالُ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَآ أَصۡغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرُ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ھەرگیز ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش پێیان بڵی: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەزاتی ھەق تەعالای اللە، بێگومان ئەو ڕۆژی دواییە ئێوە بە درۆی دەزانن و باوەڕتان پێی نییە بۆتان دێت، بەڵام جگە لە اللە ھیچ کەس کاتی ھاتنەکەی نازانێت، ھەر ئەو زانایە بە ھەموو پەنھان و غەیبییەکان لە ڕۆژی دوایی و غەیری ئەویش، ھیچ شتێک لە عیلم و زانستی ئەو ون نابێت ئەگەر بە ئەندازەی مێروولەیەکی وردی بچوکیش بێت لە ئاسمانەکان یان لەزەوی بێت، وە لەمە بچووکتر یان گەورەتریش بێت ھەر لێی ون نابێت، ئیللا لە پەرتوکێکی ئاشکرا و ڕووندایە، کە (اللوح المحفوظ) ە، ئەو پەرتووکەی زانیاری ھەموو شتێکی ھەتا ڕۆژی دوایی تێدا نووسراوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 34

لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ

اللە تەعالا ئەوەی جێگیر کردووە کە لە (لوح المحفوظ)دا جێگیری کردووە تاوەکو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە و کار و کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتانەن لێبوردنی اللە تەعالا ھەیە بۆ گوناھەکانیان، وە سزا نادرێن و لۆمەیش ناکرێن لەسەری، وە ڕزق و پاداشتێکی چاکیشیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە بەھەشتی نەبڕاوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 34

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٞ

وە ئەوانەی ھەوڵ و کۆششیان كرد تاوەكو ئەو ئایەت و نیشانانەی اللە تەعالا دایبەزاندووە بەتاڵ و پوچەڵ بکەنەوە، وە لەبارەی ئایەتەکانی ئێمەوە وتیان: سیحر و جادووە، وە بە پێغەمبەرەکەمانیان وت: کاھین و جادووگەر و شاعیرە، دەستەپاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت، ئەوانەی ئەوە سیفەت و ڕەوشت و بیروباوەڕیانە لە ڕۆژی قیامەتدا خراپترین و سەخترین سزایان بۆ ھەیە، سزایەکی زۆر بە ئێش و ئازار. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 34

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ

زانایانی ناو ھاوەڵان و ئەوانەیش لە زانایانی ئەھلی کتاب باوەڕیان ھێناوە، ئەوە دەبینن و شاھیدی ئەوە دەدەن ئەوەی پەروەردگارت لە وەحی و نیگا بۆی دابەزاندوویت تەنھا ھەر ئەوە ڕاستە و ھیچ گومانیشی تێدا نییە، وە ڕێنموونی خەڵکیش دەکات بۆ ڕێگا و ڕێبازی زاتێک کە زۆر بە دەسەڵاتە و ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە سوپاسکراویشە لە دونیا و دواڕۆژدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ

ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە بەسەرسوڕمان و گاڵتە و گەپ و ڕابواردن بەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی (صلی اللە علیە وسلم) ھەندێکیان بەھەندێکی تریان دەڵێن: ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کاتێک مردن و بەتەواوی لەناو خاکدا ڕزین و پارە پارە بوون ھەواڵتان بداتێ کە ئێوە جارێکی تر لەپاش مردن زیندوو دەکرێنەوە؟! info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• سعة علم الله سبحانه المحيط بكل شيء.
فراوانی عیلم و زانستی اللە (سبحانە و تعالی) کە دەوری ھەموو شتێکی داوە. info

• فضل أهل العلم.
فەزڵ و چاکەی زانایان و ئەھلی عیلم. info

• إنكار المشركين لبعث الأجساد تَنَكُّر لقدرة الله الذي خلقهم.
نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان لە زیندوو کردنەوەی جەستە و لاشەکان پاش مردنیان، نکۆڵی کردنی دەسەڵاتی زاتی اللە یە کە لەسەرەتاوە بەدیھێناون. info