Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'ikikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
73 : 16

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ رِزۡقٗا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ

ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە (ئەو موشریکانە) بتانێک دەپەرستن جگە لە خوای گەورە، ناتوانن نە لە ئاسمان و نە لە زەوی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکیان بدەن، وە دەسەڵاتی ئەوەشیان نییە کارێکی وەھا بکەن، چونکە ئەوان شتانێکی بێ گیان و بێ دەسەڵات و بێ زانست و زانیارین. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 16

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

- ئەی خەڵکینە - لەم بتە بێ گیانانە كە نە سوود و نە زیانیان ھەیە ھاوشێوە بۆ خوا دامەنێن، چونکە خوای گەورە ھاوشێوەی نییە تا بیکەنە ھاوەڵ و شەریکی خوا لە پەرستندا، بێگومان خوای گەورە شارەزایە و دەزانێت چونکە بەوەی خاوەنی سیفەتی ئەوپەڕی جوانی و کەماڵ و تەواویە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ئێوەش ئەوەی خوا دەیزانێت نایزانن و بێ ئاگان لێی، بۆیە دەکەونە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەوە بۆ خوا، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن (معاذ اللە) خوایش وەک ئەو بتانە وایە کە ئیوە دەیانپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 16

۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

خوای گەورە نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشریک و بتپەرستەکان و دەفەرموێت: پیاوێک کۆیلە بێت و نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ھەڵسوکەوت بکات و ھیچ شتێکی نەبێت بۆ بژێوی ژیانی، وە کەسێکی تریش ئازاد بێت ئێمە خۆمان ماڵ و سامانێکی حەڵاڵمان پێ بەخشیبێت، بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوتی پێوە دەکات، بە ئاشکرا و بە نھێنی بە ویستی خۆی لێی دەبەخشێت، ئەم دوو پیاوە ھەرگیز وەک یەک نین، ئیتر ئێوە چۆن خوای گەورە کە خۆی خاوەن موڵکە و ھەرچۆنیەکیشی بوێت بەو شێوە ھەڵسوکەوت بە موڵکەکەیەوە دەکات یەکسانی دەکەن بەو بتانەی خۆتان کە دەسەوسانن لە ئاست ھەموو شتێکدا و ھیچ دەسەڵاتێکیان نییە، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە شایانی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، وە زۆربەی زۆری موشریک و ھاوەڵ بڕیاردەرانیش ئەوە نازانن دەبێت خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت، وە شایستەی ئەوەیشە تەنھا ھەر ئەو بپەرسترێت. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 16

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلَيۡنِ أَحَدُهُمَآ أَبۡكَمُ لَا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوۡلَىٰهُ أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأۡتِ بِخَيۡرٍ هَلۡ يَسۡتَوِي هُوَ وَمَن يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

وە خوای گەورە نموونەیەکی تر دەھێنێتەوە بۆ پیشاندانی پوچی و بەتاڵی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە بە شێوەیەکی تر بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: نمونەیان وەک ئەو دوو پیاوە وایە: یەکێکیان کەڕ و ڵاڵە و ھیچ نابیستێ و توانای قسەکردنی نییە و ھیچیش تێ ناگات چونکە کەڕ و ڵاڵە، وە ناتوانێت ھیچ سوودێک بەخۆی و جگە خۆیشی بگەیەنێت، بۆتە بارگرانی بۆ ئەو کەسەیشی بە خێوی دەکات و کاروباری ھەڵدەسوڕێنێت، بۆ ھەر جێگایەکیش بینێرێت ؛ ئەوەى داواکراوە ئەنجامی نادات و بەھیچ خێرێکەوە ناگەڕێتەوە، ئایا ئەم کەسە وەک ئەو کەسە وایە کە ھەستەکانی ساغ و سەلیم و دروستن و بە چاکی دەبیستێت و بەچاکیش قسە دەکات کە سوود بەخۆی و بەکەسانی تریش دەگەیەنێت، فەرمان بە عەدل و دادگەری دەکات، لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و دروستە، وھیچ خوار و خێچی و ناتەواویەکی تێدا نییە، ئیتر ئەی موشریک و بتپەرستینە چۆن ئەم دوو نمونەیە یەکسان دەکەن، خوایەک کە خاوەنی ھەرچی سیفاتی جوان و پڕ کەمالە لەگەڵ بتانێک یەکسان دەکەن کە نە دەبیستن نە قسەدەکەن وە ناتوانن ھیچ سوود و زیانێک بەکەس بگەیەنن، وە ناتوانن ھیچ ناڕەحەتی و ناخۆشیەک لەسەر کەس لابدەن ؟ info
التفاسير:

external-link copy
77 : 16

وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَآ أَمۡرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمۡحِ ٱلۡبَصَرِ أَوۡ هُوَ أَقۡرَبُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

تەنھا خوای گەورە بە شتە نادیاری ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت، زانینی ئەو نھێنیانە تەنھا تایبەتە بە ئەو و ھیچ کەسێکی تر لەبەدیھێنراوەکانی ئەو نایزانن، ھاتنی ڕۆژی قیامەتیش ھێندە ئاسان و خێرایە بە ئەندازەی چاوتروکانێکە، بەڵکو لەوە خێراترە، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەر کارێکی بوێت تەنھا ھێندەی پێویستە پێی بفەرموێت : (ببە) خێرا ئەو شتە (دەبێت). info
التفاسير:

external-link copy
78 : 16

وَٱللَّهُ أَخۡرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

- ئەی خەڵکینە - پاش ئەوەی ماوەیەک لەناو سکی دایکتان بوون، خوای گەورە لەناو سکی دایکتان بە منداڵی دەری ھێنان کە ھیچ شتێکتان نەدەزانی، پاشان گوێی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بیری پێ بکەنەوە و ژیر بن، تا لەسەر ئەم نیعمەتانەى پێتان بەخشراوە سوپاسی خوای گەورەی بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 16

أَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ مُسَخَّرَٰتٖ فِي جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئەو ھاوەڵدانەرانە تەماشای باڵندەیان نەکردووە، کە چۆن بەو باڵانەی خوای گەورە پێی بەخشیوون لەکەش و ھەوای ئاسماندا ڕامکراون بۆ فڕین و گەڕان، وە ئیلھامی بۆ کردووە کە چۆن باڵەکانی بکاتەوە و بیاندات بەیەکدا، دیارە خوای گەورەی بەدەسەڵات نەبێت کێ دەتوانێت لە ھـەوادا ڕایانبگرێت، بێگومان لەو ڕامکردن و ڕاگرتنەی کە نەکەوێتە خوارەوە بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ گەلێ باوەڕ بھێنێت، چونکە ھەر گەلی باوەڕدارە سوود لەو بەڵگە و نیشانانە وەردەگرێت. info
التفاسير:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• لله تعالى الحكمة البالغة في قسمة الأرزاق بين العباد، إذ جعل منهم الغني والفقير والمتوسط؛ ليتكامل الكون، ويتعايش الناس، ويخدم بعضهم بعضًا.
حیکمەت و داناییەکی یەکجار زۆر ھەیە لە دابەشکردنی ڕزق و ڕۆزی لە نێوان بەندەکانی خوادا، ھەندێکیان دەوڵەمەند کردووە، وە ھەندێکی تریش ھەژار و گەدا، ھەندێکی تریش لەو نێوەندەدا، تاوەکو بەو شێوەیە گەردوون ڕێڕەوەی تەواوی خۆی وەربگرێت و خەڵکی ژیانی خۆیان بکەن، وە ھەندێکیان خزمەتی ھەندێکی تریان بکەن. info

• دَلَّ المثلان في الآيات على ضلالة المشركين وبطلان عبادة الأصنام؛ لأن شأن الإله المعبود أن يكون مالكًا قادرًا على التصرف في الأشياء، وعلى نفع غيره ممن يعبدونه، وعلى الأمر بالخير والعدل.
ئەو دوو نموونەیەی خوای گەورە باسی کردوون لەو دوو ئایەتەدا بەڵگەن لەسەر گومڕا بوونی موشریک و پوچەڵی پەرستنی بتەکان، چونکە ئەو شتەی دەپەرسترێت دەبێت خاوەن موڵک بێت و دەسەڵاتی ھەڵسوکەوت کردنی ھەبێت بەسەر شتەکاندا، وە بتوانێت سوود بگەیەنێت بەو کەسانەی کە دەیپەرستن، وە دەسەڵاتی جێ بەجێکردنی دادگەری و سوود و خێر گەیاندنی بەکەسانی تر ھەبێت. info

• من نعمه تعالى ومن مظاهر قدرته خلق الناس من بطون أمهاتهم لا علم لهم بشيء، ثم تزويدهم بوسائل المعرفة والعلم، وهي السمع والأبصار والأفئدة، فبها يعلمون ويدركون.
یەکێک لە نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە و ڕواڵەتەکانی ئەوەیە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر دروستکردنی خەڵکی لەناو سکی دایکیاندا کە لەھەموو شتێک بێ ئاگا و بێ عیلم و بێ خەبەرن، پاشان کە لە دایک دەبن خوای گەورە وردە وردە ھۆکارەکانی فێربوونی عیلم و زانست و زانیاریان پێ دەبەخشێت، لە گوێ و چاو و دڵ کە بە ھۆیانەوە مرۆڤەکان فێری شتەکان دەبن و درکیان پێ دەکەن. info