Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurdi - Muhammad Saleh Bamuky.

numero y'urupapuro:close

external-link copy
11 : 21

وَكَمۡ قَصَمۡنَا مِن قَرۡيَةٖ كَانَتۡ ظَالِمَةٗ وَأَنشَأۡنَا بَعۡدَهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ

چەندەھا شارو گوندمان تێک شکاند (ولەناومان بردن) کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون وەپاش ئەوان گەل و تاقمی ترمان (لەجێیان) بەدی ھێنا
info
التفاسير:

external-link copy
12 : 21

فَلَمَّآ أَحَسُّواْ بَأۡسَنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَرۡكُضُونَ

جا کاتێک (بێ باوەڕان) ھەستیان کرد بەسزاو تۆڵەی ئێمە دەستبەجێ ئەوان لەو شارانە بەخێرایی ڕایان دەکرد
info
التفاسير:

external-link copy
13 : 21

لَا تَرۡكُضُواْ وَٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰ مَآ أُتۡرِفۡتُمۡ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡـَٔلُونَ

(فریشتەکان بەگاڵتەوە پێیان دەڵێن) ڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆلای ئەو نازو نیعمەتانەی کە ڕۆچوو بوون تێیدا وە(بگەڕێنەوە) بۆ سەر خانوو ماڵەکانتان بەڵکو پرسیارتان لێ بکرێت (لەوەی بەسەرتان ھاتووە)
info
التفاسير:

external-link copy
14 : 21

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

(لەگەڵ ھەڵھاتندا) دەیانووت: ھاوار بۆ ئێمە بێگومان ئێمە ستەمکار بووین
info
التفاسير:

external-link copy
15 : 21

فَمَا زَالَت تِّلۡكَ دَعۡوَىٰهُمۡ حَتَّىٰ جَعَلۡنَٰهُمۡ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ

ئیتر بەردەوام ئەمە ھاواریان بوو (ھاوار بۆ ئێمە) ھەتا ھەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد (ولەناومان بردن)
info
التفاسير:

external-link copy
16 : 21

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ

ئێمە دروستمان نەکردووە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە بەگاڵتەو بەبێ ھودە
info
التفاسير:

external-link copy
17 : 21

لَوۡ أَرَدۡنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهۡوٗا لَّٱتَّخَذۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ

ئەگەر بمان وویستایە سەرقاڵی بۆ خۆمان ھەڵبژێرین (وەک ھاوسەرو منداڵ) لەلایەن خۆمانەوە ھەڵمان دەبژارد
info
التفاسير:

external-link copy
18 : 21

بَلۡ نَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَى ٱلۡبَٰطِلِ فَيَدۡمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٞۚ وَلَكُمُ ٱلۡوَيۡلُ مِمَّا تَصِفُونَ

(واز لەوە بھێنە) بەڵکو حەق دەدەین بەسەر بەتاڵ و ناحەقدا بەھۆیەوە (بەتاڵ) مێشکی دەپژێت و تێکدەشکێت ئەمجا دەستبەجێ بەتاڵ دەفەوتێت و لەناو دەچێت ھاوار (وسزای بەتین) بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی کە دەیڵێن و بڕیاری دەدەن بۆ خوا (لەھاوسەرو منداڵ)
info
التفاسير:

external-link copy
19 : 21

وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ

تەنھا بۆ خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە ئەو (فریشتانە) کە لای خوان ھەرگیز لەپەرستنی ئەو خۆیان بەزل نازانن ھەرگیزیش ماندوو نابن
info
التفاسير:

external-link copy
20 : 21

يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ

شەوو ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی (خودا دەکەن) ماندوونابن و سارد نابنەوە
info
التفاسير:

external-link copy
21 : 21

أَمِ ٱتَّخَذُوٓاْ ءَالِهَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ هُمۡ يُنشِرُونَ

ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریانداوە) چەند پەرستراو و (خوایەک) لەزەویدا (بۆ خۆیان) (کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە مردوو زیندوو بکەنەوە) وخۆیان کۆدەکرێنەوە وزیندوو دەکرێنەوە
info
التفاسير:

external-link copy
22 : 21

لَوۡ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَاۚ فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ

ئەگەر لەھەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند پەرستراوێک ھەبوایە جگە لەخوا بێگومان (ئاسمان و زەوی) ھەر دوو کاول وێران دەبوون دەی پاک و بێگەردی بۆ خوای پەروەردگاری عەرش لەوەی بێ باوەڕان (خوای گەورەی) پێ وەێف دەکەن
info
التفاسير:

external-link copy
23 : 21

لَا يُسۡـَٔلُ عَمَّا يَفۡعَلُ وَهُمۡ يُسۡـَٔلُونَ

(خوا) پرسیاری لێ ناکرێت (ڕەخنەی لێ ناگیرێت) لەھەر کارێک کەدەیکات بەڵکو ئەوان (ئادەمیزاد) پرسیاریان لێ دەکرێت
info
التفاسير:

external-link copy
24 : 21

أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ

ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریان داوە) چەند پەرستراوێک جگە لەخوا (پێیان) بڵێ بەڵگەتان بھێنن (لەسەر ئەوەی بڕیارتانداوە) ئەمە قسەی ئەم قورئانەیە (خوا ناردویەتی) بۆ من وەقسەی ئەو (پەیام وپەڕاوانەشە) لەپێش منەوە ھاتوون (وەک: تەورات و ئینجیل، لەھیچیاندا بوونی چەند پەرستراوێک بڕیار نەدراوە بۆ خوای گەورە) بەڵام زۆربەی زۆریان حەق و ڕاستی نازانن لەبەر ئەوە پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەگێڕن
info
التفاسير: