Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin

Número de página:close

external-link copy
128 : 4

وَإِنِ ٱمۡرَأَةٌ خَافَتۡ مِنۢ بَعۡلِهَا نُشُوزًا أَوۡ إِعۡرَاضٗا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يُصۡلِحَا بَيۡنَهُمَا صُلۡحٗاۚ وَٱلصُّلۡحُ خَيۡرٞۗ وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ وَإِن تُحۡسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

{رێككەوتنی نێوان هاوسەران} [ وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ی لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌ یان حه‌زی پێی نه‌بێ یان بیه‌وێ لێی جیابێته‌وه‌ یان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات یان خۆشی پێیدا نه‌یات [ أَوْ إِعْرَاضًا ] یان پشتی تێ بكات [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ] ئه‌وه‌ ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر له‌ نێوان یه‌كدا صوڵح بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر له‌ ئافره‌تێكی هه‌بوو ئه‌میان سه‌ره‌ی شه‌وی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێك له‌ نه‌فه‌قه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێ له‌ ماره‌یی كه‌م بكاته‌وه‌، تا به‌یه‌كه‌وه‌ صوڵح بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: پیاو خێزانى هه‌بوو نه‌یده‌ویست ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت و ده‌یویست ته‌ڵاقى بدات، ئافره‌ته‌كه‌ ده‌یووت: گه‌ردنت ئازاد ده‌كه‌م ته‌ڵاقم مه‌ده‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ دابه‌زى [ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ] وه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ باشتره‌ له‌ ناكۆكی نێوانیان یان لێك جیابوونه‌وه‌یان [ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو نه‌فسێك به‌شی خۆی ڕه‌زیلی تیایه‌و ڕه‌زیلی حازره‌ له‌گه‌ڵیداو ئاماده‌یه‌و له‌سیفه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌ [ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو به‌چاكه‌ مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بكه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٢٨) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌، وه‌ پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 4

وَلَن تَسۡتَطِيعُوٓاْ أَن تَعۡدِلُواْ بَيۡنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوۡ حَرَصۡتُمۡۖ فَلَا تَمِيلُواْ كُلَّ ٱلۡمَيۡلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلۡمُعَلَّقَةِۚ وَإِن تُصۡلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

[ وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ندێك سووربن وه‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوان خێزانه‌كانتاندا ناتوانن له‌ خۆشه‌ویستی و جیماعدا [ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ ] با مه‌یلتان به‌ڵای یه‌كێكیاندا نه‌بێ واز له‌وانه‌ی تر بێنن وه‌كو هه‌ڵواسراوی نه‌ ئه‌وه‌تا خێزانی بێ كه‌ بچێته‌ لای و لێی نزیك بێته‌وه‌ نه‌ ئه‌وه‌تا ته‌ڵاقیشی دابێ كه‌ بتوانێ بۆ خۆی شوو بكاته‌وه‌ [ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (١٢٩) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌ی كه‌ تێكتان داوه‌ له‌ خراپه‌كاری و نادادپه‌روه‌ری چاكی بكه‌نه‌وه‌ وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌دڵنیایی زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 4

وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغۡنِ ٱللَّهُ كُلّٗا مِّن سَعَتِهِۦۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمٗا

[ وَإِنْ يَتَفَرَّقَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌گونجان و لێك جیا بوونه‌وه‌ [ يُغْنِ اللَّهُ كُلًّا مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ژن و پیاوه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تێكی باشترو گونجاوتر بۆ ئه‌و پیاوه‌، وه‌ پیاوێكی باشترو گونجاوتر بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ دابین ده‌كات كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بگونجێن وه‌ ڕزقیان ئه‌دا له‌ ڕزقی فراوانی خۆی [ وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا (١٣٠) ] وه‌ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێیه. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 4

وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَلَقَدۡ وَصَّيۡنَا ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَإِيَّاكُمۡ أَنِ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ وَإِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدٗا

[ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات [ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئامۆژگاری ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ له‌ ئه‌هلی كتاب وه‌ ئێوه‌ش ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن و كوفر بكه‌ن ئه‌وا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ ئێوه‌ نیه‌ [ وَكَانَ اللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًا (١٣١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویست و سوپاسكراوه‌ هه‌رچی له‌ زه‌وى و ئاسمان هه‌یه‌ سوپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 4

وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا

[ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیان هه‌یه‌ موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (١٣٢) ] وه‌ به‌سه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ مرۆڤ پشتی پێ ببه‌ستێ و كاره‌كانی خۆی به‌خوای گه‌وره‌ بسپێرێ. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 4

إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأۡتِ بِـَٔاخَرِينَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرٗا

[ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ ] ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانمرێنێ وه‌ كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێت كه‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، (مرۆڤ چه‌ند بێنرخ و سوكه‌ كاتێك كه‌ تاوان و سه‌رپێچى ده‌كات و خواى گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى لێده‌كات) [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى ذَلِكَ قَدِيرًا (١٣٣) ] وه‌خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م شته‌دا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 4

مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا

[ مَنْ كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا ] هه‌ر كه‌سێك به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی ته‌نها پاداشتی دونیای ئه‌وێ [ فَعِنْدَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی دونیاو قیامه‌تیشی لایه‌ واته‌: زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆ پاداشتی قیامه‌ت، یان داواى خێرى دونیاو قیامه‌ت له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (١٣٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌ قسه‌كانتان، وه‌ بینه‌ره‌ به‌ كرده‌وه‌كانتان و هه‌موو شتێك ئه‌بیستێ و ئه‌بینێ. info
التفاسير: